دیاردەی لێسەندنەوەی منداڵ لە ڕۆژئاوا
بەڕێزێکی کە گرفتێکی هەیە وە پرسیارێکی هەیە دەربارەی ئەوەی خانەوادەیەکی بەڕێزن لە بەریتانیا دەژین دیارە کچێکیان هەیە کچەکەیان لە تەمەنی پێگەیشتندایە، ئەم خانەوادە خانەوادەیەکی دیندارن، وە خانەوادەیەکی موحافض کارن ،ئەم خاتوونە بەڕێزە چەند جار ئامۆژگاری کراوە، وە چەند جار بۆنمونە قسەی لەگەڵ کراوە، کە پابەند بێت، بە سنورەکانی شەرعەوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم بەڕێزە بۆنەیەکی هەبووە لە گەڵ هاوڕێکانیدا باوک و دایکی کە زانیویانە بۆنەکە بۆنەی یادی لەدایک بوونە، پێیان خۆش نەبووە بچێ وە ڕێگریان لێکردووە بەیانی کە منداڵەکە باسی کردووە لە مەکتەب بۆ هاوڕێکانی، کە باوک و دایکی ڕێگەیان نەداوە، کە بچێ ئەوانیش هانی منداڵەکەیان داوە بەوەی کە بڕوا سکاڵا لەسەر باوک و دایکی خۆی تۆمار بکات، وە داوای جیابوونەوە بکات، حوکمەت هاتوە منداڵەکەی لێ جیا کردوونەتەوە، منداڵەکەی لێ بردوە. ئێستا نازانن منداڵەکە لە کوێیە کە کچێکە لە تەمەنی پێگەیشتندایە منداڵەکە، ئێستا سەربەخۆ دەژی، وە هیچ حیسابێک بۆ باوک و دایکی ناکات، وە باوک و دایکەکە خۆیان دەڵێن کە منداڵەکە خۆی کەسێکی زۆر باش بووە زۆر گوێ ڕایەڵ بووە ،وە منداڵێکی بە ڕێز بووە، بەڵام دەسەڵات بە زۆر لێی سەندوون، وە منداڵەکەی لێزەوت کردوون ، وە ئێستا دەڵێن هیچ دەسەڵاتێکمان نیە لە سەری ، وە ئەپرسن لەوەی کە ئایە ئەوان مافی شەرعیان لەسەر مناڵەکە چیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وە ئەم منداڵە بەڕێزان ئەم خاتوونە بە ڕێزەی کە منداڵی ئەم خانەوادە بەڕێزەیە دەبێ ئەوە بزانێ بەوەی کە ئەو بەهیچ شێوازێک ناتوانێ هاوسەرگیریەکی شەرعی بکات بەبێ ڕەزامەندی باوکی، چونکە باوکی وەلی ئەمری شەرعیەتی ، وە باوکی پێویستە ئاگادار بێ لەوەی کە زەواج دەکاو وە ڕەئی وەر بگیرێت، پێغەمبە ری خوا ﷺ صەریحە لەم مەوضوعەدا کە دەفەرمووێ: (لا نیکاحە إلا بولی وشاهدي عدل)شاهیدی عەدل هیچ زەواجێک بەبێ ڕەزامەندی وەلی ئەمر دروست نیە٫ ئیتر ئەمە هەرچی جۆری نیکاحە ئەیگرێتەوە وە ئەفەرمووێ:(أيما امرأةٍ نُكحتْ نفس بغيرِ إذنِ وليِّها ؛فنكاحها باطل فنكاحها باطل فنکاحها باطل) هەر ئافرەتێک بەبێ پرسی سەر پەرشتیارەکەی زەواج بکات سێ جار پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ: زەواجەکەی (باطل)ە وەهاوسەرگیریەکەی دروست نیە، بۆیە ئەم خوشکە بەڕێزە کە ئێستە کەسێکی بالیغ وپێگەیشتووە، دەبێ ئەمە بزانێ وە دەبێ بیری ئەوەیشی هەبێ بەوەی کە بەهەشت لە ڕەزامەندی باوک و دایکدا وەر ئەگیرێ، وە خوانە خواستە ئەگەر باوک و دایک ڕازی نەبوون لە کەسێک ئەوکەسە بە دڵنیایەوە خوایش لێی ڕازی نیە ،چونکە خوای پەروەردگار دەفەرمووێ:(وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا)وە تەنها خودای پەروەردگار لەیەک حاڵەت دا ڕێگەی داوە کە منداڵ گوێ ڕایەڵی باوک ودایکی نەکا، ئەگەر هاتوو باوک و دایکەکە منداڵەکەیان هەڵ ئەنا لەسەر کوفرکردن بە خیلافی ئەم بابەتە منداڵ پێویستە گوێڕایەڵی باوک و دایکی بێ بەتایبەتی ئەو باوک ودایکە بەڕێزە کە لە بەر بەرژەوەندی منداڵەکە هەندێک لە ئازادیەکانیان سنووردار کردوە، وە ڕێگەیان پێنەداوە بەو شێوازە مامەڵە بکات، وە ویستوویانە دین و ئەخلاق وکەڕامەتی ئەو بەڕێزە پارێزراو بێت، بۆیە من ڕووی دەمم لەو خاتوونە بەڕێزەیە بەوەی کە بیر لە قیامەتی خۆی بکاتەوە، وە دڵی باوک و دایکی لەوە زیاتر ئازارنەدا ئەگەرچی یاساش پشتیوانی لەو دەکات، بەڵام دڵنیا بێ لەوەی یاسا هێندەی باوک و دایکی دڵسۆزی نین، وە ئەم باوک و دایکە بەڕێزەش مەوقیفەکەیان شەرعی بووە، پەشیمان نەبن لەوەی کە کردوویانە، ئەوەی کە کراوەو هەڵەیە منداڵەکە هەڵەی کردووە ،وە یاسا یاسایەکی چەوتوو خوارە، کە بەو شێوازە منداڵ بە زۆر لە باوک و دایکی ئەترازێنێ، وە ئەیەوێ بەئاڕاستەی فکری کۆمەڵگا ئاڕاستەی بکات، لە بەرئەوە بەڕێزان ئێمە هەمیشە گوتوومانە ژیان لە کۆمەڵگایەکە ڕۆژئاوای کە ئەم کۆمەڵگایە پێشێلی پیرۆزیەکانی خەڵکانی موسڵمان دەکات، وە دابوو نەریتیان تێک دەدا ئەمە بۆ خۆی جۆرێک لەڕیسک و مەترسی تێدایە دەبێ ئەو بەڕێزانەی لەوێ دەژین حساب بۆ ئەم خاڵە بکەن، وە شتێک نەکەن بەوەی کە بەیانی ئازاری خوای پەروەردگاربدەن لە پەروەردەکردن وگەورە کردنی منداڵە کانیاندا، خۆش گوزەرانی ژیانی دونیا مەرج نیە هەمووشتێک بێت، بۆ تەربێتی منداڵەکان ئەگەر دەترسن لەوەی کە منداڵەکانتان لەوانیە ڕۆژێک لەڕۆژان بەم ئاقارەدا بڕۆن، وە لێتان زەوت بکرێن ،وەبەپێی فیکری خەڵکی بەرامبەر ئاڕاستە بکرێ، وە ئەو ئازادییەی پێ بدرێ کە ئازادیەکی ئاژەڵی بوون، هەموو شتێکی بۆ فەراهەم بکرێ، وە هەموو شتێکی بۆ بەر جەستە بکرێ، وە خانەوادەو خێزانی لا بچوک بکرێتەوە ولاسوک بکرێت ،بەم شێوازەی کە ئەم ڕۆ ڕویداوە بەڕاستی ئەمە مووجازەفەیەکی گەورەیە ،وە دەبێ ئینسان بەر لەوەی ئەوبڕیارە بدا دوو جار بیر بکاتەوە. خوای گەورەش زاناترە