04/04/2025 - 09:16 PM
46 بینراو

دروستكردنی كێك و شیرینی بۆنه‌كان

یەکێکی تر لە پرسیارەکان دەڵێت: من ئافرەتێکم زانکۆم تەواو کردووە و منداڵێکم هەیە، لە ماڵەکەی خۆم کێک و شیرینی دروست دەکەم، ئایا ئیشەکەم حەرامە؟ ماوەی سێ ساڵە ئیشدەکەم چونکە شارەزاییم لەم بوارە زۆر باش بوو، بەڵام ماوەیەکە چەند وتارێکم بینیوە کە باس لەوە دەکرێت یادی لەدایکبوون حەرامە، منیش دڵم سارد بۆتەوە بە حەرامی ئەزانم ئیشەکەم، وە لە ئێستادا ئیشەکە وەکوو پێویستی ئەکەم و بژێویم لەسەر ئەوەیە. نەک وەک حەزێک لە ئێستادا هیچ بووکەڵە و ئاژەڵ و شت دروست ناکەم، بە هەویر کە پێشتر کردوومە، بە کێکەکان هەمووکات (عید میلاد) نییە٫ بۆ موناسەبەی (مارەکردن) و (تەخەروج )و شتی تریش داوا دەکرێت٫"

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بابەتە بەڕێزان پیشەی ئەم خوشکە بەڕێزە هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، بۆ؟ چونکە من کێک دروست ئەکەم کێک تەنها بۆ موناسەباتی یادی لە دایک بوون نیە، ڕاستە یادی لە دایک بوون ئێمە دەڵێین: نەریتێکی غەربی ڕۆژئاوایی، مەسیحی، ئەو حەرامە،بەڵام دروستکردنی کێک بە شێوازێکی گشتی هیچ گرفتێکی شەرعی نییە. دواتر کەسێک دەیکڕێت بۆ هەرمەبەستێک بێت پەیوەندی بەم خوشکە بەڕێزەوە بە پیشەکەی ئەمەوە نییە. ئەم مەبەستی بووکەڵە و ئەمانەیش ڕاستە (بووکەڵە) دروست کردن بە کێک یا بە هەویر یا (ئاژەڵ) دروستکردن یا هەر شتێکی تر ئەگەر پەیکەر بێ و گیان لەبەر بێت، ئەمە شرعا حەرامە. وە ڕێگە پێدراون. بەڵام ئەگەر بەشێکی جەستەی کەسەکە بێت. بۆ نموونە تەنها سەری بێت، ئەمە گرفتی شەرعی نیە. بۆ ؟چونکە کەسەکەت تەنها بەوندە ناژیت، وە مادام شتەکەش بۆ خواردنەوە ماوەیەکی کەم دەمێنێتەوە گرفتێکی شەرعی نیە. بەڵام دروستکردنی کۆی جەستەی ئاژەڵەکە یا ئەو بەشەی کە پێی ئەژیت، ئەمە حەرامە، ئەگەر بە هەویریش دروست بکرێت، بەڵام بەشێکی کەمی جەستەکە یا پەیکەرەکە وە دانانی بۆ جوانکردنەوە و ڕازاندنەوە، گرفتی نییە. وە دروستکردنی کێکەکانیش بە شێوازێکی گشتی دروست دروستە کێشەی نییە. پەگر زانیمان کێکێک تەنها بۆ یادی لەدایکبوونە ئەتوانین ئەوە نەکەین. کەسێک دێت دەڵێت: من بۆ (یادی لەدایکبوونمە) ئەوەی لێ بنووسە٫ ئەوەی لێ بنووسە٫ ئەتوانیت ئەم کێکە دروست نەکەی٫ بەڵام تۆ کێکی خۆت لە ماڵی خۆتدا لە (پێشانگایەکە)لە (دووکانێکە) هەرکەسێک بێت کەدێت کێکەکە دەکڕێت. واجبی ئێمە نییە بپرسین تۆ بۆچیتە، باشە مەگەر تەواو دڵنیا بین لەوەی کە بۆ کارێکی حەرامە ئەتوانین نەیدەین . خوای گەورەش زاناتره