باشترین كردهوهكانی شهوی قهدهر.
باشترین شت لەم شەوەدا بکرێ چییە؟ چی لەم شەوەدا زۆر گرنگە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: خاتوو عائیشە ئەم پرسیارەی لە پێغەمبەری خوا کردووە (ﷺ)، پێی فەرمووە: (يا رسولَ اللهِ، أرأيْتَ إنْ وافَقتُ لَيلةَ القَدْرِ، ما أقولُ فيها؟) گوتوویەتی: (ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر من شەوی قەدر بە قیسمەت بوو، لە شەوی قەدرا چی بڵێم باشە؟) پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (قولي: اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي)، ئەم وردە زۆر زۆر گرنگە لەم شەوانەدا بەڕێزان، (پەروەردگارا تۆ زاتێکی بەخشندە و میهرەبانی، لە گوناهەکانم خۆش بە، تۆ بەخشندەیی و میهرەبانی و لێبوردەییت پێ خۆشە لێم ببوورە)، ئەم دوعایە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێری خاتوو عائیشەی کردووە، هەوڵ بدەین ئەم شەوانە ئەم عیبادەتەی تیا ئەنجام بدەین، وە هەوڵ بدەین بەوەی کە شەو نوێژی زۆر تیا بکەین، وە هەوڵ بدەین بەوەی کە زیکری زۆر تیا بکەین، وە هەوڵ بدەین بەوەی کە ئیستیسماری کاتەکانی ئەم شەوە بکەین، وە خۆمان سەرقاڵ نەکەین بە شتی لاوەکیەوە بەڕێزان، هەندێ خوشکی بەڕێز هەیە منجەڵە یاپراخ ئەهێنن بۆ مزگەوت، باشە ئاخر دادەگیان تۆ هاتووی ئەمە مەتعەمە؟ ئەمە کافتریایە؟ تۆ بۆ نان خواردن هاتووی بۆ مزگەوت؟ سێ سەعاتە، سێ سەعات خۆت ناگری نان نەخۆی؟ سێ سەعات خۆت ناگری قسە نەکەی؟ سێ سەعات خۆت ناگری، بۆ نموونە خۆت لە زیکری خوا دانەبڕی؟ ئەمە قەرەبوو نابێتەوە، کە ڕۆیی ناگەڕێتەوە، لەوانەیە ئەم هەلە جارێکی تر بەردەست نەبێتەوە، لەبەر ئەوە من تکا ئەکەم یەعنی کە دێین بۆ مزگەوت بە نیەتی ئیعتیکاف بۆ عیبادەت بێین بۆ مزگەوت، کە ئیعتیکافمان کرد لە مزگەوتدا خۆمان لە هەموو شتێکی دنیایی دابڕین، حەتتا مۆبایلەکانتان مەبەن، یا بیرکووژێننەوە، با مۆبایل لە مزگەوتدا ئیش نەکا، تۆ دانیشتووی تۆ موناجات ئەکەی لەگەڵ خوا، چۆن خۆ سەرقاڵ ئەکەی بە خەڵکەوە؟ خۆ سەرقاڵ مەکە بە خەڵکەوە، لەبەر ئەوە عیبادەتی ئەم شەوانە زۆر گرنگە، وە باشترین کە لەم شەوەدا بگوترێ ئەو دوعایە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێری خاتووە عائیشەی کردووە. خوای گەورەش زاناتره
لینک