07/04/2025 - 12:35 AM
13 بینراو

زەکاتی قەرز

بەڕێزێک دەپرسێت 1ـ ئەگەر پارەیەکت دابێت بە قەرز زەکاتی دەکەوێت؟ 2- ئەگەر شتومەکت کڕی بێت بۆ قازانج نەبووەتە (١) یەک ساڵ زەکاتی دەکەوێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەو پارەیەی کە داوتە بە قەرز لەگەڵ کۆی پارەکانی دیکەت کۆدەکرێتەوە، یانی بۆ نموونە: تۆ 30,000,000 دینارت هەیە با وابڵێین 30,000,000 دینارت هەیە داوتە بەزەکات، 10 وەرەقەشت لای کەسێکە داوتە بە زەکات؟ 50 وەرەقەیشت لەلای کەسێکی دیکەیە داوتە بەزەکات، دەفتەرێکی دیکەشت لەلای کەسێک داوتە بە زەکات، لە کاتی زەکاتدا هەموو ئەم پارانە کۆدەکەینەوە هەر قەرزێک بتوانی وەریبگریتەوە و قەرزارەکە بتوانێت بتداتەوە با تۆ خۆو داوای نەکەی یا خۆت داوتە پێی بۆ ماوەی ئەوەندە، ئەو کاتە هەموو ساڵێک دەبێت زەکاتی قەرزەکە بدەیت لەگەڵ باقی پارەکانی دیکەت، ئەگەریش ئەو پارەیەی داوتە بە قەرز کابرا نییەتی بتداتەوە یان توانای هەیە، بەڵام کابرا زاڵمەو ناتداتەوە، ئەو کاتە ئێمە دەڵێین: ئەو قەرزانەی کە ئێمە بێ هیواین لە وەرگرتنەوەیان یا بەلایەنی کەمەوە نازانین هەتاکو چەند ساڵی دیکە دەستمان دەکەوێتەوە، زەکاتی ئەو پارانە ددەدەین هەتاکو وەریان دەگرینەوە، کەی وەرمانگرتنەوە زەکاتی (١) یەک ساڵیان دەدەیت، بەڵام هەر قەرزێک توانیمان وەریبگرینەوە لە ساڵەکەدا دەبێت زەکاتی ئەو قەرزانە بدەینەوەو واجبە لەسەرمان. شتومەکیش کە کڕابێت بۆ قازانج ئەگەر نەبووبێت بە (1) ساڵ ئێمە بە تەنیا شتومەکەکان حسێب ناکەین، ئێمە شتومەکەکان ئەگەر بۆ کڕین و فرۆشتن کڕاوە پێی دەوترێت (عورفی تیجارە) ئەو شتومەکانە لەگەڵ کۆی پارە خەوتووەکانی دیکەت لەگەڵ کۆی دەسمایەکەی دیکەت، هەمووی بە یەکەوە کۆئەکەیتەوە، یانی گریمان بەڕێزێک ماڕکێتێکی هەیە، دەفتەرێکی خەوتووی هەیە لە ماڵەوە دەفتەرێکیشی قەرزە لەلای خەڵک دەفتەرێکیشی لە ماڕکێتەکەدا پسکیت و ڕۆن و دۆشاو و شەکرە، زەکاتی هەر سێ دەفتەر ئەدات، ئەو قەرزەی کە لەلای خەڵکە ئەتوانێت وەریبگرێتەوە ئەو زەکاتەی کە دراوە بە شتومەکی مارکێتەکە ئەو دەفتەرەش لە ماڵەوەیە وەکو یەک زەکات تێدا لەبەرەوە ئەمە نابێت بە عوزری ئەوەی کە تۆ زەکاتی شتەکانت نەدەیت، هەم قەرزەکە و هەم شتومەکەکانیش، بەڵام ئەگەر تۆ پارەی دیکەت نییە بەس شتومەکەکانی دووکانت هەیە ئەو کاتە ئەو شتومەکەی دووکان کەی ساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو ئەو کاتە وەکو زەکاتی پارەکان زەکات دەدەیت. خوای گەورەش زاناترە