28/03/2025 - 10:59 AM
12 بینراو

نیشانه‌كانی شه‌وی قه‌در.

ئەتوانین بڵێین شەوی قەدر چ کاتێکە؟

وەڵام

بەڕێزێك ئەپرسێ: (فَالْتَمِسُوهَا في العشر)، ئەفەرمووێ: (لەو دە شەوەی ئەخیردا هەوڵ بدەن بۆی بگەڕێن). کەواتە ئەگەر شەوێکی دیاری کراو بووایە ئەبوو پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە سەحابەکانی بفەرموایە. * هۆکاری دیاری نەکردن بەڕێزان بۆ ئەوەیە ئێمە گوتومانە ئەم (10) شەوە (10) شەوی زۆر زۆر پیرۆزن، کەواتە ئینسانی ئیماندار هەوڵ بدا هەر (10) شەوەکە دانیشێ، ئەگەر هەر (10) شەوەکە دانیشت ئەو کاتە تۆ گرنتی ئەوەت هەیە بەوەی کە ئیللا شەوی قەدرت زیندوو ڕاگرتووە، وە ئیللا عیبادەتی هەشتا و سێ ساڵت بۆ خۆت مسۆگەر کردووە، وە ئیللا پەروەردگار منەت و میهرەبانی ئەو شەوەی پێ داوی وە لێت خۆش بووە خوای پەروەردگار، چونکە (مَن قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانًا واحْتِسَابًا، غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ مِن ذَنْبِهِ)، بۆیە ئامانج ئەوەیە خۆمان سەرقاڵ نەکەین بەوەی کە چ شەوێکە، هەر (10) شەوەکە وا بزانە شەوی قەدرن، هەر (10) شەوەکە وا عیبادەت بکا کە ئەو شەوە شەوی قەدرە، بەڵکوو ان شاءالله خوای پەروەردگار بە زەمان خێری ئەو شەومان بداتێ. هەندێک عیبادات هەیە بەڕێزان کە خوا دیاری ناکا، بۆ ئەوە دیاری ناکا کە ئینسان لەو ڕۆژەیە، لەو کاتەیە، لەو ماوەیە هەمووی سەرقاڵی عیبادەت بێ، بۆ نموونە پێغەمبەری خوا ئەفەرموێ (ﷺ): (ڕۆژی جومعە سەعاتێکی تیایە خوا دوعای تیا ڕەت ناکاتەوە)، کەیە سەعاتەکە؟ عولەما دەیەها قەولیان هەیە لەسەری، بۆ دیاری نەکردووە پێغەمبەری خوا (ﷺ)؟ بۆ ئەوەی ئینسانی ئیماندار بە پێی توانا هەموو ڕۆژی جومعە بکا بە ڕۆژی عیبادەت، کە ڕۆژێکی زۆر زۆر خێرە، وە عیبادەت تیایە زۆر زۆر گەورەیە، لەبەر ئەوەی دیاری ناکا بڵێ ئەم کاتەیە، بۆ ئەوەی ئێمە هەر کات هەڵمان بۆ ڕەخسا لەو ڕۆژەدا عیبادەت بکەین، دوعا بکەین، بپاڕێینەوە لە خوای پەروەردگار ئەو کە کاتەی ئێمە دوعاکەمان تیا کردووە ڕێکەوتی ئەو کاتە بووبێ کە خوا دوعای تیا وەڵام ئەداتەوە، لەبەر ئەو پەنهانکردنی عیلمی ئەم بابەتانە بۆ ئەوەیە کە ئینسانی ئیماندار ئەو پەڕی هەوڵ و ماندووبوونی بە خەرج بدا، لەم کاتە پیرۆزانەیە سەرقاڵی عیبادەت بێ، بۆ ئەوەی مسۆگەری ڕێکەوتی ئەو کاتە، یا ئەو شوێنە، یا ئەو شەوە بکا، کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) وەعدی تیا ئەدا. خوای گەورەش زاناتره

لینک