كڕین لهسهر داوای كڕیار
کەسێک دەپرپرسێت، دەڵێت: دووکانم هەیە٫ مشتەریمان هەیە٫ داوای کەلوپەل دەکات٫ بە نموونە (10)ماددە داوە دەکات، من خۆم لە دووکان (8) ماددەیانم هەیە ،(2) دانەی تر نیمە دەچم بۆی دەکڕم و قازانجی دەخەمە سەر ,بۆ ئەو (2) ماددەیەوە, پێی دەڵێم کە من نیمە, لە دووکانەکەم, بەڵام بۆت دەکڕم, قازانجی دەخەمە سەر, ئەویش ڕازی دەبێت، هەر هەروەها من پێی ناڵێم کە قازانجەکە چەندەکات، خستوومەتە سەر (2) ماددەکە کە بۆم هێناوە، ئایا ئەم مامەڵەیە شەرعیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ گرفتی تێدا نییە، کەسێک دێ داوای کۆمەڵێک ماددە دەکات من کۆمەڵێک ماددەکە هەندێکی لای خۆم هەیە، هەندێکی نیمە، دەڵێ من دەچم ئەم ماددانەت بۆ دەکڕم ، بۆ قازانجی خۆشمێ دەخەمەسەر، دەڵێت: بڕۆ بیکە٫ من دەچم، لە وەکالەتی ئەوە ماڵ دەکڕم، قازانجیش دەخەمە سەر، بۆ کابرای دەهێنمەوە، ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی تێدانییە و هیچ خەلەلێکی تێدا نییە. خوای گەورەش زاناترە