27/03/2025 - 01:26 PM
27 بینراو

زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ به‌كێ ده‌شێت؟.

بەڕێزێکی تر ئەپرسێ: زەکاتی سەر فترە بە کێ ئەشێ؟ بەو هەشت سەنفە ئەشێ کە خوای پەروەردگار لە قورئاندا باسی کردوون؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نا بەڕێزان بەو هەشت صنفە ناشێ، یەعنی بۆ نموونە ئەو هەشت صنفە عاملینی تێدایە، غاریمینی تێدایە، فی رقاب تێدایە، زەکاتی سەرفترە بەو کەسانە ئەشێ کە پیتاکی ڕۆژی جەژنیان پێ دابین نابێ، ئێمە بیدەین بەو خەڵکانەی کە زۆر هەژارن، چونکە ئامانجەکە ئەوەیە کە (طُعْمَةً لِلْمَسَاكِينِ) بێ، ئەگەر ئەوانەمان دەست نەکەوت ڕەنگە بێینە سەر ئەویتر ئەو کاتە، بێینە پلەیەک سەرووتر، گرنگ ئەوەیە ئێمە هەست بکەین ئەو فەقیرانەی کە ناتوانن وەکوو ئێمە جەژن بکەن لە جەژندا وە پیتاکی جەژنیان پێ دابین نابێ، کرێی خانوویان نییە، باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەوڵ بدەین پێداویستییەکانی ئەمانە لە ڕۆژی جەژنە دەرمان و عیلاج و جل و بەرگ و کرێی خانوو هەموو مانەیان بۆ دابین بکەین، بۆیە هەوڵ بدەین بگەڕێین بە شوێن ئەو خەڵکانەی کە زۆر زۆر موحتاجن بۆ سەرفترە، چونکە سەرفترە وەکوو زەکات نییە، زەکات بە کۆمەڵێ خەڵک ئەشێ، بەڵام سەر فترە بەو بە هەموو ئەوانە ناشێ کە زەکاتیان پێ ئەشێ، ئاگادار بن تۆزێک وردترە لەو دەبێ بگەڕێین بە هەژارەکان تەبەقەی فوقەڕا، مەساکین، ئەو قەرزارانە کە زۆر هەژارن، نەدارن، نییانە، وە ناتوانن وەکوو ئێمە ئاهەنگی ڕۆژی جەژن بکەن وە خۆشی لە ڕۆژی جەژنە دەرببڕن. کەواتە ئەڵێین زەکاتی سەرفترە بەم جۆرە خەڵکانە ئەشێ. خوای گەورەش زاناتره