میرات زیاتر بردن به بیانوی هاوكاری كردنی باوك له ژیاندا
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌رباره‌ی كوڕێك ئه‌گه‌ر له‌ماڵی باوكی بژیت، وه له ماڵی باوكی بۆنمونه له‌گه‌ڵ باوكی سه‌رقاڵه، به‌وه‌ی كه دوكان داره، به‌وه‌ی كشتوكاڵ دەكات، یا هه‌ر كارێكی تر ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پێوه‌ی ماندوه، وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م په‌یدای ده‌كات، بۆ ماڵه باوكه‌كه، وه ئه‌م له‌سه‌ر ماڵ ماوه‌ته‌وه، وه ئه‌م خه‌رج و داهاتی له‌گه‌ڵ ماڵه، باوكه‌كه‌یه، ده‌ڵێت: ئه‌م داهاته دەكرێت كورڕەكه له‌دوای بۆنمونه به‌شه میراتی زیاتری پێ ببڕێت وه‌یان ده‌كرێت، باوكه‌كه وه‌سێتی بۆ بكات، دەكرێت باوكه‌كه شتێكی زیاتری بداتێ له‌وه‌ی كه به‌ر مناڵه‌كانی تر ده‌كه‌وێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: ئێمه دەڵێین كه‌تۆ له‌ماڵی باوكتدای كه خه‌رج و داهاتو هه‌موو شتێكتان له‌گه‌ڵ ماڵی باوكت یه‌كه هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه به‌ناوی باوكه‌كه‌وه‌ن، دواتر كه باوكه‌كه مرد ده‌بێت، به میراتی تۆ ناتوانی داوای شتێك زیاتر بكه‌ی له‌وه، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه له‌ژیانی خۆیدا شتێكی پێدای له موقابیلی ئه‌م ئه‌ركو ماندو بونه‌یدا ، ئه‌مه شه‌رعیه، وه دروسته، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه نه‌یدا له‌دوای به میراتی تۆ مافت نیه. به خوشك و براكانت، بڵێی من ڕه‌نجم كێشاوه‌و ماندو بوم و ئێستا ده‌بێت، میراتیه‌كه‌ی من له میراتی ئێوه زیاتر بێت، ده‌كرێت باوك له ژیانی خۆیدا وه‌كو (ئیبه)ئه‌مه بكات، وه‌كو به‌خشین بیكات، ته‌نانه‌ت به‌یانی باوك وه‌كو وه‌سیله‌ت بیكات، بۆنمونه بڵێ ئه‌گه‌ر من مردم پێی بده‌ن وه‌سێته‌كه‌ی شه‌رعی نیه، وه به‌بێ پرسی میرات گره‌كانی تر جێبه‌جێ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه با ئاگامان لێبێ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ماڵن، له‌گه‌ڵ ماڵی باوكیان،وه له‌گه‌ڵ باوكدا كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه، وه داهاته‌كان و خه‌رجیه‌كان دێته‌وه، گیرفانی ماڵه گشتیه‌كه له‌دوای مردنی باوكه‌كه ئه‌مانه میراتن هه‌موو وه‌ره‌سه‌كانن ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه زیاتر له‌وانی تر پێوه‌ی ماندوبون، وله‌سه‌ر ماڵ بون مافیان نیه به‌شێكی زیاتر بۆخۆیان داوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌شێك نه‌بێت كه باوكه‌كه بۆخۆی له ژیانی خۆ‌یا پێی دابن. خوای گەورەش زاناتره