پاره‌یی ئه‌و ڕیكلامانه‌ی كه كاری ناشه‌رعی تێدایه
به‌ڕێزێكی تر ده‌پرسێت: ده‌رباره‌ی ریكلام ئه‌و ریكلامانه‌ی كه مۆسیقایه ئافره‌تی بێ له‌چكی تێدایە، ئایه دروسته پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌ر بگیرێت، ئه‌مه له كاتێكدا دیاره ئه‌م به‌رێزانه چه‌ناڵێكی تایبه‌تیان هه‌یه به‌زانست و فێربون
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:نه‌خێر به‌رێزه‌كه‌م ئه‌و ریكلامانه‌ی كه ئافره‌ت به‌شێوازێكی نه‌شیاو یا به‌بێ جل‌و به‌رگێكی شه‌رعی له‌ریكلامدا تیایدا ده‌ر ئه‌كه‌ون، یا ریكلام بۆ كارێكی حه‌رام ده‌كرێت، به‌هیچ شێوازێك داهاتی ئه‌م پارانه دروست نین، "مادام چه‌ناڵه‌كه هی خۆتانه" وه خۆتان چه‌ناڵه‌كه باكار دێنن خه‌ڵك كه ته‌كلیفت لێ دەكات، یا كۆمپانیایه‌ك ته‌كلیفت لێ ده‌كات، كه ،ریكلامێكی بۆ بكه‌ی، مه‌فروزه جه‌نابت ریكلامه‌کە ببینی پێشتر ئه‌گه‌ر ریكلامه‌كه‌ت بینی و زانیت شه‌رعی نیه مه‌هێڵه له په‌یجه‌كه‌ی تۆ ریكلامه‌كه بڕوات، وه پاره‌شی له‌سه‌ر وه‌ر مه‌گره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو بابه‌ته‌كه مۆسیقایه‌كه یا شتێكی ئاواییه، كه بابه‌تێكی خیلافیه، وه كۆده‌نگی زانایانی له‌سه‌ر نیه ئه‌مه له‌وانه‌یه مه‌جالی قسه‌كردنی تێدا هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه به‌جلوبه‌رگێكی شه‌رعیه‌وه بێ، وه جلوبه‌رگه‌كه یاخود ئافره‌ته‌كه خۆڕازاندنه‌وه‌كه‌ی به‌شێوازێك نه‌بێت ناشه‌رعی بێت، بۆنمونه ریكلام بۆ جل و به‌رگێكی باڵا پۆشی ده‌كات ئافره‌ته‌كه له ریكلامێكدا ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه خولێكی (په‌روه‌رده‌ییه) یاخولێكی (قورئان خوێندنه) یاكارێكی چاكه‌و خێر خوازیه‌٫ ئه‌مه گرفتی شه‌رعی نیه، به‌مه‌رجێک ئه‌و خوشكه به‌رێزانه پابه‌ند بن به جلوبه‌رگی شه‌رعی له ریكلامه‌كاندا، بۆیه گرینگه ئێمه پابه‌ندبین به‌وه‌ی كه ئه‌كاونت و په‌یج وبۆنمونه هه‌ر ئه‌پێكه خۆمان خاوه‌ن داری ئه‌كه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ین شتی ناشه‌رعی پیا تێپه‌ر بێ خوای گەورەش زاناتره