07/04/2025 - 12:54 AM
46 بینراو

مانەوەی پەرستاری ئافرەت لەگەڵ پزیشکی پیاو لە نۆرینگەکاندا

گشتی

بەڕێزێکی کە پرسیاری  هەیە کە ئەم خوشکە  بەڕێزە پەرستارە، وە پێویست دەکات، بەوەی کەلە نۆرینگەیەکدا دەوام بکات، لەگەڵ پزیشکێکی بەڕێز،کە پزیشکەکە پیاوە،  وەلەم نۆرینگەیە ئەم پێویست دەکات، بمێنێتەوە، وە ماوەیەک لەگەڵی بمێنێتەوە،  بۆ ئەوەی وەکو فەترەی ڕاهێنان لەگەڵی بێت، ئایە لەڕووی شەرعەوە ئەم کارە تاچەند دروستە وەتاچەند مانەوە دروستە لەم کارەدا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ۆبەڕێزان ئێمە دەڵێین کاری ئافرەت لەگەڵ پیاو  ڕێگە پێدراوە، یانی   حەرام نیە ئافرەت لەگەڵ پیاودا کار بکات، بە بەڵگەی ئەوەی کە پێغەمبەری خوا ( ﷺ) چون بۆ (غەزا) ئافرەتان چوون بۆ (غەزا) لەگەڵیاندا جا چ بە صیفەی جەنگاوەر چون٫ لەگەڵیاندا چ بە صیفەی (پەرستار) چوون لەگەڵیاندا  وە ئافرەتان  تەنانەت شوێنی جەنازەکەوتوون لەسەر دەمی پێغەمبەر ( ﷺ ) لە مزگەوتەکەی پێغەمبەر ( ﷺ ) نوێژیان کردووە، لە جەماعەتدا ئامادە بوون. لە بازاڕدا بازرگانیان کردووە. چەند جار گوتوومانە" خێزانی عبدالله کوڕی مسعود بازرگان بووە،" هاتووە پرسیاری ئەوەی کردووە ئایە دروستە زەکاتەکەی بدات بە عبدالله کوڕی مسعود  یا دروست نیە، کەواتە بواری کاری ئافرەت ڕێگە پێدراوە، وە بوارێکی فراوانە دەمێنێتەوە ئەوەی کە  ئەم ئافرەتە ئەگەر واپێویستدەکات لە نۆرینگە لەگەڵ پیاوێکدا بێت، بە تەنها  بەڕێزان ئێمە دەڵێین: ئەگەر کارەکە یان شوێنەکە هەڵکەوتەی وابێت کە تەنها  پزیشکێکی پیاو لەگەڵ پەرستارێکی ئافرەت لەوشوێنەدا بن، وە ئەم شوێنە ڕێی خەڵکی بەسەرەوە نەبێت، بەو مەعنایەی کە خەلوەی شەرعی دروست کات، حەرامە. وە هیچ پاساوێک نیە بۆ ئەمە، ئەم پەرستارە بەڕێزە دەکرێت ئەم ڕاهێنانە لای پزیشکێکی ئافرەت بکات، ئیجبار نەکرێت لەوەی دەبێت لەگەڵ پزیشکێکی پیاودا بێت، بەڵام  سروشت و هەڵکەوتەی شوێنەکە وابێت، با نۆرینگەیش بێت، بەڵام شوێنەکە داخراو نیە، کراوەیە، خەڵک پێی دادێتوو  دەڕوات، وە بەردەوام هاتوو چۆی خەڵکی لەسەرە،  وە ئەم دوو کەسە بەڕێزە یا شوێنەکە کامێرای تێدایە، بۆنموونە وە کامێراکە خەڵکی تر دەیبینێت، ببینێ ئەم خەڵوە شەرعیە لێرەدا دروست نابێ کار کردنی ئەم پەرستارە بەڕێزە، لەگەڵ ئەم پزیشکە بەڕێزە لەم نۆرینگەکدا بەم شێوازەی عەرزم کردن، دروستە،   بە مەرجێک پەرستارە بەڕێزەکە پابەند بێت بە جل و بەرگی شەرعی  لە کاتی جێ بەجێ کردنی ئەرک و کارەکانی خۆیدا. کەواتە ئێمە ناتوانین بڵێین ئەم کارە بە ڕەهایی حەرامە، بەڵام بە ڕەهایش حەڵاڵ نیە، وە بەو ڕێکارە شەرعیەی کە عەرزم کردن  بەوەی کە ئەم شوێنە  کە پەرستارە بەڕێزەکە  لەگەڵ پزیشکە بەڕێزەکەدا کاری تێدا دەکات، نەك هەر بۆ پەرستار و پزیشك، بۆ هەموو کارمەندێکی تری هەموو دایرەیەکی تریش نابێت کارەکەیان لەگەڵ پیاودا لە شوێنێک بێت کە خەلوە دروست، کات، بەو مەعنایەی کە دووبەدوو بن، وە لە شوێنی داخراوابن، یا لە شوێنێکی ئەوەندە چۆڵدا بن، کە دڵنیابن کەڕێی خەڵکی تری بەسەرەوە نیە، ئەم کارە بەم شێوازە حەرامە. چونکە ئەمە ئەو خەلوە دروست دەکات، کە پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) دەفەرمووێ:( لا یخلون رجل  بمرأة إلا کان الشیطان ثالث)دەفەرمووێت: هەر ژن وپیاوێک بەم شێوازە لە چۆڵەوانیەك  بوون  ئەفەرمووێ: شەیطان دەبێت بەکەسی سێیەمیان،  مەعنای ئەوەی کە ختووکەی عاتیفەیان ئەدا، ختووکەی هەستیان ئەدا،هەوڵ ئەدا بەوەی بە شێوازێک لە شێوازەکان  هەستیان بەرامبەر بەیەک بجوڵێنێ،  بۆئەوەی توشی حەرامیان بکات،  کەواتە بۆئەوەی پارێزراو بین لەم حەرامە پێویستە پابەند بین بەم سنورە شەرعیانەی کە عەرزم کردن  تا توشی حەرام نەبین . خوای گەورەش زاناتره