07/04/2025 - 12:46 AM
33 بینراو

كاركردن له‌ ئه‌وروپا

بەڕێزێکی کە ئەپرسێت من لە وڵاتی ئەوروپا دەژیم ئەپرسێت دەربارەی  بەئەوەی کە چۆن بتوانێت کارێک بکات کە حەڵاڵ بێت چۆن بتوانێ مامەڵەیەک بکا کە حەڵاڵ بێت ئەڵێت زۆربەی ئەوکارانەی کە ئەکرێ لەوێ حەرامن یا بۆ نمونە مەطعەمێکە گۆشتی بەرازی تێدایە یا کافتریاو مارکێتێکە مەشروب ئە فرۆشێ یا بۆ نمونە مەعمە لێکە شتی قەدەغەکراو و یاساغی شەرعی ئەفرۆشێ ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە یەکێکە لە گرفتەکانی ژیان لە ئەوروپا بەڕێزان کەتۆ لەوڵاتێکدا ئەژی کە ئەم وڵاتە نامۆیە بە کلتوری کۆمەڵایەتی،  بە کلتوری ئاینی، نامۆیە بەکلتوری نەتەوایەتی، ئێمە ڕاستە سنوری حەڵاڵەکان بەرتەسک دەبنەوە بەرپرسیاریەتەکان لە ئەوروپا قورستر دەبن، بەڵام هەر مرۆڤێک بژاردەی ئەوە دەکات لەم وڵاتە بژی ئەبێ ئەمەیشی لە پێش چاوبێت، کە ئەم بابەتی حەڵاڵانە بەرتەسک دەبنەوە لەوێ ئێمە ناتوانین سنوری حەڵاڵەکان لەوێ فراوانتر بکەین، بۆ ئەوەی ئەو بەڕێزانە دەست کراوەتر بن، لەم کارەدا بە ڕێزان ئەبێ ئەوان خۆیان بەشوێن ڕسقی حەڵاڵی خۆیان بگەڕێن خۆیان چارەسەری حەڵاڵ بۆ کارەکانی خۆیان بدۆزنەوە  ئەگینا بەڕێزان کارکردن لە کافتریایەک کە حەرام بفرۆشێ مەشروب بفرۆشێ، عارەق بفرۆشێ، گۆشتی بەراز بفرۆشێ یا دای بنێ بۆ خەڵک بەدڵنیایەوە حەرامە لە مارکێتێکدا کە ئەم کارە بکرێ بە دڵنیایەوە حەرامە موئەسەسەیەک کە سووی تێدا بخورێ بە دڵنیایەوە حەرامە، لەبەر ئەوە تۆ ئەبێ بێیت جارێ پرسی شەرع بکەی کە کارێک ئەدۆزیتەوە دواتر بڕۆی کارەکە جێبەجێ بکەی. بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەێنێ بەوەی کە ئیتر هەرچی ڕزق وڕۆزی هەیە لە ئەوروپا یا هەرچی کارهەیە حەرامە وەحەڵاڵ لەئەوروپا ڕۆژئاوا نەماوە نا بەڕێزان ئەمەی من باسی ئەکەم ئەگەر لەلە وڵاتە ئیسلامیەکاندا نیسبەی کاری حەڵاڵ بۆ نمونە لە (٪٦٠) بێت لەوە ئەچێ لەوێ لە (٪٤٠)بێ یانی نسبەیەکە جیاوازی هەیە بەڵام بە نسبەیەک نەک بگاتە حەدی دەگمەن یا حەدی ئەوەی کە بڵێت وەڵا هەر نیە، شتیوامان نیە  رزقی حەڵاڵمان زۆر زۆرە لە ئەوروپا بەڵام ئەکرێ ئینسانەکە ماندووبوونی زیاتر بێ یا داهاتەکەی کەمتر بێ لەبەر ئەوە نابێ ئینسانیش ئەم دوو هۆکارە بکا بەهۆکاری ئەوەی پەنابەرێ بۆ حەرام با داهاتێکی کەمترت دەست کەوێت بەڵام پروێکی حەڵاڵ پەیدابکەی با زیاتر ماندوو بی بەڵام پاروێکی حەڵال پەیدا بکەی  لەبەر ئەوە بەڕێزان با چاومان لە حەرام نەبێ وەبا هەوڵ نەدەین مناڵەکانمان بە حەرام پەروەردەبکەین، ئەگەر ئەمانهەوێ ئەم ژیانە کەم وکورتەی کە خوای پەروەردگار پێی داوین دڵنیا بین لەوەی خوا ڕسقی هیچ کەسێکی لەسەر حەرام دروست نەکردووە، وە خوای گەورە بە کەسی نەوتووە بە حەرام بژی یا ڕسقت نیە وئیتر ئەبێ بمری لە برسان ئەوە ئێمەین خۆمان دەست بۆ حەرامەکان ئەبەین وە هەمیشە ئینسان دوعا بکا وەک پێغەمبەری خوا ﷺ خۆی هەمیشە دوعای کردووە (اللهم اکفنی بحلالك عن حرامك وبفضلك عمن سواك ) بۆیە بەڕێزان ئاگادار بن لەوەی کە ئەم جۆرە شوێنانەی کە ئەم کارانەی تێدا دەکرێت، حەرامە گۆشتی بەراز بێت، مەشروب بێ، ئێ مردارەوە بوو بێ، باشە وە هەر کارێکی حەرامی تر لەهەر کۆگایەک یالەهەر کارگەیەک یا لەهەر دامەزراوەیەکا ئەمانەی تیابوو ئینسان حەرامە کاری تیا بکا. خوای گەورەش زاناتره