27/03/2025 - 01:29 PM
23 بینراو

ڕێژه‌ و بڕی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌.

بەڕێزێکی تر ئەپرسێ: ڕێژەی زەکاتی سەرفترە چەنە؟ واتە ئێمە بۆ هەر کەسێک چەند زەکاتی سەر فترە ئەدەین؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: زەکاتی سەرفترە بەڕێزان پێغەمبەر (ﷺ) سەحابەکانی فێر کردووە ئەڵێن: (كنَّا نخرجُ إذ كانَ فينا رسولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم) ئەڵێ کە پێغەمبەر لەناوماندا بوو (ﷺ)، زەکاتی سەرفترەمان بە چی دەردەکرد؟(عن كلِّ صغيرٍ وَكبيرٍ ) بۆ هەموو کەسێک سەرفترەمان ئەدا، (حرٍّ أو مملوكٍ) ئازاد یا کۆیلە سەرفترەمان لەبەر ئەدا، (صاعًا من طعامٍ أو صاعًا من أقطٍ أو صاعًا من شعيرٍ أو صاعًا من تمرٍ أو صاعًا من زبيبٍ) چوار مشتی ئاوا، ساع بریتییە لە چوار مشت ئاوا بەڕێزان، چوار مشتی ئاوا خواردنمان ئەدا بە خەڵکی فەقیر، ئیتر خورما بووە، گەنم بووە، جۆ بووە، کەشک بووە، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئەڵێن بڕی ئەونە خواردن یا هاوشێوەی ئەوە، تەقریبەن ئێستا وەکوو عەرزم کردن ساحێک بە دوو کیلۆ تەقریبەن (30) غرام (35) غرام تەخمین ئەکرێ، بڕی ئەوەنە خواردن یا بڕی ئەونە پارە بردیتە بە خەڵکی فەقیر و هەژار ئاساییە. خوای گەورەش زاناترە