21/03/2025 - 07:13 PM
21 بینراو

ئایە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای رۆژی سپی شەرعیە؟

مامەڵەدارییەکان

بەشدار ئەبێت لە کرینی خانوو سەیارە . بە کریار ئەڵی بچۆ سەیارەیەک بدۆزەرەوە و مامەڵەی بکە و فەحسی بکە ، ئینجا لەگەڵ خاوەن سەیارەکە ئەچیت بۆ کۆمپانیا لەوێ ئەوان لەوی ئەکرنەوە ،بۆ نمونە سەیارەکە بایی 150 وەرەقەبێت ئەوان بە 100 وەرەقە بەشدار ئەبن و خۆشت ئەبێ پەنجا وەرەقەت پێبێ بیدەیت. دواتر ئەوان لە بەشی دەفتەرەکە برە پارەیەکی زیاد ئەخەنەسەری و بە مانگانە وەریدەگرنەوە. رەنگە من جوان رونمنەکردبێتەوە بۆ زیاتر رونبونی بابەتەکە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ موشکیلەی نیە ، ئەو کارانەی کۆمپانیای ڕۆژی سپی بەڕێزان کارەکانیان شەرعین پێوەرەکانیان شەرعین بە مورابەحە یا بەهەر شێوازێكی تر مامەڵە ئەکەن لەگەڵ ئەو خەڵکانەی کە دەچن ئەوەنەی کە من ئاگادارم هیچ گرفتێکی شەرعی لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای ڕۆژی سپی نیە و ئەو مامۆستا بەڕێزانەی ئیشرافی دەکەن خەڵکی دین دارو و خواناس و شارەزایشن لە بواری شەرعیا لەبەر ئەوە وەڵا أعلم هیچ کێشەیەکیان نیە .

لینک