ڕێكهوتنی مهندوبی دهرمان لهگهڵ پزیشكهكان
سەبارەت بە ئیشی:(مەندووبی دەرمان) ئایا لە چ حاڵەتێک ئەم ئیشە حەرامی تێ دەکەوێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کاری مەندووبی دەرمان، وەکو کاری (سەمسەرە) یان دەڵاڵی بۆ هەر کاڵایەکی تر یا هەر کاڵایەکی تر وایە، ئێمە گوتومانە کاری پزیشکی کارێکی ئینسانی مرۆڤدۆستانەیە،《 کۆمپانیاکانی دەرمان》دەکرێت ئۆفەر بدەن بە پزیشکەکان، دەکرێت تەشجیعیان بکەن لەسەر ئەوەی کاڵا و دەرمانەکانی ئەمان ساغ کەنەوە، بەڵام بە سێ مەرج: مەرجی یەکەم:" ئەبێ ئەم نەخۆشە پێویستی تەواوی بەو دەرمانە هەبێ کە دکتۆرەکە بۆی دەنووسێت، نەک لەبەر تارگێتی خۆی دکتۆرەکە بچێ دەرمانەکە بنووسێ لە کاتێکدا نەخۆشەکە پێویستی پێی نییە، ئەم دەچێت یەک عەلاگە دەرمانی بۆ دەپێچێتەوە ،چونکە لە هەموو دەرمانەکان دکتۆرەکە سودمەندە، ئەمە غەشە، درۆیە ،دزییە، فێڵە، لە نەخۆش و ئەمە ڕزقی دکتۆرەکە حەرامدەکات کەواتە مەرجی یەکەم دەبێت پزیشکەکان لە پێناو ڕێککەوتنەکەی خۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان بۆ نەخۆش ساغ نەکەنەوە، وە بە پێی زەروورەت و پێویستی دەرمانەکان بۆ پزیشک، بۆ نەخۆشەکان بنووسن.خەڵکی دووەم:"دەەبێت کوالێتی دەرمانەکان زۆر باش بن، یانی تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت، ئەم نەخۆشە (باوکی خۆتە) (برای خۆتە) (دایکی خۆتە) (خوشکی خۆتە) (منداڵی خۆتە) ئەم دەرمانەی بۆ دەنوسیت، ئەگەر ئا بەڵێ هەر ئەم دەرمانەی بۆ ئەنووسیوە زۆر لێ کوالیتیەکەی ڕادەبینی باشە وە نەخۆشەکەش پێویستی پێیەتی کەواتە مەرجی دووەمە. ئەمە گرفتێکی نییە مەرجی سێیەم: ئەوەیە نرخی ئەم دەرمانە نابێ لە نرخی دەرمانەکانی هاوشێوەی خۆی کە هەمان کاریگەری و ئەکتیڤیتیان هەیە زیاتر بێت، یانی بۆ نموونە تۆ عیلاجێک بۆ نەخۆشەکە دەنووسیت، شەریکەیەکی دەرمانی تر هەیە هەمان کوالێتی ئەم دەرمانەی هەیە، نرخەکەشی هەرزانترە (حەرامە) ئەم نرخە گرانە بنووسی٫ لەبەر ئەوەی تۆ خۆت موستەفی دی گەن جەنابت وەکوو کاری پزیشکی وەکوو پیشەکەی خۆت پێویستە ئەو پەڕی بە ئەمانەت مامەڵە بکەی لەگەڵ نەخۆشەکانت ئەوانە ئەمانەتن لەبەر دەستی تۆیە، جەستەی نەخۆش کاڵای بازرگانی نییە، بۆ (پزیشک) بۆ (دەرمانساز )بۆ (تاقیگەکان) پزیشک دەبێت وەکوو ئەمانەت مامەڵە لەگەڵ جەستەی نەخۆشەکە بکات، چی پێویستەکات، "لە ڕووی ئەخلاقی پیشەکەوە، لە ڕووی شەرعی پیشە کەوە، لە ڕووی یاسایی پیشەکەوە، ئەوە بۆ نەخۆشەکە بکات، کەواتە کاری کۆمپانیاکانی دەرمان بەم شێوازە هیچ گرفتێکی شەرعی نییە. ئەگەر ئەمانە بە پزیشکەکان بڵێن: سەرەتا پێیان بڵێن:" ئێمە بێ منەتین٫ هیچ دەرمانێکمان زەرور نەبوو مەینووسە٫ دووەم:" بێ منەتین هەر دەرمانێک کوالێتی لە دەرمانەکەی ئێمە باشتر بوو دەرمانەکەی ئێمە مەنووسە" سێیەم: هەر دەرمانێک نرخی لە دەرمانەکەی ئێمە هەر زانتر بوو دەرمانەکەی ئێمە مەنووسە." بەپێچەوانەی ئەمەوە ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر پێچەوانەیەک کە تۆ بۆ خۆت ئەیکەی وەکوو پزیشک ،وەکۆمپانیاکانی دەرمانیش هەر پزیشکێکە دەیناسن، کە لێی ڕادەبینن کە ئەم کەسە پابەند دەبێ بە مەرجی شەرعییەکانەوە، ئاساییە ئیتفاقی لەگەڵدا بکەن ،باشە بەڵام هەر پزیشکێک کە لێی ڕانابینن ، وە لێی دەخوێننەوە کە ئەم کەسە بە پێی پێویست پابەد نابێ بەم مەرجانەی کە من باسم کرد، ئەوکاتە حەرامە گرێ بەستی لەگەڵدا بکەن. چونکە ئەوان سوور دەزانن ئەم دکتۆرە پابەندی (شەرعی)و (ئەخلاقی) و (یاسایی )وە میهەنی نییە، وە ئەم سنوورانە دەبەزێنێ، وە زوڵم لە نەخۆشەکاندەکات، ئیستیغلالی نەخۆشییەکەیان دەکات، لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی. بۆیە پێویستەکات بەڕێزان کۆمپانیاکانی (دەرمان) یا (تاقیگەکان) یا بۆ نموونە هەموو ئەو شوێنانەی کە سەنتەرەکانی (تیشک)٫ کە پەیوەستن بە کاروباری نەخۆشییەوە٫ ئەگەر دەەیانەوێ ڕێککەوتن بکەن لەگەڵ پزیشکە وەکوو عەرزم کردن بەم مەرجانە بۆیان هەیە ڕێکەوتن بکەن لەگەڵ پزیشکەکاندا کە بە هیچ شێوازێک، هیچ ناحەقی و چاوبەست و فێڵ و خیانەتێکی لە نەخۆشەکە تێدا نەبێت، وە بەو پڕی شێوازی پیشەگەری مامەڵە بکەن لەگەڵ نەخۆشەکەدا، ئەگەر ئەمانە بە خەرج دران ئەو کاتە هیچ گرفتی تێدا نییە کۆمپانیاکانی دەرمان ئەگەر بۆ نەص ئەگەر بۆ نموونە دیاری بدەن بە پزیشکەکان چ لەسەر داوای خۆیان بێ چی لەسەر داوای کۆمپاکەنیاکانی دەرمان بێت خوای گەورەش زاناترە