04/04/2025 - 09:04 PM
36 بینراو

كڕین و فرۆشتن له‌ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌

بەڕێزێك دەپرسێت: من پەیجی ئۆنلاینم هەیە لە ئینستگرام٫ چەند کاڵایەکی وەکو: لەچک و جانتای تێدا نمایش دەکەم٫پاشان ڕیکلامی بۆ دەکەم، خەڵکێک داوای ئەم کاڵایەنە دەکات، لە حەفتەیەکدا بۆ نموونە (20) کەس داوای کاڵاکان دەکەن، ئەم بە کڕیارەکان دەڵێت: لە ماوەی (30) ڕۆژدا من دەتوانم کاڵاکان بگەیەنمە دەستی بەڕێزتان، دواتر ئەم دێ لە کۆمپانیای دایک، کە لە(صینە) یان لە هەر وڵاتێکی ترە، داوای دەکات، وە بە پارەی خۆی کاڵاکە دەکڕێت، دواتر گە گەشتە ئێرە کاڵاکان دەداتەوە بۆ کەسانەی کە داوە خۆیان کردووە، وە پارەکەیان لێ وەردەگرێت)

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم مامەڵەیە بەڕێزان کاتی خۆیشی من قسەم لەسەر کردووە وەکوو مامەڵەی (درۆپ شیپینگ) وایە یانی ئەم مامەڵەیە بە سێ تەریقە تەواوە: تەریقەی یەکەم: ئەوەیە ئەم بەڕێزە ڕێککەوتنێکی هەبێ لەگەڵ کۆمپانیای دایک لەگەڵ کۆمپانیای وەبەرهێن٫ بەوەی کە من یا بۆ نمونە لەگەڵ جوملە فرۆشەکە هەر وەکو ئەوەی پێشوو باسمان کرد ، من هەر کاڵایەکم بۆ تۆ ساغ کردەوە ئەوکاتە من عمولەیەکم هەیە، لەم کاڵایە، یانی هەر جانتایەک کە من بۆ کۆمپانیای دەفرۆشم دۆلارێکم بداتێ، ئەوکاتە دەکرێت، ئێمە وەکیلدەبین سیفەتی وەکالەمان دەبێت، ئەوکاتە بە وەکالەت هەر کاتێک کاڵایەک بۆ کەسەکە ساغدەکەینەوە، دۆلارێک هەموو جانتایەک ئێمە دۆلارێک بۆ خۆمان وەردەگرین، ڕێگەی دووەم:دەکرێت سەلەم بێ ئەم معامەلەیە، واتا کەسەکە کەدێت داوای ئەم کاڵایە دەکات، دەست بەجێ پارەی کاڵاکە تەسلیمی تۆ دەکات، وە تۆ لەو مەوعیدەی کە بڕیار وایە کاڵاکەی تەسلیم بکەی جانتا یا هەر کاڵایەکی تر، لە مەوعیدی خۆیدا کاڵاکە دێنی و تەسلیمی دەکەی، ئەم ڕێگەیەش هەر دیسانەوە دروستە، بەڵام لەم ڕێگەیە دەبێت کەسی کڕیار کۆی پارەکە تەسلیم بکات، دواتر تۆ کاڵاکەی بۆ دێنی، ڕێگەی سێیەم: (مورابەحەیە)مورابەحە ئەوەیە کە کەسی یەکەم: دێتە لای من داوای جانتاکە دەکات، یا داوای کاڵاکە دەکات، من پێی بڵێم ئەم کاڵایە باشە من دەتوانم بەوەندە بۆ تۆی بێنم، ئەویش بڵێ باشە بۆم بێنە من نابێ عەقدی لەگەڵدا بکەم لە (مورابەحەدا) من ئەمەی کە لێم وەرگرتووە٫ وەعدە وەعدێکم لێ وەرگرتووە کە کاڵاکەم هێنا دەیدەمێ ، دواتر من دەچم لە کۆمپانیای دەکڕم، بۆ نموونە بە (20) دۆلاری دەکڕم لەگەڵ ئەم ڕێکەوتووم، ئەگەر هێنام ئەم وەعدی داومانەتێ بە (22) دۆلار بیکڕێت، دواتر کە جانتاکانم هێنا لە کۆمپانیاکەوە بە (20) دۆلار ئینجا تەلەفۆنی بۆدەکەم دەڵێم کاڵاکان گەیشتووە، وەرە وەریگرە، کە دێت من ئەوکات عەقد لەگەڵ ئەمە ئەکەم، ئەوەی پێشتر ئەو گوتوویەتی بۆم بێنە، وەعدە ئێستا، عەقدی لەگەڵ دەکەم، پێشتر دروست نیە، عەقدی لەگەڵ بکەم، بۆ؟ چونکە من شتەکە خۆم نیمە تا بیفرۆشم، ئەم سیفەتە ئەگەر بە سیفەتی مورابەحە موعامەلەکە بکەین، ئەم سێ ڕێگەیەمان هەیە ئەمە سیفەتی (مورابەحەیە) ئەگەر بمانەوێت بیکەین" کەواتە کەی هاتە موڵکی منەوە، من خۆم کڕیم بە دەستم گەیشت، ئەوکاتە دەتوانم بیفرۆشمەوە، بەم کەسەی کە داوای کردووە بۆ مەبلەغەی کەڕێککەوتوین. یەك خاڵ هەیە: لێرەیشە ئاگامان لێ بێ ئەوەیە: ئەگەر کەسی مشتەری گوتی نامەوێت، بۆ نمونە داوای جانتاکەی کردووە، ئێستا جانتاکە گەیشتووە، گوتی نامەوێ ئێمە نابێ ناچاری کەین، کە دەبێت بتەوێت، وە ئێمە گرێبەستمان هەبووە لەگەڵت، چونکە ئەگەر وامان لێکرد ئەو کاتە کەواتە ئێمە پێمان فرۆشتووە ئەمەش درووست نییە لەڕووی شەرعەوە، ئێمە وەعدمان لێ وەرگرتووە کە بیکڕێت، ئەگەر گوتی نامەوێت، ئەڵێین ئازادی لەوەی کە ناتەوێت ئەوکات ئێمە ئەم کاڵایەی کە بە وەعدەکەی ئەو هێناومانە لە بازاڕدا دەیفرۆشینەوە، هەر زەرەرێکی کرد دەتوانین قەرەبووی زەرەرەکە لەم کەسە وەربگرینەوە، کە بەڵێنی کڕینی دا بوو، وە ئێستا پاشگەزە لە کڕینەکەی، جا مەرج نییە ئەمە جانتا بێت، جا بڵێین جانتا چ زەرەرێکدەکات، جاری وا هەیە ئەمە سەیارەیەکە، جاری وایە ئەمە (خانوویەکە) ئەمڕۆ شکاوە٫ لە بازاڕە موشتەرێکە نایەوێ ٫ وە ئێمە بینا لەسەر وەعدی ئەو چووین٫ خانووەکە یا سەیارەکەمان کڕی و ئێستا کە پەشیمانە ئێمە سەیارەکە یا خانووەکە بۆ فرۆشتن لە بازاڕدا چەند کەمی کرد لەو نرخەی کە ئەو وەعدی داوە بیکڕێت، ئێمە بڕی زەرەرەکە لەو وەردەگرین، بەڵام ئێمە ئەو ئەو ئیلزام بکەین بڵێین: هەر دەبێت بتەوێت، ئێمە بۆ تۆمان هێناوە ئەوە (حەرامە )چونکە وەکو عەرزم کردن یەکەم: وەك ئەوە وایە شتێکمان فرۆشتبێ کەنیمانە" دووەم:دەچێتە خانەی ئەو حەدیثەی کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت:(لا بیعتان في بیعة) واتە:دوو عەقد لە یەک موعامەلەیان دروست نییە ْ خوای گەورەش زاناترە