نیشانهكانی شهوی قهدر.
بەڕێزێکی تر ئەپرسێ: ئایا نیشانەکانی شەوی قەدر لە شەرعدا باس کراون؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەڵێین بەڵێ، پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەندێک نیشانەی ئەم شەوە پیرۆزەی باس کردووە، (بەڵام من وەکو عەرزم کردن، با ئێمە نەچین ئەوەندەی خۆمان سەرقاڵ ئەکەین بە چاودێریکردنی نیشانەکان و بزانین ئاسمان سافە و بزانین کشوماتەو بزانین بۆ نموونە ئەستێرە ئەکشێ یان ناکشێ، با خۆمان سەرقاڵ نەکەین بەمانەوە، خۆمان سەرقاڵ بکەین بە عیبادەتەوە، خوای گەورە زاتێکە یەعنی سنوور بۆ بەخشندەیی و میهرەبانی ئەو نییە ،ئەو ئەتوانێ هەموو شەوێکی ئەم شەوانە ئەگەر ئێمە ساغ و ساف لەگەڵ خوا عیبادەت بکەین، هەموو شەوێکمان وەکو قەدری بۆ حسێب بکا، وە هەموو شەوێک بە قەدر پاداشتمان بداتەوە، لەبەر ئەوە بەڵێ عەلامەتەکانی لە شەرعدا باس کراوە، بەڵام خۆتانی پێوە سەرقاڵ مەکەن). پێغەمبەری خوا (ﷺ) ،وائیلەی کوڕی ئیسحاق ئەگێڕێتەوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی: (ليلة القدر ليلةٌ بَلجةٌ، ولا يُرمى فيها بنجمٍ،)، فەرموویەتی: (ئەم شەوە شەوێکی وەکوو بڵێی دنیا کش و ماتە، هێمنە، هادیئە، وە لەم شەوەیە ئەستێرە ناکشێ). شەوەکەی لە حەدیثێکی تر پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس باسی ئەکا، ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ليلةُ القدْرِ ليلةٌ طَلِقَةٌ ، لا حارَّةٌ ولا بارِدَةٌ)، جەوی ئەو شەوە جەوێکی مام ناوەندە، نە گەرمە نەساردە، ئینەما جەوێکی فێنکە. یەکێکی تر لە نیشانەکان کە لە فەرمودەکاندا هاتووە پێغەمبەری خوا ئەفەرموێ (ﷺ): (تصبح الشمس يومها حمراء)يان (صفيقةً حمراء لا شعا لها)، ئەفەرمووێ: (تیشکی ڕۆژ لەو ڕۆژەدا لەو شەوەدا کە ڕۆژ ئەبێتەوە، تیشکی ڕۆژەکەی بەتین نییە، وە دنیا زەرد باوە، خۆر تیشکی نیە)، عولەما ئەفەرموون بۆ خۆر تیشکی نییە؟ ئەڵێن چونکە هەموو ئەو فریشتانەی ئەو شەوە دابەزین کە سەرئەکەونەوە بەری تیشکی خۆر ئەگرن، لەبەر ئەوە ئەڵێن خۆر تیشکێکی ئەوتۆی نییە. کەواتە ئەمە ئەو نیشانانەن کە لە شەرعە باس کراون، بەڵام (وەکو عەرزم کردن) ئێمە گەورەیی شەوەکە بە لامانەوە گرنگە نەک گەڕان بە شوێن نیشانەکانیدا، ئێمە بگەڕێین بە شوێن خێری شەوەکە کە لە دەستمان نەچێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک