مهرجی زهكاتی سهرفیتره.
بەڕێزێکیتر ئەپرسێ: مەرجی واجببوونی سەرفترەکە ئایا نیصابی هەیە وەکوو زەکاتەکانی تر، یان نیسابی نییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە وەکو وتمان مەرجی واجببوونەکە ئەوەیە کەسەکە زیندوو بووبێ، وە نیصاب لە زەکاتی سەر فترەدا وەکوو زەکاتی تر نییە، هەر کەسێک بۆ خۆی زیاد لە پیتاکی ڕۆژی جەژنی خۆی و ماڵ و مناڵی هەبێ، ئەبێ زەکاتی سەرفترش دەربکا، یەعنی بۆ نموونەی ئێمە کەسێکمان هەیە پیتاکی ڕۆژی جەژنی هەیە، بۆ خۆی بۆ ماڵ و منداڵی، نوقڵی کڕیووە، و برنجی کڕیوە و گۆشتی کڕیوە و جل و بەرگی جەژنی بۆ مناڵەکان کڕیوە و پارەیەکی تری زیاد لەمە هەیە بە دەستەوە، دەبێ لەم پارە زیادە سەرفترە بدا، کەواتە ئەمە وەکوو نیصابی تر نییە کە بڵێین ئەبێ حەوت هەشت ملیۆنی خەوتووی هەبێ و ساڵی بە سەردا تێپەڕ بووبێ و یا ئەبێ (17) موسقال ئاڵتونی عەیارە(24)ی هەبێ و یا ئەبێ (30) سەر مەڕی هەبێ و یا (40) سەرمەڕی هەبێ و (30) سەرمانگای هەبێ... هتد، نا وا نییە، زەکاتی سەرفترە لە پیتاکی ڕۆژی جەژنی خۆت ئەگەر زیاتر هەبوو ئەبێ سەرفترەکە بدەی، ئینجا کەسەکان، جاری وا هەیە کابرا ماشاءاللە دە مناڵی هەیە، هەیەتی بەس بەشی هەر دە مناڵەکە ناکا سەرفترە بدا، هی خۆی و خێزانەکەی و چەند مناڵ بەشی کرد ئەوەنە ئەدا، لەوە زیاتر کە نەما ئیتر سەرفترە نادا، وە قەرزار نابێ لەسەری ان شاءالله، چونکە نییەتی، لەبەر ئەوە ئەمە حوکمی سەرفترەیە. خوای گەورەش زاناترە