گۆڕینهوهی پارهی ورده به پارهی زبر
بەڕێزێکی تر دەپرسێت: دەتوانی هەزاری بگۆڕییەوە بە (پارەی گەورە) مەبەستی پارەی زبرە دیارە دەڵێت: پارەی گەورە (2) ملیۆن تاک هەزاری بدەی بە کەسێک٫ بە مەرجی دوای گەڕاندنەوەی پارەی زبرت بۆ بگەڕێنێتەوە، ئایا دروستە یان نا؟ دواتر دەڵێت: ئێمە لە بازاڕی دۆلارەکە ئیش دەکەین٫ (1000)یا (250) دیناری دەدەین بە قەرز , دواتر ئەو کەسەی ئەیدەینێ بە(5000) و دە هەزاری بۆمان دێنێتەوە، ئایا ئەمە دروستە یان نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە بە هیچ شێوازێک شەرعی نییە، بەڕێزان ئەمە دەچێتە خانەی گۆڕینەوەی پارە، بەڵام یەکێک لە پارەکان لێردا وجوودی نییە، ئەمە بەڵێ بەم شێوازە حەرامە، بۆچی حەرامە؟ چونکە ئەم مامەڵەیە دەچێتە خانەی کڕین و فرۆشتنەوە، تۆ دیناری وردەت داوە بە کەسێک، دیناری زبرەت لێ کڕیوە، بەڵام دینارە زبرەکەت دوای (حەفتەیەک)یان دوای (4) ڕۆژی تر تەسلیم دەکرێت، ئەم مەرجەی تێدایە، موعامەلەکە ئەگەر ئەمە گۆڕینەوە بێ ئەم گۆڕینەوەیە بەم شێوازە شەرعی نیە، ئەگەر گوتمان: سیفەتی قەرزی هەیە، واتە: ئێمە پارەکەمان بە قەرز داوەتێ و ئەو دوایی بۆمان دێت ئەگەر بە قەردیش دابێتمان هەر شەرعی نییە٫ بۆ ؟ چونکە قاعیدەیەک هەیە کە پێمان دەڵێت:《کل قرض جر نفعا مشروطا للمقرض فهو ربا 》واتە:" هەر قەرزێک زیادەیەکی بەمەرجگیراوی تێدا بێت دەبێتە سوو" تۆمەرجت لەسەرئەوە داناوە مەرجەکە بەسوودی تۆ دەشکێتەوە، کەواتە ئەم معامەلەیە بەم شێوازە شەرعی نییە، بۆیە بەڕێزان دەکرێت ئەم پارانە بەدراوێکی تر گۆڕینەوەیان پێبکرێ، کەبەدراوێکی تر گۆڕینەوەیان پێکرا ئەوکات دەبێت دەستبەجێ دراوەکەش حازربێت، یەعنی بۆ نموونە ئێستا ئەگەر هات و (1000) دیناری لە بازاڕدا (1000) دیناری با بڵێین ئەگەر (100$)دۆلار بە (170)هەزار دیناری بێ, ئێمە بیکڕین کێشەی نییە، کە ئێستا گەڵا خۆی بە (160)وە بە (170) دەیکڕین پارەیەکی زیاتر دەدین لە موقابیلی ئەوەی پارەکەمان وردەیە، بەڵام ئەم تاک هەزار دیناریانە ئەگەر (160) هەزار دینار بگۆڕینەوە بە (25) یان بە پەنجایی بە (160) هەزار و (250) حەرام دەبێت، چونکە هەردووکیان دینارن، بەس ئەگەر ببێ بە دۆلار یا ببێ بە درهەمی ئیماراتی یا ببێ بە لیرەی تورکی یا ببێ بە تمەنی ئێرانی ئەوکاتەی ئیشکالێکی شەرعیمان تووش ناکات، بۆ ئەوەی ئەو بەڕێزانەی ئەم پارانەیان لە لاکۆ ئەبێتەوە، لەلامان ڕزگاریان بێ، وەکو عەرزم کردن ئەو حەلە ئەوەیە بیگۆڕنەوە بە دراوێکی تر، حەلێکی تریش ئەوەیە: ئەمان بیدەن بە خەڵکێکی تر نە بۆ سیفەی قەرز، نە بۆ سیفەی گۆڕینەوە، وە ئەم خەڵکە بێ لە پیاوەتی خۆی، بۆ نموونە بەبێ مەرج دەڵێ کاکە بمدەرێ ئەگەر گۆڕایەوە خەڵک داوای کرد من بۆت ئەکەمەوە بە پارەی زبرە و بۆ دەگێڕمەوە، ناوی قەرزی لێ نەنرێت وە ناوی گۆڕینەوەیشی لێ نەندرێت، وە ناوی ئەوەی لێ بنرێت کەسێک هەیە هاوکاری ئەم کەسە دەکات ئەم پارە وردانەی بۆ دەکاتەوە بە پارەی زبرەو دەیداتەوە دەستی بەڵام ئەمە قەرز نییە وە مەرجی ئەوەیشی تێدانییە کە تۆ دەبێت دوای پارەی زبرەی بۆ بێنیتەوە بەم شێوازە مامەڵەکە ئەکرێ شەرعی بێت. خوای گەورەش زاناترە