07/04/2025 - 12:44 AM
31 بینراو

بۆ پێغەمبەری خوا ‎ﷺ ڕاڤەی هەموو قورئانی نەکردووە

بەرێزێکی تر دەپرسێت ئایە پێغەمبەر (ﷺ)تەفسیری هەموو قورئان یان بەشێکی کردووە؟ ئەگەر کردوویەتی بۆچی خیلاف و ڕاجیایی هەیە لەسەر شیکردنەوەی قورئان ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان پێغەمبەری خوا(ﷺ)هەموومان دەزانین لە کۆمەڵگایەکی عەرەبی دا هاتووە، وە "قورئان بە زمانی عەرەبی هەتۆتە خوارەوە" بۆیە زۆرێک لەو ئایەتانەی کە هاتوون غەریب نەبوون بۆ عەرەب٫ عەرەب تێی گەیشتووە، (6600)و ئەوەندە ئایەتی قورئان هاتۆتە خوارەوە نەخێر پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) هەموو تەفسیری قورئانی نەکردووە، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ)تطبیقی ئەحکامەکانی قورئانی کردووە، وە ئەوشتانە کە هاوەڵان پرسیاریان لەسەری بۆ دروست بووە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەفسیری کردووە، وە زۆرێک وەکو عەرزم کردن لە ئایەتەکانی قورئان بە زمانی عەرەبی هاتۆتە خوارەوە، نەک کەسەکە پێویست دەکات، (پێغەمبەر) بێت یان کەسەکە پێویست دەکات،ئەصحابی  بێ یاکەسەکە پێویست دەکات بەوەی شەرعزان بێت، هەر عەرەبێکی ئاسایی( ٪٧٠)واتاکانی قورئان تێدەگات، وەلای دروستە،وە قورئان ئێستا تەفسیر کراوە، وە تەفسیر نەک بە (زمانی عەرەبی) بە دەیەها زمان وە سەدەها زمان لەوانەیە قورئان ئێستا تەفسیری بونی هەبێ . لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا ( ﷺ) تەفسیری هەموو قورئانی نەکردووە . خوای گەورەش زاناتر