04/04/2025 - 09:15 PM
40 بینراو

مامه‌ڵه‌كردن له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای فۆرێكسه‌وه‌

یەکێکی تر لەو پرسیارانە دەڵێت: بەشداریکردن لە (سایتی بازاڕ) بازاڕیکردنی: (کڕین و فرۆشتن) کە گوایە لە بۆرسەی جیهانی داکڕین و فرۆشتن دەکرێت و بەبڕی (250) دینار جزدانێکی پێ شەحن دەکەیت و دواتر لەسەر ئەو سایتە کڕین و فرۆشتندەکەی ئایا ئەمە حەڵاڵە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەمە بازاڕی (فۆرێکسە)مامەڵەی (فۆرێکس)حەرامە ئەوەشی کە پێی دەگوترێت:ئەکاونتی (ئیسلامی) ئەسڵی نییە.چونکە تەنها داخستنەوەی ئەکاونتەکە لە ماوەی (24) سەعاتەکە ئەمە حەل کراوە, بەڵام کۆمەڵێک گرفتی تری زۆری هەیە, فۆڕێکس کە من لە بەرنامەیەکە لە (40)دەقەدا باسم کردووە، ئەو مامەڵەی (فۆڕێکسەی) کە بەو شێوازە حەرامە. وە (فۆرێکس) بازاڕێکە خەڵکێکی زۆر زۆری مایە پووچ کردووە٫ خەڵکێکی زۆر زۆری قەرزار کردووە٫ کۆمەڵێك (باند)دەستیان بە سەر ئەم بازاڕانەدا گرتووە، خەڵکانی هەژار بە تایبەتی ئەوانەی دەکەونە ژێر باری زیادکردنی ئەژمارەکانیان لە ڕێی ("ئیڤیرەیجەوە") ئەمانە پرۆسەیەکی ترسناکن بۆ خستنی ئەمانە و بردنی پارەکانیان بە تاڵان. وە ئەمانە دەزگا بازرگانی زەبەلاحەکان کۆنترۆڵی بازاڕدەکەن. یاری بە نرخی کاڵاکان دەکەن، کاتێک تۆ دەچیت بە پارەیەکی کەم بەشداریدەکەی، ئەو کاڵایەکی زۆر دەخاتە بازاڕەوە، نرخی کاڵاکە دەشکێنێت، چونکە بینا لەسەر قاعیدەی پشاندان و (داواکردن) نرخی کاڵاکەی شکاند پارەکەی تۆ دەچێتە زەرەوە، ئەکاونتەکە قفڵە بێ پارەکە دەڕوا دواتر کە خۆیان دەیانەوێت بۆ نموونە نرخی پشکەکان زیاد بکەن، دەچن خۆیان پشکێکی زۆر لە بازاڕ هەر هی خۆیانە، بازاڕەکە هی خۆیانە، هەرکات بیانەوەێ نرخی کاڵاکە بەرز دەبێتەوە،تۆ دەچیت دەیکڕیت، لەوکاتەی کە بەرزە بۆ ئومێدی ئەوەی کە بەرزتر بێتەوە کە مەبلەغی مشتەری زۆر کاڵاکەیان کڕی و ئیڤەرەیجیان وەرگرت، لە پڕ کاڵاکە یا پشکێکی زۆری کۆمپانیاکە دەخەنە بازاڕەوە، سعر دەشکێنن ئەو پارانە هەمووی تێدا دەچێ، کە خراوەتە بازاڕەکەوە، ئەمە دیسانە وەکو عەرزم کردن حەرامە. ئینسانی ئیماندار خۆی لێ بپارێزێت، وە مامەڵەیەکی شەرعی بکا، ئەمە جگە لەوەی کە ئەم بازاڕی (فۆرێکسە) مامەڵەی دراوی تێدا دەکرێت، وە گرفتی زۆریشی هەیە، لە مامەڵەی دراوەکاندا خوای گەورەش زاناترە