04/04/2025 - 09:03 PM
28 بینراو

دواكه‌وتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ به‌هۆی  ڕێكاره‌ یاساییه‌وه‌

یەکێکی کە لە پرسیارەکان بەڕێزان دەڵێت:" ئێمە لە بازاڕ دۆلار دەدەین یاخود دینار تاوەکوو حەواڵە بکرێت, بۆ ئێران بەڵام لە ئێران کەسەکە دینارەکە یان دۆلارەکە وەرنەگرێت, بەڵکوو تمەن وەردەگرێت و دەچێتە سەر ئەژمارە بانقیەکەی، لە ماوەی 30 خولەک تاوەکوو ڕۆژێکی پێ دەچێت, تاوەکوو دەچێتە سەر حیساب هەندێک جاریش مامەڵەی ئەوە دەکرێت کە ئەمڕۆ پارەکە بدەی بۆ ماوەی ڕۆژێک یان زیاتر بچێتە سەر ئەژمارە بانکەکەی ,کەسی بەرامبەر

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین کاتێک ئێمە پارە تەسلیم دەکەین، وە ئەم پارەیە حوکمی گۆڕینەوەی هەیە، بەتمەن، کە ئێمە پارەکەمان تەسلیم کرد، تەواو ئەمە بە حوکمی گۆڕینەوەیە، ڕێکاری بانکی هەر چەندی پێ بچێت، حەفتەیەکی پێ بچێت، (10) ڕۆژی پێ بچێت، مادام ئێمە فیشەکەمان تەسلیم کردووە٫ وە مادام پارەکە چۆتە قۆناغی حەواڵکردن و گۆڕینەوەوە ،هەر کاتێکی پێ بچێت کە دەگاتە دەستی کەسی بەرامبەر ،هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، بەڵام ئەگەر ئێمە خۆمان ئەم حاڵە دروست کەین، واتە ئێمە بڵێین ئەمڕۆ پارەکە بدە، بەڵام بەیانی ئیش وکاری تەحویلکردنەکە دروست دەبێت، ئەمە حەرامە، بەڕێزان چونکە بۆ گۆڕینەوەی پارەیە بە پارە (24) سەعات کاتێک دەچێتە بەینەوە، کەواتە ئاگامان لەوە بێ، ئێمە کاتێک پارەیەک لە بانکێک داخڵی حسابێک دەکەین،بە گۆڕینەوە یا بە حەواڵە کە دەڕوا بۆ شوێنێکی تر ،کە پارەکەمان داخڵ کرد ، عەمەلییەکە ئیعتیبار دەکرێت، دەست بەدەست بێت، کەسی بەرامبەر ڕێکارە بانکییەکان ئەگەر ڕۆژێک (48) سەعات یان (72) سەعاتی بە سەردا دەچێت هیچ گرفتی شەرعی نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە پارەکەمان ڕادەست کردبێ، وە چاوەڕی ڕێکارە بانکەکانی تەواو بێت، بەڵام ئەگەر ئێمە خۆمان پارەکە ڕادەست ناکەین، وە فیشەکە داخڵ ناکەین، دەڵێین کاکە بۆ بەیانی تمەنەکە دەکڕین ،وە بۆ بەیانی پارەکە داخڵ دەکەین ،ئەمە حەرامە، چونکە ئەمە ڕیبای نەسیئە دروست دەکات، کە یەکێک لە پارەکان حازرن، وە پارەیەکی تر بۆ بەیانی تەسلیم دەکرێت و ڕادەست دەکرێت، کەواتە ئەمە پێی ناوترێت مامەڵەیەکی شەرعی، بەڵام وەکو عەرزم کردن ڕێکارە بانکیەکان دوای بخات، هیچ گرفتی نیە، وە مامەڵەکە شەرعییە. خوای گەورەش زاناتره