وه‌رگرتنی به‌رامبه‌ر له‌بری كه‌فاله‌ت كردن
به‌ڕێزێكی كه ده‌رباره‌ی كه‌فاله‌ت ده‌پرسێت ده‌ڵێت: بۆ نمونه كه‌سێك ده‌بێته (كه‌فیلی كه‌سێكی) تر بۆ كاروبارێكی شه‌رعیت ده‌روات له‌گه‌ڵی كه‌فیله‌كه كاروباری له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ ده‌كا٫ و هیلاك ده‌بێ و له‌گه‌ڵی دەروا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ئه‌م (كه‌فیله) دوایی ده‌عوه‌تێكی بكه‌ی له دوای ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ی پێ ده‌كه‌ی ده‌عوه‌تێكی بكه‌ی ئایه هیچ ئیشكالێكی شه‌رعی هه‌یه وه ئه‌مه ده‌چێته موقابیلی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه پاره‌ی كه‌فاله‌ته
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئه‌مه به‌ڕێزان (كه‌فاله‌ت) له عقودی ته‌به‌ڕوعاتە٫ واته: كه‌فیله به‌رێزه‌كان له موقابیلی (كه‌فاله‌ت) كردنی خه‌ڵكدا نابێ پاره وه‌ربگرن٫ وه‌كو قه‌رز وایه ئێمه چۆن ده‌ڵێین: قه‌رز له عقودی ته‌به‌روعاتە واته تۆ موقابیلی قه‌رزه‌كه نابێت سود وه‌ر بگری، وه عاده‌ته‌ن قه‌رز زه‌ره بۆ ئینسان كه‌فاله‌یش وایه تۆ كه دەبێت به كه‌فیل,كه‌فاله‌ت جۆریشه له هه‌تا هه‌ندێک له عوله‌ما دەفه‌رمون جۆرێكه له (قه‌رز) بۆ ؟ "چونكه ئیزافه‌ی ذیممه‌ی ماددی كه‌سێكه ئه‌ستۆی كه‌سێكه بۆ ئه‌ستۆی كه‌سێكی تر " وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌و له‌ژێر ئیلتیزامه‌كه‌یه، جا ئیلتیزامه‌كه هه‌قێكی ماددی بێت، یان مه‌عنه‌وی بێت، من ئه‌بم به كه‌فیلی، ئه‌ڵێم: كاكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه قایل نه‌بوو به‌م حه‌قه مه‌عنه‌ویه,ئه‌م حه‌قه مه‌عنه‌ویه من ئاماده‌م له‌جیاتی ئه‌و كه‌فاله‌تی ئه‌كه‌م كه‌واته كه‌فاله‌تیش جۆرێكه (لەئیقراض) (ئیقراضی ذیمه‌یه،) ئێمه دەڵێن نابێت، كه‌سێک له موقابیلی ئه‌مه‌دا پاره وه‌ربگرێت، به‌ڵام بێوه‌فایشە، بێ (منه‌تیه) (خه‌م ساردیه)به‌وه‌ی به‌یانی هه‌تا نیوه‌ڕۆ دائیره و دائیره بیسوڕێنیته‌وه‌٫ نیوه‌ڕۆ بڵێی خوا جه‌زات بداته‌وه ٫ ئیتر بڕۆره‌وه ماڵی خۆت٫ كاكه ده‌عوه‌تێكی بكه‌ی، خۆ ئه‌و له ئه‌ساسدا به پاره نه‌هاتوه له‌گه‌ڵ تۆ ٫وه داوای پاره‌شت نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌مه له‌بابی (ئیحسانه) وه له‌بابی ردجمیله وه له‌بابی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێمه له قه‌رزیشدا به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر كه‌سێک پیاوه‌تی له‌گه‌ڵدا كردی قه‌رزێكی دایتێ، ئه‌و باسی هیچی نه‌كردوه، وه ئه‌و له‌به‌ر خوا قه‌رزی داوه، بەتۆ چووی قه‌رزه‌كه وه‌به‌ر هێنانت پێ كردوه بۆ نمونه 《كشتوكاڵت》 پێ كردوه دوایه بڕۆیه‌وه له به‌رهه‌می ئه‌م كشتوكاڵه فه‌رده‌یه گه‌نم بۆ كابرا به‌ری هیچ ئیشكالێ شه‌رعی نیه ٫به‌س به‌مه‌رجێک خۆت كردبێتت ئه‌و داوای نه‌كردبێت، یا بۆ نمونه ده‌عوه‌تی كابرا بكه‌ی كه قه‌رزه‌كه‌ی داویته‌تێ، به مه‌رجێک له موقابیلی قه‌رزه‌كه‌دا نه‌بێ، وه دوای گه‌رانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بێ هیچ ئیشكالی نیه، كه‌سی كه‌فیلیش هه‌ر وایه تۆ كه‌سێ كه‌فاله‌تی كردووی، به‌مه‌بله‌غێك پاره، " یا كه‌فاله‌تی كردوی له دائیره‌یه‌ك له ده‌زگایه‌كی حوكمی،" ئه‌ركو ره‌نجو ماندوو بوونی كێشاوه‌و باسی هیچی نه‌كردوه ده‌عوه‌ت كردن ناچێته ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه به موقابیل بوه ٫ وه‌ناچێته خانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پاره یا شتێكی داوا كردوه ٫ جگه له ده‌عوه‌ت هه‌تا ئه‌گه‌ر پاداشتی تریش بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و داوای كردبێ هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه خوای گەورەش زاناتره