07/04/2025 - 12:38 AM
23 بینراو

شێوازی خوێندنی أعوذ بالله من الشيطان الرجيم لە کاتی قورئان خوێندندا.

بەڕێزێکی کە دەپرسێت بەوەی کە ئایە لەکاتی قورئان خوێندندا صیغەی (اعوذ بالله من الشیطن الرجیم)چی بڵێ؟ بڵێ (اعوذ بالله من الشیطن الرجیم) یان بڵێ (اعوذ باالله من الشیطن الرجیم من همزە ونفخە ونفثە)کامیان بە کار بێنێ وە کامیان دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەر دوو صیغە کە دروستن بەڕێزان هەر صیغەیەکی تریش وارید بێ لە شەرعدا بۆ (اعوذ باالله من الشیطن الرجیم ) دروستە دروستە هەموویان دروستن باشترینیان ئەوەیە کە پێغەمبەری خواﷺ بە کاری هێناوە  وە ئێمە پابەند بین لەم بابەتەدا کە بابەتی عبادەتە بە سنورەکانی شەرعەوە، وە هیچیان هەڵە نین. خوای گەورەش زاناترە