كرین و فرۆشتن بۆ خهڵكانی تر لهبهرامبهر كرێدا
ئەڵقەی یەکەم پرسیاری نۆیەم یەکێکی تر لە پرسیارەکان دەەڵێت من لە:(صینەوە) شت بۆ خەڵک ئەهێنمەوە واتا من بە کەسەکە ئەڵێم من کاڵاکەم نییە بۆی دەکڕم ئەوی لەسەر داوای خۆی ئەگەر من لە کاتی کڕینەکە نیوەی پارەکەی لێ وەربگرم تاوەکو هەموو ئەشکاو کاڵاکانی دەگات، دواتر نیوەکەی تر لێی وەربگرم٫ ئاخۆ گوناهبار دەبم بە مەرجێک من ڕیکلامم بۆ نەکردووە٫ کەسەکە خۆی ڕەسمم بۆ بنێرێت بڵێت ئەوەم ئەوێت"
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: لێرە بەڕێزان ئەم کەسەی کە ئەم کارە دەکات، واتە: تۆ نە کڕیاری؛ نە فرۆشیار؛ لەم سیفەتەدا کەسێک داوات لێ دەکات کاڵایەکی بۆ بکڕی، تۆ ناڵێی من پێت دەفرۆشم، ئەو دەڵێت تۆ بچۆ بۆم بکڕە، لە (صین) کەواتە سیفەتی تۆ لێرە سیفەی: وەکالەیە هیچ گرفتێکی تێدانییە، کە تۆ وەکیلیت، بڵێی: کاکە (هەموو پارەکەشی لێ داواکەی گرفتی نییە) (نیوەیشی لێ داواکەی گرفتی نییە) بۆ؟ چونکە یەکەم:"ئەو خۆی کڕیارە وە خۆی کاڵاکە دەزانێت وە خۆی کۆمپانیاکەش دەزانێت، بە تۆ دەڵێت: ئەم کاڵایەم بڕۆ بۆ بکڕە٫ کەواتە تۆ تەنها سیفەتی وەکالەتت هەیە عمولەیەکی لێ وەردگریت، لە موقابیلی وەکالەکەدا، کاڵاکەی خۆیەتی، پارەکەی خۆیەتی، تۆ پارەت نییە، دەسمایەت نییە، لەم بابەتەدا وە تۆ کڕیار نیت، بۆ خۆت وە کڕیار، بۆ ئەو لەبەر ئەوە بەڵێ دروستە داوای نیوەی پارەکەی لێ بکەی، وە دروستە داوای هەموو پارەکەشی لێ بکەی، ئەو کە دەڵێت: بڕۆ ئەو کاڵایەم بۆ بکڕە، تۆدەچیت کاڵاکەی لەسەر داواکاری خۆی بۆ دەکڕیت، عمولەیەکی لێ وەردەگری، لە موقابیلی ماندووبوونی خۆتدا بۆت هەیە پارەی عمولەکەی لێ وەربگریت،. خوای گەورەش زاناتره