07/04/2025 - 12:42 AM
31 بینراو

قه‌زه‌ع چیه‌؟

بەڕێزێکی کە  دەپرسێت: دەربارەی (قەزەع) لە قژ بڕیندا ئایە (قەزەع) چیە ؟وە ئایە ئەگەر ئینسان بەشی خوارەوەی قژی کەمتر بێت بۆ داهێنان  ئایە ئەمە دەچێتە خانەی (قەزەعەوە) ؟وە ئایە پشت ملکردن و لاجان ڕێکردنەوە دەچتە بابی (قەزەعەوە)؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان (قەزەع) ئەوەیە ئینسان ئەم چوار دەورەی سەری بە مووس سفر بکات،  یا دەرەجەی سفری مەکینەی لێ بدات، تەنها تەپڵی سەری بهێڵێتەوە، ئەمە (قەزەعە). ئەمە حەرامە. ئەگینا ئەگەر ئەولایانەی تەنك تر بن. یا ئەوەی پێی ئەوترێ تەدەروج بە تەدەروج قژەکە پڕبکرێتەوە هیچ گرفتێکی نیە. وە ناچێتە خانەی (قەزەعەوە). بەڵام گرنگ ئەوەیە وەکو عەرزم کردن نەچێتە خانەی ئەوەی تەنیا تەپڵە سەری بمێنێتەوە. یا حەفرێکی تەواوی بکا تەنها تەپڵەسەری بمێنێتەوە ئەوە (قەزەعە) وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی لێکردووە . خوای گەورەش زاناترە