04/04/2025 - 09:16 PM
34 بینراو

كاركردن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگ

یەکێکی کە لە پرسیارەکانی من فەرمانبەرم لە بەڕێوبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران، لەبەشی (کارگێڕی و خۆیەتی)، ئایا لە ڕووی شەرعەوە هیچ گومانێک لە مووچەکەم هەیە کە لەو شوێنە دەوام دەکەم لای جەنابیشت مەعلومە لای ئێمە تەواوی پرۆسەی گومری سیستەمە پارەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە بانق و پارەکانی ئەوەندەی ئێمە درکی پێ دەکەین دەچێتە بانکەکانی: (سۆران )و (چۆمان) و (ڕەواندز) و (مێرگە سوور) بۆ مووچە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ )و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کاری (گومرگ) بەڕێزان وەکوو خودی خۆی هیچ گرفتێکی شەرعی لەسەری نییە، وە داهاتی (گومرگیش) گرفتی شەرعی لەسەری نییە٫ بەڵام بە مەرجێک ئەمە زیادە ڕەوی تێداکرێت، بار قورسییەکی زۆر بە بازرگانەکان دروست نەکات، وە ئەم بابەتە نەچێتە گیرفانی کۆمەڵێک بەرپرسەوە، ئێمە (گومرگ) وەکوو: "داهاتێکی نیشتمانی وایە"وەکوو داهاتێکی کارەبا) (باج) بۆ نموونە گومرگیش بەشێکە لەو داهاتانەی کە داهاتێکی نیشتمانییە، هەر فێڵ و خۆ دزینەوەیەک، وە هەر بەرتیلدان و قاچاخ چییەک لەم بابەتە، وەکوو: (خیانەتکردن) و (دزیکردن) وایە لە داهاتی گشتی٫ چونکە ئێمە گوتومانە هاوڵاتیان پێویستە پەیوەند بن بە یاسا بەرکارەکان، بە مەرجی یاساکان لەبەرژەوەندی خەڵک بن، وە یاساکان زیادەڕەی و بار قورسییەکی زیاد لە سنوور، یا پارەیەکی بێ بەرامبەر نەبێت، کە حوکمەت فەرزی کات، بەسەر خەڵک هەر باجێک ئەم مەرجانەی تێدا بوو (گومرگ) بێ 《پارەی ئاو بێ》 《کارەبا بێ》 《زەریبە بێ دروستە حوکمەت دایبنێ٫ وە پێویستە هاوڵاتی پێوەی پابەند بێت، وە هیچ فێڵ و غەشێک نەکات، هاوڵاتی بۆ خۆ دزینەوە لەم پارانە، چونکە ئەم پارانە وەکوو داهاتی گشتی ئەژمار دێن، وە پارەی مووچە، وە خزمەتگوزاریەک و شتەکان دواتر لە وڵاتدا لە ڕێی ئەم پارانەوە دابین و بەردەستەبن، لەبەر ئەوە کاری ئەو بەڕێزانەی کە فەرمانبەری 《گومرگن》 گرفتێکی شەرعی تێدا نییە، بەڵام بە مەرجێک ئەمانە پەنا بۆ ڕێگەی حەرام قاچاغچێتی، بەرتیل وەرگرتن، دزی کردن، لەم داهاتە گشتییە نەبەن، بەڵکو پابەند بن بە یاسا بەرکارەکانەوە. خوای گەورەش زاناترە