فرۆشتنی كاڵ به‌نرخێكی زیاتر له‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی دیاری كردووه
كه‌سێك ئه‌پرسێ به‌وه‌ی كه کەسێک هه‌نگوینی هه‌یه وه ئه‌می كردوه به وه‌كیل كه هه‌نگوینی بۆ ساغ بكاته‌وه ئه‌و نرخێكی له‌سه‌ر هه‌نگوینه‌كه داناوه‌و وه پێی گوتوه من ئه‌وه‌ندەم پێبگات واتا بۆ نمونه گوتوێتی (٢٠)هه‌زار دینار به‌من بگا بۆ هه‌ر كیلۆیه هه‌نگوین دواتر تۆ ئازاده‌ی به‌چه‌ن ئه‌یفرۆشی.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئه‌مه وه‌كاله‌ته به‌رێزان واته كه‌سه‌كه ئه‌م ئه‌كا به‌وه‌كیل له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ی بۆ بفرۆشێ ٫وه سیعریشی بۆ دیاری ده‌كا٫ به‌وه‌ی كه من ئه‌وه‌ندەم پێ بگات٫ وه زیاده‌كه‌شی بۆخۆت هیچ گرفتێكی نیه‌٫ ئه‌مه وه‌ك 《جه‌عاله‌یش》سه‌یر بكرێ ئه‌كرێ٫ وه‌ك جۆرێ له ده‌ڵاڵیش سه‌یر بكرێ یانی گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌ڕێزه مادام خۆی نرخی داناوه نرخه‌كا ئیتر ئه‌م بابه‌ته كاڵاكه هه‌رچی بێت گرینگ نیه كاڵاكه (هه‌نگوین)بێ (سه‌یاره بێ،) مه‌وادی كاره‌بایی بێ، ئه‌شیای ناوماڵ بێ، هه‌ر كاڵایه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی نرخێکی له‌سه‌ر دانا وه تۆی ڕاسپارد بەوەی كه تۆ بۆی ساغ بكه‌یته‌وه وه ئه‌و ته‌نها داوای ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و نرخه به‌و بگات، هه‌رچی له‌و نرخه زیاتر بێت بۆخۆت بێ، ئه‌مه هیچ گرفتێکی تێدانیه،تۆ به هه‌رچه‌ندی بفرۆشی، تۆ ئازادی، وه مافی خۆته، وه زیاده‌كه‌ی بۆخۆت، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و نرخه‌ی ئه‌و داوای كردوه نرخه‌كه به‌و بگات وه كاڵاكه به‌و بگات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نرخی له‌سه‌ر دیاری نه‌كات، وە بڵێ تۆ ئه‌م كاڵایه‌م بۆ بفرۆشه، ئه‌وكاته تۆ به ئامانه‌ته‌وه بەچەند ئەیفرۆشی ئه‌بێ بیده‌یته‌وه، ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی، دواتر ئه‌و خۆی چیت ده‌داتێ، ئه‌وه مه‌وزوعێكی تره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی دیاری كرد ئه‌وكاته هیچ گرفتێكی نامێنێ، هه‌ركه‌سێ كه‌سێك بكا به‌وه‌كیل بڵێ ئه‌م كاڵایه‌م بۆ ساغ بكه‌وه نرخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌من بگات، هه‌رچی له‌وه‌زیاتر بو بۆخۆت به‌هه‌رچه‌ندی بفرۆشی له‌وه زیاتر نرخه‌كه‌ی ئه‌و داهاته بۆخۆت. خوای گەورەش زاناتره