خواردنی مریشکی سەربڕخانەکان
یه‌كێكی كه له‌و پرسیارانه كه هاتوه بابه‌تی مریشكی به‌ستوی به‌ڕازیلیه، وه مریشكی به‌ستوی كوردستانه، وه ئه‌و مریشكانه‌ن كه له‌سه‌ربرینخانه فه‌رمیه‌كان سه‌ردەبردرێن
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئه‌م بابه‌ته به‌رێزان بابه‌تێكی فیقهییه، وه بابه‌تێكی گرینگه كه هاوڵاتیانی به‌رێز حوكمه شه‌رعییەکەی بزانن خاڵی یه‌كه‌م: دوو گرفتی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له مریشكی به‌ستو كه ده‌ڵێم مریشكی به‌ستوو قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه گۆشتی به‌ستوو جا مریشك بێت، له‌وانه‌یه گۆشتی ئاژه‌ڵ بێت، یان هه‌رشتێکی تربێت، مریشكی به‌ستوو به‌تایبه‌تتر له گۆشتی ئاژه‌ڵی تر ئه‌م مریشكانه مریشك خۆی ته‌بیعه‌تێكی زۆر ناسكی هه‌یه، به‌تایبه‌تی مریشكی مه‌سڵه‌حه مریشكی مه‌سڵه‌حه، ئه‌و مریشكانه‌ن كه‌زۆر له كه‌شێكی ئارام زۆر به نازداری خزمه‌تێكی زۆر زۆریان هه‌یه، یانی چۆن منداڵێكی ساوا به‌خێو دەكرێت، مریشكی مه‌سڵه‌حه وابه‌خێو ده‌كرێت، له ده‌واجین و له‌وشوێنانه‌ی كه په‌له‌وه‌ری تێیدا به‌خێو ده‌كرێت، ئه‌م مریشكانه له‌به‌ر ته‌بیعه‌تی ناسكیان، یانی دەبێت، زۆر موراعات بكرێن، له‌وه‌ی بچوكترین صه‌دمه‌یان به‌ركه‌وێ، ئه‌مانه ئه‌مرن سه‌ربڕخانه‌كان له‌وانه‌ی كه‌سه‌ربڕخانه‌ی فه‌رمین دوو كێشه‌یان هه‌یه له‌مه‌سه‌له‌ی مریشكدا كێشه‌ی یه‌كه‌م بریتیه له‌وچه‌قۆ ئۆتۆماتیكیه‌ی كه به‌كاری دێنن، ئه‌م چه‌قۆیه له‌و ڕوه‌وه موشكیله‌ی نیه كه‌تۆ بسم الله له‌سه‌ردەكه‌ی یا نایكه‌ی چونكه كارمه‌نده‌كه كه په‌نجه‌ی نا به پلاكه‌كه‌دا وتی بسم الله ئه‌مه كێشه‌ی نیه بۆ هه‌موو مریشكه‌كان، به‌ڵام كێشه‌كه له‌كوێدا ڕوو دەدا؟كێشه‌كه له‌وێدا ڕوو ده‌دا كه ئه‌م مریشكانه له‌ڕووی قه‌باره، وه‌له‌ڕووی كێشه‌وه قه‌باره‌و كێشیان جیاوازه، ئه‌م چه‌قۆ ئۆتۆماتیكیه به‌شێوازێكی یه‌كسان له‌مریشكه‌كه ده‌دا هه‌ندێ مریشك هه‌یه به‌ر ملی ناكه‌وێت، هه‌ندێك هه‌یه ده‌ماره‌كانی نابڕێت، هه‌یه مه‌سه‌له‌ن له‌وه‌یه به‌رده‌نوكی كه‌وێت، له‌وه‌یه به‌رسینگی كه‌وێ چونكه مریشكه‌كه له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌كو عه‌رزم كردن له‌به‌ر جیاوازی قه‌باره‌و كێشی چه‌قۆكه‌ش به‌یه‌ك ئاست ده‌ڕوات، له‌وانه‌یه ئه‌م مریشكانه‌ی تێبكه‌وێ .ئایه ئه‌و مریشكانه‌ی كه‌وه‌كو پێویست سه‌رنابڕدرێن، دواتر ئه‌مانه جیا دەكرێنه‌وه‌و فڕێ بدرێن؟ئه‌مه پرسیارێكی شه‌رعیه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه تێكه‌ڵ ببن كه تێكه‌ڵ ده‌بن چونكه من خه‌ڵك پێی گوتوم كاك دكتۆر مریشكمان كریوه به‌ستو كه هه‌ڵمان پچڕیوه سه‌ری مریشكه‌كه‌ی پێوه بوه، به‌حاڵ برینێك له ده‌نوكیدا، برینێك له سنگیدا، برینێك له‌ملیدا دروست بووه، سه‌ری نه‌بڕاوه، مریشكه‌كه ئه‌مه مریشكه‌كه حه‌رام دەكات، ئه‌مه گرفتی یه‌كه‌م له مریشكی به‌ستودا، گرفتی دووه‌م: ئێستا هه‌ندێ له‌سه‌ربڕخانه‌كان دەڵێن كاكه ئێمه چه‌قۆكه‌مان لابردوه‌٫ ئێمه به‌ده‌ست سه‌ریان دەبڕین باشه با قسه له‌سه‌ر گرفتی دووه‌م بكه‌ین گرفتی دووه‌م: ئه‌وه‌یه ئه‌م مریشكانه به ئاوێكدا تێپه‌ڕ ده‌كرێن ئه‌م ئاوه ته‌زوویه‌كی كاره‌بایی له‌سه‌ره، باشه ئه‌م ته‌زووه كاره‌بایه مریشكه‌كه سڕ دەكات، توشی شۆكی ده‌كات، كه مریشكه‌كه دێته ده‌ره‌وه ده‌چێته به‌رچه‌قۆكه، ئێمه نازانین ئه‌م مریشكانه چه‌ندیان سڕن، چه‌ندیان مردوون، چونكه وه‌ك عه‌رزم كردن ئه‌م مریشكانه زۆر زۆر ناسكن، وه ئه‌م مریشكانه به‌رگه‌ی سه‌دمه ناگرن، ئه‌م كاره‌بایه كه لێی ده‌دا باشه وه‌ك عه‌رزم كردن به‌دڵنیایه‌وه نسبه‌یه‌كی ده‌مرێنێ، دواتر به‌ده‌ست سه‌ردەبڕێت، كه‌به‌ده‌ست سه‌ری ده‌بڕی با ئه‌و به‌رێزانه بێن خۆیان شایه‌دحاڵی ئه‌مه بن، ئه‌م مریشكه كه‌سه‌ر ده‌بڕدرێ یه‌ك جوڵه‌ی تێدا نیه، دوای سه‌ربڕین له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه‌سری كردوه، وه ئێمه ئێستا نازانین مردووه یا ته‌نها سڕه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه نسبه‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له ئاوه‌كه‌دا هه‌یه زیادی بكا ئه‌وه نسبه‌ی مرداره‌وه‌بوه‌كه زۆر زیاتر ده‌بن، ئێ كه‌سه‌ری دەبڕی نازانی چه‌ن مریشكی مرداره‌وه‌بووە، سه‌ربڕیوه چه‌ند مریشكی زیندوت سه‌ربڕیوه، چونكه هیچ كام له مریشكه‌كان جوڵه‌یان تێدا نیه، دوای سه‌ربڕین، وه جیاوازی ئاژه‌ڵێكی رێگه‌پێدراو، به‌وه‌ی كه‌سه‌ر ببڕدرێ و گۆشته‌كه‌ی بخورێت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێك كه به‌سه‌ربڕاو هه‌ژمار ناكرێت، وه گۆشته‌كه‌ی ناخورێت، ئه‌وه‌یه عوله‌ما ده‌ڵێن: كه ده‌بێ دوای سه‌ربڕین جوڵه‌ی تێدا بێت ئه‌م مریشكه جوڵه‌ی تێدا نیه، وه كه‌سیش ناتوانێت من پرسیارم زۆر له‌و پزیشكانه‌ی ڤێرتێنه‌ری كردوه دەڵێن زۆر زه‌حمه‌ته تۆ بتوانی مریشكه مرداره‌وه بووەكان له مریشكه زیندوه‌كان جیا بكه‌یته‌وه، وه نیسبه‌ی ئه‌و ڤۆڵتیه‌ی كه دا ده‌نرێ ئێمه راسته قه‌ناعه‌تمان وایه كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی نه‌گاته ئاستی مردن، به‌ڵام وه‌كو عه‌رزم كردن ئه‌م بابه‌ته لیژنەی فه‌توا له‌گه‌ڵی نین، لیژنەی فه‌توا ده‌ڵێن سه‌عقی كاره‌بایی ، واتا به‌كارهێنانی ته‌زووی كاره‌با بۆ ئاژه‌ڵی گه‌وره له مه‌ودایه‌كدا ڤۆڵتیه‌كه‌ی دیاری كراوه، مه‌سه‌له‌ن بۆ ره‌شه وڵاخ بۆ وشتر، بۆ له‌وانه‌یه مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌مانه ده‌كرێت كاره‌باكه چونكه ئه‌م حه‌یوانانه زۆر زۆر مەله‌سه‌ن،وه هه‌ندێكیان قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌یه كۆنترۆڵكردنیان زه‌حمه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسان كاریه‌ك دروست ده‌كا به‌وه‌ی كه تۆ سه‌عقی كاره‌بایی لێ ده‌ده‌ی سڕی دەكه‌ی، به‌ڵام سڕكردنه‌كه‌ی ناگاته مردن، به‌ڵام مریشك وه‌كو ره‌شه وڵاخ نیه، وه‌كو عه‌رزم كردن ئه‌م مریشكه زۆر زۆر ناسكه به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ك ناسكه باوڕ بكه‌ن،ده هه‌نگاو شوێنی بكه‌وه له‌پڕ سه‌یرده‌كه‌ی ئه‌تاسێ و ئه‌بورێته‌وه‌و ده‌كه‌وێ مرداره‌بێته‌وه، چونكه حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نیه له ده‌واجیندا وا به‌خێو نه‌كراوه بۆیه زه‌ڕوره ئاگامان له‌وه بێ ئه‌و به‌رێزانه‌ی سه‌ربڕخانه‌یان هه‌یه، به‌رپرسیاریه‌تی قیامه‌تی ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌وانه من پێم گوتون عه‌رزم كردون، ئه‌م مریشكانه با به‌ئاودا تێپه‌ڕ نه‌بن، وه‌كو ئێوه موشكیله‌ی یه‌كه‌متان حه‌ل كردوه، به‌ده‌س سه‌ری دەبڕن خوا جه‌زاتان بداته‌وه، كارێكی باشتان كردوه، گرفتی دووه‌م سڕی مه‌كه‌ن مریشكه‌كه ده‌ڵێ زۆر له‌قه‌فرتێ ده‌كات، ئه‌وناوه زۆر پیسدەکات، به‌رێزان با ئێوه تێچویه‌كی زیاتری تێبچێ به‌ڵام حه‌ڵاڵتر بێ بۆخه‌ڵك چونكه ئه‌و قاعیده شه‌رعیه‌ی پێمان ده‌ڵێت: ( الأصل في الأشياء الإباحة)ئه‌سڵ له هه‌موو شتێكا موباحه، به‌ڵام دوو شت ئه‌سڵ تیایدا ته‌حریمه یه‌كێك له‌وانه گۆشته كه‌واته مریشك گۆشته، ڕه‌شه وڵاخ گۆشته، ده‌بێ ئه‌مانه شوبهه‌ی حه‌رام بوون گومانی حه‌رام بونیان تێ نه‌كه‌وێت، چونكه گومانی حه‌رام بون حه‌رامیان ده‌كات، ئه‌مه وه‌كو بامێ و فاسۆلیاو ته‌ماته‌و خه‌یار نیه، وه‌كو برنج و نیسك و نۆك نیه، بڵێی جا ئێستا ئه‌م برنج و نیسك ونۆك و فاسۆلیا هی مه‌سیحی بێت، هی جوله‌كه بێت، هی بوزایی بێت، هی صائیبی بێت، هی ئێزدی بێت، هی كۆفۆشسی بێت، هی هه‌ر كه‌سێک بێت كه‌س ناپرسێ هیچ موشكیله‌ی نیه‌و حه‌ڵاڵه خواردنی به‌ڵام له‌سه‌ربڕاودا ده‌ڵێین دەبێت سه‌ربڕه‌كه‌ی مسوڵمان بێت، باشه دووه‌م ده‌بێت به‌شێوازێكی شه‌رعی سه‌ربڕابێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر گرفت له‌سه‌ر ئه‌م دووانه دروست بوو، ئه‌وكاته گرفت له گۆشتی حه‌یوانه‌كه‌شدا دروست ده‌بێت، ئێستا وه‌كو عه‌رزم كردن ئه‌و مریشكانه‌ی كه دێن گرفتی سه‌ربڕینیان هه‌یه له شێوازی سه‌ربڕینه‌كه‌یدا ئێمه گرفتمان هه‌یه چونكه ئه‌و رێكارانه‌ی كه مریشكه‌كه‌ی پێ سه‌ر ده‌بڕرێ له‌م دووخاڵه‌دا وه‌كو عه‌رزم كردن كه (خاڵی ئاوه كاره‌باییه‌كه‌یه _له‌گه‌ڵ مه‌كینه كاره‌باییه‌كه‌ی كه سه‌رده‌بڕدرێ)هه‌ردوكیان گرفتن ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو گرفته چاره‌سه‌ر بوو، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین مریشكی به‌ستو كێشه‌ی نیه، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی مسوڵمانه‌وه بۆمان بێ یا له وڵاتێكی مه‌سیحی یا جوله‌كه‌وه بۆمان بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌رموێت(رێگه دراوه سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌مانه بخورێ، وه رێگه‌دراوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاینزایانه بكرێت كه ژنیان لێ ماره بكرێ) به‌ده‌ر له‌مه ده‌بێت، زۆر حه‌زه‌ر كه‌ین، بۆیه من قه‌ناعه‌تم وایه به‌رێزان به‌م پێوه‌رانه مریشكی به‌ستوی حه‌ڵاڵ ئێستا ده‌گمه‌نه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر نیه، چونكه سه‌ربڕخانه‌كان ئێستا ئه‌م دوو مه‌رجه ڕه‌چاو ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ربڕخانانه‌ش كه له كورستاندان، به‌ده‌س سه‌ری ده‌بڕن تا ئێستا نه‌یان توانیوه ئه‌و ئاوه ته‌جاوز كه‌ن، وه مریشك نه‌كه‌نه ئه‌و ئاوه كاره‌باییه‌وه، كه وه‌كو عه‌رزم كردن ئه‌و ئاوه كاره‌باییه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مریشكه‌كه دروست ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێستا له‌سه‌دا %٧٥ی خه‌ڵك متمانه‌یان به مریشكی به‌ستوو نه‌ماوه، وه له‌ناو كۆڵاندا مریشك ده‌كرێت وه‌به ده‌ست مریشكه‌كه سه‌ر ده‌بڕێ، ئه‌وكاته دڵنیان له‌وه‌ی كه حه‌ڵاڵه‌و وه گرفتێكی شه‌رعی نیه‌و مریشكه‌كه به حه‌ڵاڵی ده‌خۆن. بۆیه من هیوادارم وه ئه‌م قسه‌یه‌م هەموو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربڕخانه‌كانیان هه‌یه بۆیه خۆتان له حه‌رام بپارێزن، وه هاوڵاتیان له حه‌رام بپارێزن، وه ئیش به‌رێكاره شه‌رعیه‌كان بكه‌ن، بۆ كه‌سابه‌ته‌كه‌ی خۆتان مریشكی مه‌سڵه‌حه به‌م ئاوه كاره‌بایه‌دا مه‌به‌ن، وه ئیستجناش بكله چه‌قوه كاره‌باییه‌كه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو میكانیزمه بۆ سه‌ربڕینی مریشكه‌كه به‌كار بێ به‌دڵنیاییه‌وه من پێتان ده‌ڵێم حه‌رامه وه‌گرفتی شه‌رعی دروست ده‌كا. خوای گەورەش زاناترە
لینک