زەکاتی کەسێک کە قەرزەکەی لە دەستمایەکەی زیاتر بێت
به‌ڕێزێكی كه ئه‌پرسێ كه دوكانی شوشه‌واتی هه‌یه ٢٠ملیۆن قه‌رزاره بایی ١٠ملیۆن ئه‌شیاشی هه‌یه ئایه زه‌كاتی ده‌كه‌وێ یان ناكه‌وێ ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: به‌ڵێ زه‌كاته به‌رێزان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه هه‌یه لێكیان ده‌ردەكه‌ین، ئێستا تۆ (٢٠)ملیۆن قه‌رزاری (١٠)ملیۆنت هه‌یه واته كه لێده‌ركردنی بۆ ده‌كه‌ین تۆ (١٠)ملیۆن قه‌رزاری، كه‌واته زه‌كاتت ناكه‌وێت، ئه‌و به‌رێزانه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه، له‌مه‌وسیمی زه‌كاتدا، دێن چه‌ندیان پاره‌ی نوستو هه‌یه، وه‌چه‌ندیان قه‌رز لای خه‌لكه ئه‌و قه‌رزه‌ی به ئومێدی وه‌رگرتنه‌وه‌ین، هه‌موو ئه‌م قه‌رزانه پێكه‌وه كۆ دەكه‌نه‌وه، دواتر دێن ئه‌و قه‌رزه‌ی كه هه‌یانه له‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌ن كه قه‌رزارن له‌سه‌ری، بۆنمونه ئه‌وه‌ندەیان پاره هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش قه‌رزاری خه‌ڵكن، ئه‌وه‌ی كه قه‌رزاری خه‌لكن ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ده‌بێت له‌مساڵدا بدرێنه‌وه نه‌ك تۆ قه‌رزێكت له‌سه‌ره، بۆ ده‌ساڵی تر دروست نیه ئه‌م قه‌رزه، له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا له‌داهاته‌كه‌ی بشێكنی، یا له‌هه‌بوه‌كه‌ی بشكێنی، ئه‌و قه‌رزانه‌ی ئه‌مساڵ ده‌بێت بیده‌یته‌وه وه‌ره چه‌ندێكه بابڵێین (٥٠)وه‌ره‌قه‌یه، ئه‌ی پاره‌كانی خۆت و ئه‌و قه‌رزانه‌ی داوته به خه‌ڵك كه‌له‌م ساڵەدا وه‌ری دەگریته‌وه چه‌ندێكه؟ ده‌فته‌رێكه كه‌واته تۆ خاوه‌نی (٥٠)وه‌ره‌قه‌ی زه‌كاتت ده‌كه‌وێ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌عه‌كسه‌وه بوو قه‌رزه‌كانی كه له‌سه‌رته ده‌فته‌رێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێ (٢٠)ملیۆن قه‌رزاره،وه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی (١٠) ملیۆنه ئه‌وكاته زه‌كات له‌سه‌ری واجب نابێت خوای گەورەش زاناترە