27/03/2025 - 01:33 PM
18 بینراو

زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ كه‌ی ده‌رده‌كرێت؟.

بەڕێزێکی تر ئەپرسێ: کەی دەرئەکرێ زەکاتی سەرفترە وە کەی واجب ئەبێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە ئەڵێین بە ئاوا بوونی خۆری کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان واجبە بێ، بەڵام کەی دەر ئەکرێ ئەکرێ پێش واجببوونەکەی دەربکرێ، عولەما ئەڵێن ئەکرێ لە دەڕۆژی ئەواخیردا دەربکرێ، وە ئەسڵیش وایە بۆ؟ چونکە تۆ شەوی جەژن پارە ئەبەی بۆ خەڵکی فەقیر ئەو چی لێ بکا بە شەوی جەژن، فریای هیچ ناکەوێ، لەبەر ئەوە تۆ هەوڵ بدە لە دە شەوی ئەخیری ڕەمەزاندا کە عیبادەت تیایە زۆر زۆر خێرە وە وە چاکە تیایە زۆر گەورەیە، لەو (10) ڕۆژەوە زەکاتی سەر فترەکانتان دەربکەن، بیدەن بە خەڵکە فەقیرەکە، با فەقیرەکە مشهوری خۆی بخوا، مشهوری ڕۆژی جەژنی خۆی منداڵەکانی پێ پێداوویستیەکانی بخوا، وە دابینی بکە، لەبەر ئەوە کاتەکەی لە ئاخر ڕۆژ، ئاوابوونی خۆری ئاخر ڕۆژی ڕەمەزان ،ئەمە کاتی واجب بوونێتی، تا کاتی کردنی نوێژی جەژن، ئەبێ لەم بەینەیە دەرکرابێ، دەرنەکرابێ بکەوێتە دوای نوێژی جەژن سەرفەترە نییە، وە ئەوە قەزاش ناکرێتەوە، کابرا فەوتاوە سەرفترەکەی و ئەو ساڵە سەرفترەی دەرنەکردووە، کەواتە ئەبێ ئێمە حەریص بین، نەیخەینە کاتێکەوە کە لەوانەیە کابرا بڵێ وەڵا من پێش نوێژی جەژن دەری ئەکەم، نا کاکە تۆ پێش نوێژی جەژن دەری مەکە، یەکەم فەقیر ئیسفادەی لێ ناکا، دووەم ئەگەر فەقیرت دەست نەکەوت ئەو کاتە قەرزارە ئەبی لەسەری، بۆیە هەوڵ بدەین (وەکوو عەرزم کردن)، هەندێ عولەما ئەفەرموون: لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە دروستە، بەڵام نا، چۆن ئەڵێی نە پێداگری تیابێ نە شلگیری تیابێ،لە (10) شەوی ئەخیری ڕەمەزانەوە هەوڵ بدەن سەرفترەکانی خۆتان بدەن، با فەقیرەکان ئیسفادەی لێ بکەن وە ان شاءالله بۆ ئێوەش جێ ئەگرێ. خوای گەورەش زاناترە