ڕێكه‌وتن له لێدانی ته‌نده‌ر و موزایه‌ده‌دا
بەڕێزێکی تر دەپرسێت: له قوتابخانه‌یه‌ك حانودی قوتابخانه‌كه موزایه‌ده‌ی بۆ كراوه؛ له‌نێوان دوو كه‌سدا یه‌كێكیان به‌وی تری گوتوه تۆ ده‌رچۆ له موزایه‌ده‌كه من پاره‌یه‌كت پێ ده‌ده‌م ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروسته یا دروست نیه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان ئه‌م مامه‌ڵه‌یه، وه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی تر كه موزایده بێ، وه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی تر كه به ته‌نده‌ر ده‌ر بچێت رێكه‌وتنی بازرگانه‌كان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر شكاندنه‌وه‌ی سعری ته‌نده‌ره‌كه، یا سعری كاڵاكه، به‌نرخێك،وه ده‌رچونی هه‌ندێكیان له موزایه‌ده‌كه، مانه‌وه‌ی كه‌مێكی تریان یان رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان بۆخۆیان ئه‌م جۆره ته‌نده‌رانه ساغهدهکەنهوه، له‌به‌ینی خۆیاندا بۆ كه‌سێكیان به‌ڵام هه‌مویان پڕی ده‌كه‌نه‌وه، به‌س ڕێك كه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر سعری به‌رز لێ ده‌ده‌ن، ئه‌م به‌ته‌نیا كه‌بۆی ساغ بۆته‌وه، له‌به‌ینی خۆیاندا بۆیان خه‌مڵاندوه، ئه‌م سعرێكی كه‌م لێ ده‌داو، وه ته‌نده‌ره‌كه بۆ ئه‌م ده‌ر ده‌چێت، هه‌موو ئه‌مانه حه‌رامن، وه ئه‌و رزقانهی له‌مه‌ش په‌یا ده‌بن حه‌رامن بۆ؟ چونكه ئامانجی موزایه‌ده، وه ئامانجی ده‌رچونی ئه‌م ته‌نده‌رانه چ له (موزایه‌ده‌دا)چ له (موناقصەدا) ئامانج لێی ئه‌وه‌یه كه ئێمه نرخی حه‌قیقی وه كه‌مترین نرخ له حاڵهیی موزایه‌ده‌دا كه بۆمان ده‌ربچێت، بزانین كێ به كه‌مترین نرخ بۆمان جێبه‌جێ ده‌كات، كێ به‌كه‌مترین نرخ حانودهكهمان لێ وه‌رده‌گرێت، بیده‌ین به‌و، ڕێكه‌وتن له‌پشتی ئه‌مه‌وه (فێڵه)،(غه‌شه) حه‌رامه هه‌ر كارمه‌ندێكی به‌ڕێزیش ئه‌و به‌رێزانه‌ی به‌تایبه‌ت مۆزه‌فی حوكمه‌تن ٫كه ده‌چن ته‌نده‌ره‌كان كه‌شف ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ندێك له بازرگانه‌كان، ئه‌وكاره‌ش حه‌رامه، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن،( به‌رتیله )ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن (غه‌شه،) ئه‌وپاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن فێڵكردنه. له‌خه‌ڵكی تر،كه‌واته ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ئیشی بازرگانی ده‌كه‌ن بچوك یا گه‌وره له ده‌رچونی موزایده‌ی حانودێكهوه بگر تا ئه‌و ته‌نده‌رانه‌ی به ملیاران دۆلار پر ده‌كرێنه‌وه، ئه‌و بازرگانه به‌رێزانه دەبێت، شه‌فافانه برۆن، نابێ داوای سعری به‌رامبه‌ره‌كانیان بكه‌ن، كه‌شفی ته‌نده‌ره‌كان بكه‌ن، وه نابێ به هیچ شێوازێک هیچ ڕێكه‌وتنێک له‌به‌ینی خۆیاندا بكه‌ن، به‌وه‌ی كه نرخ كه‌م لێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌وان ده‌ربچێت، یا نرخ زۆر لێبده‌ن، بۆئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌مان ده‌ر بچێت، له موناقهصەو موزایه‌ده‌دا هه‌موو رێكه‌وتنێك به‌م شێوازه حەرامه، ته‌نانه‌ت شه‌ریك بونیان ببن به شه‌ریك وه وای وێنا بكه‌ن كه ئه‌وان شه‌ریك نین، به‌ڵام به شه‌راكه‌ت بچن ته‌نده‌ره‌كه پڕ بكه‌نه‌وه، وه بۆ فێڵكردن و خۆڵ كردنه چاوی خاوه‌ن پرۆژه‌كان، بچن هه‌مویان سعر لێبده‌ن له‌كاتێكدا هه‌موان رێك كه‌وتون كه شه‌ریك بن، له تهندهرهكهدا ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه درۆیه‌و ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و رێگه پێدراو نیه، ده‌بێت ئه‌م جۆره مه‌شروعانه به شه‌فافانه برۆن، بازرگان و به‌ڵێنده‌ره به‌ڕێزه‌كان شه‌فافانه بڕۆنه 《موزایه‌ده‌و موناقهصەكانهوه》 سعری حه‌قیقی خۆیان لێبدەن، وه ئه‌و سعره‌ی كه ده‌رده‌چێت، له كۆتاییدا بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌مترین نرخی لێداوه یا زۆرترین نرخی لێداوه له‌مه‌سه‌له‌ی 《موناقهصەدا》 بۆ ئه‌وه ته‌نده‌ره‌كه ساغ بكرێتهوه٫ ئه‌وه مه‌شروعه ئه‌وه‌ی تر به‌داخه‌وه دەچێته خانه‌ی دزیه‌وه، وه ئه‌مه له‌سه‌ر داهاتی گشتی ده‌كرێت، چونكه به‌یانی حوكمه‌ت مه‌شروعی قوتابخانه‌یه‌ك دەخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌چن ته‌نده‌ری قوتابخانه‌كه پڕ ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌وان كه‌رێ ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نرخێكی خه‌یاڵی لێ ئه‌ده‌ن وه دواتر به قازانجێكی زۆر زۆر ده‌شكێته‌وه، بۆئهوكهسهی كه بۆی ساغ بۆته‌وه، كه رێك كه‌وتون له‌نێوان خۆیاندا ئه‌مه له داهاتی گشتی حوكمه‌ت ده‌ڕوات، كه داهاتی گشتی حوكمه‌ت واته: ماڵی هاوڵاتیان٫ واتا ئێوه بۆ گیرفانی خۆتان رێ ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاڵانی ماڵی هاوڵاتیان و داهاتی گشتی بكه‌ن كه ئه‌مه كارێكی شه‌رعی نیه وه رێگه پێدراو نیه له شه‌رعدا دروست نیه خوای گەورەش زاناتره