هێنانه ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می قاچاغ به به‌رتیك
یه‌كێكی كه له‌پرسیاره‌كان ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر كه‌سێک سه‌وزه‌و میوه‌و هه‌نگوین له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه بێنێته ناو كوردستان به 《قاچاغی》 وه به‌رتیل بدا له‌كاتێكدا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌كرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رومه‌ند نه‌بن ، له‌روی شه‌رعه‌وه رێگه پێدراوه حه‌ڵاڵه یان نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌ڕێزان ئێمه ده‌ڵێین: 《"هه‌موو كارێک به‌رتیلی تێبكه‌وێ حه‌رامه"》 ئه‌و به‌رێزانه زۆرده‌پرسن به‌تایبه‌ت ئه‌مه له‌سه‌ر سنوره‌كان زۆر ڕوو ده‌دا، یانی حكومه‌ت چ حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ چ حوكمه‌تی ئێرانی هه‌ندێك كاڵا هه‌یه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ئه‌م وڵاته جا به‌رژه‌وه‌ندی 《جوتیارانه پیشه‌وه‌رانه به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاته‌كه‌و هه‌رێمه‌كه خۆیه‌تی》 هه‌ندێ كاڵا هه‌یه ئه‌م كاڵایانه نابێ هاورده بكرێن٫ هه‌ركه‌سێک بڕوا به‌ڕێی قاچاخ یا له‌ڕێی به‌رتیله‌وه ئه‌م كاڵایانه هاورده بكات، ئه‌م به‌رتیل پێدانه "حه‌رامه" به‌رێزان بۆ؟ چونكه یه‌كه‌م:《 ئه‌م به‌رتیله به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌م كارمه‌ندو ئه‌م مۆزه‌فانه‌ی ئه‌م شوێنانه فێری به‌رتیل خۆری دەكات، وه‌فێری حه‌رامخۆری دەكات له‌كاتێكدا به‌رتیل یه‌كێكه له گوناحه گه‌وره‌كان پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئه‌فه‌رموێ:(لعن الله الراشي والمرتشي..)واتە: له‌عنه‌تی خوا له‌وه‌ی به‌رتیل ده‌دا، وه له‌عنه‌تی خوا له‌وه‌ش كه به‌رتیل ده‌خوات، تۆ ئه‌م كارمه‌نده《 بەنزین بێنێت، گاز بێنێت،میوه بێنی، هه‌نگوین بێنێت، خواردن بێنی،》 ئه‌مه قاچاغه ٫مه‌منوعه له ڕوی یاساییه وه‌٫ مه‌منوعه تۆ پاره‌ی پێئه‌ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ت پێ بدا ئه‌م كارمه‌نده كه‌فێر بوو سبه‌ینێ خه‌ڵكی 《تلیاكیش》 ده‌هێنێ،سبه‌ینێ خه‌ڵك 《مه‌شڕوبیش》 دێنێ، سبه‌ینێ خه‌ڵك 《ته‌قه‌مه‌نیش》 دێنێ گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌م كارمه‌نده فێر بوه‌٫ زه‌میری خۆی فرۆشتوه به‌پاره وه‌تۆ به‌شێكی له‌م فێركردنه به‌شێكی لەم یاسا شكاندنه‌٫ به‌شێكی له پرۆسێسی زیانگه‌یاندن به ئابوری وڵاته‌كه یاجوتیارانی وڵاته‌كه یا هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه، له‌به‌ر ئه‌مه به‌رێزان ئێمه قاچاغ گوتمان "حه‌رامه" وه‌به‌رتیل پێدان "حه‌رامه" کەبه‌هیچ شێوازێك دروست نیه. هیچ كه‌سێک هیچ كارمه‌ندێكی ڕه‌سمی بۆ ئه‌وه‌ی 《كارێكی ره‌سمی》 بۆئه‌وه‌ی كارێكی شه‌خسی یا به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجێكی شه‌خسی پێ جێ به‌جێ بكات به‌رتیلی بداتێ ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ندێ جار پرسیار دەكات، به‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ كارێک بكات، كاره‌كه قانونیه، وه مافی خۆیه‌تی ،وه رێگه‌پێدراوه كه ئه‌م كاره بكا به‌ڵام ئه‌م مافه‌ی پێناده‌ن یانی به‌زوڵم به ناهه‌قی، كارمه‌ندێكه گیر مۆزه‌فێكی موتعه‌نیته، موته‌عه‌سیفه، یاسا نیه دیفاعت لێ بكا ئه‌وكاته تۆ مه‌جبوری بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌كه‌ی خۆت بگه‌ی پاره بده‌ی یانی ئه‌مه هیچ حه‌رامێكی تێدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌مافی خۆت بگه‌ی پاره بده‌ی یانی ئه‌مه هیچ حه‌رامێكی تیا نیه چونكه ئه‌مه هیچ حه‌رامیه‌كی تێدا نیه، یانی پاره پێدان كاتێ ئه‌چێته خانه‌ی به‌رتیله‌وه ، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ ناحه‌قێك به حه‌ق بكه‌ی، یا بته‌وێ حه‌قێك به ناحه‌ق بكه‌ی یا مافی خه‌ڵكێك پێشێل بكه‌ی، یا مافێك بۆخۆت دابین بكه‌ی كه هیتۆ نیه . ئه‌م خاڵانه دەیكا به "به‌رتیل " به‌ڵام من بۆ گه‌یشتن به مافێكی ڕه‌وای خۆم٫ وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافێكی زه‌وتكراوی خۆم٫ ناچار بكرێم به‌وه‌ی كه پاره بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كه‌ی خۆم وه‌ربگرمه‌وه‌٫ كه مافێكی ڕه‌وای منه، ئه‌مه ناچێته خانه‌ی به‌رتیله‌وه به‌رێزان، بۆمن به‌رتیل نیه، ڕاسته بۆئه‌وكه‌سه‌ی پاره‌كه وه‌ر ده‌گرێت 《حه‌رامه به‌رتیله》 به‌ڵام من كه، به‌ناچاری پاره‌كه ده‌ده‌م بۆمن حه‌رام نیه، چونكه من له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافێكی ڕه‌وای خۆم به‌رتیلم داوه به‌س ئه‌و له‌پێناو به‌رتیل خۆریدا پاره‌ی وه‌رگرتوه كه‌واته وه‌ك عه‌رزم كردن ئه‌گه‌ر ئینسان پاره بدا بۆ ئه‌وه‌ی مافێكی ره‌وای خۆی ده‌ست بكه‌وێ ئه‌مه پێی ناگوترێت به‌رتیل به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره بدا بۆ ئه‌وه‌ی كه شتێكی نا قانونی بكا یا كارێكی ناهه‌ق به‌هه‌ق بكا یان حه‌قێك به‌ناحه‌ق بكات، یان مافی خه‌ڵكێكی تر له‌پێناو پێشخستنی مافی خۆی پێشێل بكا ئه‌مانه ئه‌چنه خانه‌ی به‌رتیله‌وه، وه قاچاغچیه‌تی وه هاورده‌كردنی ئه‌و مه‌واده قه‌ده‌غه‌كراوانه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بیه‌وێ به‌پاره بیكا حه‌رامه وه به‌هیچ شێوازێك دروست نیه. خوای گەورەش زاناتره