زهكاتی سهرفیتره لهبری كێ دهدرێت.
بەڕێزێکی تر ئەپرسێ: ئینسان واجبە سەرفترە بۆ کێ دەربکا؟ هەر بۆ خۆی دەری ئەکا یا بۆ ئەو خەڵکانەیش کە لە چوار دەورین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین بەڕێزان زەکاتی سەرفترە هەر کەسێک پارەی هەبێ بۆ خۆی دەری ئەکات، بەڵام ماڵ و منداڵ، خانەوادە عادەتەن بەرپرسی خانەوادەکە، باوک یا بۆ نموونە دایک کە بەرپرسی خانەوادەکە بێ، ئەوان سەرفترەی خۆیان و هەر کەسێک کە نەفەقەی لەسەر ئەمان واجب بێ، لەسەر ئەمان واجب ئەبێ، وەکوو پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (ابدء بنفسك وابدء بما تعد)، ئەفەرمووێ: (لە خۆتەوە دەست پێ بکە وە لەوانەوە دەست پێ بکە کە نەفەقەیان لەسەر تۆ واجبە)، کەواتە ئێمە ئەڵێین زەکاتی سەرفترەی ئینسان لە بری خۆی وە لە بری هەموو ئەو کەسانەیش کەنەفەقەیان لەسەر ئێمە واجبە، مەفروزە زەکاتەکەیان وە سەر فترەکەیان بۆ دەربکەین. خوای گەورەش زاناترە