زیاد خستنه سه‌ر سزاكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ له‌كاتی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌یدا
پرسیارێكی تر له‌و پرسیارانه‌ی كه هاتوه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دوقات بونه‌وه‌ی قه‌رزی (غه‌رامه‌ی هاتوچۆ) له‌ئه‌گه‌ری دواکەوتنی حه‌رامه یان حه‌رام نیه؟؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌ڕێزان (قه‌رزی هاتوچۆ) (قه‌رزی, كاره‌با) (قه‌رزی زه‌ریبه) قه‌رزی هاوڵاتیه‌كی ئاسایی هه‌ر قه‌رزێک، مه‌رجی زیاد كردنی له‌سه‌ر دابنرێت له‌كاتی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا ئه‌مه 《"سووه"》 ئیتر ئه‌مه (حوكمه‌ت) دایبنێ (به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ) دایبنێ (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگ) دایبنێ (به‌رێوبه‌رایه‌تی زه‌ریبه‌و باج) دایبنێ هه‌ركه‌س دایبنێ ئه‌م پارانه له‌سه‌رئێمه‌ی كه ئه‌بێ به‌ماڵ ئه‌بن به (قه‌رز) ئێستا پاره‌ی كاره‌با لای هاوڵاتیان قه‌رزه‌٫ پاره غه‌رامه‌و سزای هاتوچۆ لای هاوڵاتیان قه‌رزه‌٫ پاره‌ی گومرگ ده‌بێت به‌قه‌رز كه‌تۆ داتنا له‌سه‌ری ده‌بێت به‌قه‌رز. له‌وانه‌یه هاوڵاتیه‌كه نه‌یبێت پابه‌ند نەبێت له‌كاتی خۆیدا پاره‌كه‌ت بۆ بێنێته‌وه، زیادكردنی له‌سه‌ر ئه‌م هاوڵاتیه وه دووقات كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، سویه‌كی زۆر زۆر صریحە، بۆیه من تكا ده‌كه‌م، له‌و برا به‌رێزانه‌ی له‌م شوێنانەدا ده‌ستیان ده‌ڕوا ئیشیان پێده‌كرێت، قسه‌ی خێریان پێ دتكرێت، ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌م باجانه زیاد بكرێن، چونكه ئه‌مه هه‌م بۆداهاتی حوكمه‌ت، وه بۆ داهاتی ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه، بۆ ئەو به‌ڕێزانه ده‌بێت "به‌سوو" وه هیچ مه‌جالی مناقه‌شه‌ی ت نیه وه گفتوگۆ هه‌ڵناگرێت، چونكه ته‌بیعه‌تی ئه‌و پارانه له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێ به (قه‌رز) كه‌بوو به قه‌رز ئێمه ده‌ڵێین:(كل قرض جرَّ نفعا فهو ربا) واتە:هه‌ر قه‌رزێك مه‌نفه‌عه راكێشێت، بۆلای كه‌سی قه‌رزدار، ئه‌وكاته ده‌بێت به ڕیبا، (به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ) خاوه‌نی قه‌رزه‌كه‌یه من كه شۆفێرم قه‌رزدارم ٫ نیمه‌٫ معاشم وه‌رنه‌گرتوه‌٫ تاپاره‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ بده‌مه‌وه ٫ به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی بترازێ قه‌رزه‌كه‌ی ئیزافه‌ی ده‌خاته سه‌ر یان دوقاتی ده‌كات، ئه‌مه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌مه دژی چه‌مكی قورئانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:(وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ )دەفه‌رموێت:( ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی قه‌رزار نه‌یتوانی باری دارایی له‌به‌ر نه‌بوو ئه‌فه‌رموێ مۆڵه‌تێكی بده‌نێ تا پاره‌یه‌كی دێته ده‌ست قه‌رزه‌كه‌ت بۆدێنێته‌وه ) دەبێ ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه به‌ڕێزانه، یا داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ڕێگای تر بگرنه به‌ر له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیاندا، ڕێگاكانیش بۆ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ره بکەن، بۆنمونه تۆ ئه‌م هاوڵاتیه ئه‌مڕۆ بێت، یان به‌یانی هه‌ر ڕێی دەكه‌وێته به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌رێزت، سه‌نه‌وی تازه ده‌كاته‌وه، مۆڵه‌تی شۆفێری تازه دەكاته‌وه، هه‌ركارێكی تری یاسایی هه‌یه به حوكمه‌ت، كاره یاساییه‌كه‌ی بۆ به‌رێ مه‌كه، تا "قه‌رزه‌كه‌ت ده‌داته‌وه" به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه یا زیادخستنه سه‌ر قه‌رزه‌كه ڕیبایه‌كی صریحه‌٫ وه به‌هیچ شێوازێك دروست نیه. خوای گەورەش زاناتره