04/04/2025 - 08:56 PM
22 بینراو

پێدانی پاره‌ له‌بانك  له‌به‌رامبه‌ر دانانی له‌بانك

یەکێکی کە لەو پرسیارانە بەڕێزان ئەڵێ مامەڵەیەک هەیە حسابێکی بانقی ئەکەیتەوە مەبلەغێک پارە لە بانک دائەنێیت لە بەرامبەر ئەوەدا مانگانە ئەگەر پارەکە لە 100 دۆلار کەمتر بێت بانک دۆلارێک لە پارەکە کەم ئەکات, واتا هەموو مانگێک ئەگەر پارەکە لە 100 دۆلار کەمتر بێت دۆلارێک لە پارەکە هەڵدەگرێت، بانک ئەگەر لە 100 دۆلار زیاتر بێت، دوو دۆلار لە پارەکە هەڵدەگرێت، و پارەکەی تۆ کەمدەکات بەڵام هیچ زیادەیەک نایەتە سەر پارەکەی تۆ ئایا ئەم مامەڵەیە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەڵێم بەڵێ هیچ ئیشکالی نییە بۆ؟ بەڕێزان چونکە بانک دەکرێت، دوو سیفەتی هەبێت: دەکرێ سیفەی وەدیعە هەبێت ئەم پارەیە لای بانک باشە واتا بانک ئەو دەستەی کە ئێمە ئەچین داوای لێ دەکەین ئەم پارانەمان بۆ هەڵبگرێت، وە ئەشکرێ وەکیل بێ، چ لە حاڵەتی وەدیعەدا کەسی بەرامبەر دەتوانێ لە موقابیلی ئەم ئەرکەی بۆ تۆی جێبەجێ دەکا بڕێک لە پارەت لێ وەربگرێ، ئەم بانکە مەرجی وایە ئەگەر تۆ پارەت دانا وە ئەو هەڵسا بە پاراستنی پارەکانی تۆ ڕایکردنی مامەڵە داراییەکانی تۆ، ڕێژەیەک پارەت مانگانە لێ وەرگرێ، هیچ ئیشکالێک و گرفتێکی شەرعی تێدا نییە و ئەمە قەرز نییە تا بڵێین زیادی چۆتە سەر، بە عەکسەوە نا بانک ئەو تەڕەفەیە کە پارە وەرگرێت لە موقابیلی ئەوەی کە کارێکی بۆ تۆ ئەنجام داوە، وە تۆ پارە لە بانک وەرناگری لە موقابیل ئەوەی پارەت داوەتێ. خوای گەورەش زاناتره