وهرگرتنی بڕێك پاره له بهرامبهر دۆزینهوهی كڕیاردا
یەکێکی کە لە پرسیارەکان کەسێک خاوەنی مەوادی ئاوەڕۆیە، کەسێکی تری لەو دووکانەکەی خۆی تەنها کڕیاری بۆ دەنێرێت، دەڵێت: بڕۆ لەوێ هەیە سەدایەکی بۆ ئەویش تێدا دەبێت واتا نیسبەیەکی میئەوی بۆ ئەم کەسە تێدادەبێت، ئەمە یەکێکی کەیە لەو مامەڵانەی کە ئێستا زۆر بەربڵاوە، بەڕێزان من کەسێکم لە بازاڕە، دووکانێکم هەیە، کەسێکیش هەیە جوملە فرۆشە، یا کەسێک هەیە شەریکەیە، یا هەر کەسێک هەیە بە هەر سیفەتێک، من سیفەتێک بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندییەکم هەیە لەگەڵ کۆمپانیای دایک، یا لەگەڵ شەریکە خۆی، یا لەگەڵ جوملە فرۆشەکە، بەوەی من هەر کاتێک مشتەرییەکم بۆ نارد ئەو لە موقابیلدا عمولەیەک بدا بە من، ئەمە پێی ئەوترێ سەمسەرە بەڕێزان،
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، وە ئێمە دەتوانین ئەگەر کەسێکین دەستگێڕین، ئەگەر کەسێکین دووکانی موفرەد و تاک فرۆشیمان هەیە، لەگەڵ کۆمپانیا و لەگەڵ جوملە فرۆشەکاندا ڕێ بکەوین، بەوەی ئێمە هەر کاتێک مشتەرییەکمان لە ڕێی خۆمانەوە بۆ نارد ئەو کاڵاکەی ساغ کردەوە ، عمولەیەکمان هەیە ئەداتیە بە نیسبەیەک بۆ نموونە لە سەتا دووی قازانجمان ئەداتێ، لە سەدا دووی کۆی نرخی کاڵاکەمان ئەداتێ، بە هەر نسبەیەک ئێمە ڕێ بکەوین، ئەم معامەلەیە گرفتی نییە، بەڵام کۆمەڵێک وردەکاری هەیە لە مامەڵەیە ئاگامان لێ بێت، ئەویش ئەوەیە ئەم بابەتە فێڵکردن و چاوبەستی تێدا نەبێ، چۆن؟ کەسێک دێ، بە ئەمانەت من ئەناسێ سیقەی پێمە، من خاوەنی کارێکم کۆمپانیایەک هەیە نیسبەی قازانجێکی زۆرم ئەداتێ بەڵام مەوادێکی خراپ ساغ ئەکاتەوە، بەڵام نرخی لە کوالێتی بازاڕ بەرزترە، بەڵام بۆ نموونە مشتەرییەکە لەوانەیە ئەم کاڵایە پێویستیشی پێی نەبێ، بەڵام من لەبەر قازانجەکەی خۆم مشتەرییەکە ئەنێرم بۆ ئەوەی کاڵاکە بکڕێ ،ئەمانە بەڕێزان لەڕووی شەرعەوە حەرامن، گریمان تۆ دووکانێکی فیتەریت هەیە، کابرا هاتووە بانصی سەیارەکەی، پلاکی سەیارەکەی، هاتووە ئیشێکی سەیارەکەی بە جەنابتە ئەگەر پێویست بە گۆڕین ناکا ئەم پارچەیە تۆ لەبەر ئەوەی لەگەڵ کابرای کۆمپانیا یا جوملە فرۆشتن سیقەت هەیە، هەر کاڵایەکی بۆ ساقەی تۆ عمولەیەک وەرەگری، تۆ بە منیش فێر ئەڵێی کاڵاکە بگۆڕە یا پارچەکەی سەیارەکە بگۆڕە ئەمە حەرامە، بۆ؟ چونکە تۆ فێڵت لێ کردووم، تۆ خاوەن پیشەی هاتووم پرسیارم لە تۆ کردووە، تۆ لەمەدا چاوبەستی لە من کردووە، پێویستی نەکردووە، بەڵام لەبەر قازانجی خۆت زەرەر لە من داوە، یا بۆ نموونە ئەزانی مەوادەکان عادین، بەڵام لەبەر نیسبەی قازانجەکەی خۆت دێی بە منی ساغدەکەیت بە یا ئەزانی نرخی کاڵاکان لە بازاڕ زیاترن دیسانەوە دێی من ئەنێری بۆ ئەوەی لە کاتێکە ئەزانی هەرزانتر لەو شوێنە هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی کە قازانجی خۆتی تێیدا ئاگامان لەم سێ مەرجە بێ، لەم وردەکارییانە بێ، وەکو دی ئەگەر دەڵاڵیەک بێ کە ئەم فێڵ و غەش و چاوبەستانەی تێدانەبێ ،وە بەو پەڕی ئەمانەت و بەو پەڕی پیشەگەرییەوە ئێمە ڕێنمووی کەسێک بکەین بڵێین کاکە ئەم مەوادە لە فڵان شوێن هەیە و مەوادەکە بڕۆ بێنە؛مەوادەکە کوالێتیەکەی بەرزە، نرخەکەی گونجاوە، لەگەڵ نرخی بازاڕە وە ئەم بابەتیش ئێمە بە کابرامان گوتووە پێویستی پێیەتی ئەو کاتە ئەمە دەچێتە خانەی دڵاڵییەوە، وە هیچ گرفتێکی شەرعی دروست ناکات. خوای گەورەش زاناتره