19/03/2025 - 08:36 PM
164 بینراو

زەکاتی خشڵی ئافرەت

زەکاتی خشڵی ئافرەت]

وەڵام

خۆشەویستان سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێبێت. بەڕێزان لە بەرنامەی ئەمڕۆدا تایبەت حەزدەکەم لەسەر دوو بابەت قسە بکەین، کە دوو بابەتی گرنگن وە هەستیارن، وە حەزەکەم بە وردی قسەی لەسەر بکەین، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە ڕاجیاییەکی زۆر هەڵدەگرێ، وە خەڵکێکی زۆر قسەی لەبارە ئەکا، بۆ ئەوەی بە بەڵگە شەرعیەکان ئەم بابەتانە یەک لا بکەینەوە، بابەتی یەکەم مەسەلەی زەکاتی خشڵی ئاڵتونە، ئایا خشڵی ئاڵتون خشڵی ئافرەتە، ئاڵتون بێ یان زیو ئایا ئەمە زەکات تیایدا هەیە واجبە یا واجب نیە؟ زانایان لەسەر ئەم بابەتە خیلافیان هەیە، ئەمە بە تەئکید وایە، هۆکاری خیلافەکەیشیان بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئێمە نصێکی صریحی قەتعی بە دەلیلێکی قورئان نیمانە، کە باسی زەکاتی خشڵ بکا، کە بڵێ ئەو ئاڵتون و زیوانەی کە ئافرەت بۆ خۆڕازاندنەوە، جا کە ئەڵێین خشڵ گوارەیە، ملوانکەیە، بازنە، مەسەلەن گۆبەرۆکە، عاشقبەنە، پشتوێنە، هەرچیەکی تر هەیە هەموو ئەمانە پێیان دەگوترێ خشڵ، ئایا ئەمانە زەکاتیان تیایە یا زەکاتیان تیا نییە؟ وەڵام: خاڵی یەکەم: نەبوونی بەڵگەیەکی قەتعی و سەریح وەکوو ئایاتێکی قورئان. خاڵی دووەم: لەبەر ئەوەی ئەمانە لە ڕووێکەوە لە کەلوپەلی تایبەتی کەسی ئەچن، وەکوو جلوبەرگ بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاردێن، لە ڕوویەکی ترەوە ئەمانە ئاڵتوون و کانزان. لەبەر ئەم دوو خیلافە، ئەم دوو وەجهەیان عولەما خیلافیان بۆ دروست بووە. طبعا زانایان بۆچوونیان زۆرە لەسەر ئەم بابەتە: * بۆ نموونە ئەنەسی کوڕی مالیک و ئیمامی مالیک ڕەئیان وا بووە کە ئەگەر لە هەموو تەمەندا یەک جار زەکاتیان لێ دەربکرێ کافیە، یەعنی ئافرەتێک ئاڵتونەکانی کە گشتۆتە ڕێژەی زەکات لە تەمەنیدا جارێک زەکاتی لێبدا کافییە. *ئەسماعی کچی ئەبوبەکر و ئەنەسی کوڕی مالیک ڕەئیان وایە ئەگەر ئەمە بدرێ بە خەڵک یەعنی بۆ نموونە بیدەی بە ئافرەتێکی تر بە قەرز لەبەر خوا، بە سوڕ بیکا بە خۆیەوە، ئەڵێن زەکاتەکەی بەوە دەردەچێ. *ئیبنولقەییم دەڵێ چ ئەبێ زەکاتی بدا یا بیبەخشێ و بیدا بە خەڵک، مەبەستم ئەوەیە کە بیدەی بە خەڵک بیکا بە خۆیەوە بۆ مناسەبات و دوای بۆت بێنێتەوە. *خاتوو عائیشە وە ئەسمای کچی ئەبوبەکر، وە عەبدوڵای کوڕی عومەر، وە هەندێکی تر لە تابیعین و لە تابیعینی تابیعین ئەمانە ڕەئیان وایە کە زەکات لە خشڵدا نییە، بە هیچ شێوازێک، ئەو ئاڵتون و زیوانەی ئافرەت بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاری دێنێ زەکاتی تێدا نییە، ئیللا مەگەر بگاتە حەددی زیادەڕەوی کردن، کە گەشتە حەددی زیادەڕەوی کردن زەکات تیادا واجبە. لە کۆدا، ئەوانەی کە ئەڵێن زەکات تیاندا واجب نیە، حەزدەکەم جارێ ڕەئی ئەمان باس بکەین، ئەمان دەلیلەکانیان چییە؟ یەکەم: دەڵێین بەڵگەیەکی شەرعی یەکلاکەرەوە لە دەستدا نییە بەوەی کە بڵێ زەکات تیایدا واجبە، ئەگەر بەڵگەیەکی شەرعی دەقیقی یەکلاکەرەوەش نەبێ ئەوکاتە ئێمە ناتوانین شت لەسەر خەڵک واجب بکەین بەبێ بوونی دەلیل. دووەم: ئەڵێ زەکات لە ماڵێکدا واجبە کە قابیلی زیادەکردن و وەبەرهێنان بێ، ئەم ئاڵتون و زیوانەی کە ئافرەت هەیەتی قابیلی وەبەرهێنان نییە و دایناوە. خاڵی سێیەم: ئەڵێ ئەو دەقانەی کە هاتوون لە سەر زەکات لە ئاڵتون و زیودا شمولی خشڵ ناکەن، شمولی ئەو ئاڵتون و زیوە ناکەن کە ئافرەت خۆی پێ ئەڕازێنێتەوە. حەدیسێکیشیان هێناوە کە ئەڵێن گوایە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ليس في الحلي زكاة)، گوتوویەتی: (لە خشڵی ئاڵتوون و زیوی ئافرەتە زەکات واجب نییە)، ڕەئیەکی خاتوو عائیشەیشیان هێناوە ئەڵێن گوایە خاتوو عائیشە کاتی خۆی سەرپەرشتی برازەکانی کردووە و برازەکانی ئاڵتون و زیویان هەبووە، خاتوو عائیشە زەکاتی لێ نەداوە، وە هەروەها دەڵێن خاتوو ئەسمائی کچی ئەبوبەکریش ئەڵێن دیسانەوە بە هەمان شێوە، کچەکان ئاڵتونی بۆ ئەکڕین وە زیوی بۆ ئەکرین وە زەکاتیشیان لێ نەئەدا، کچەکانی خاتوو ئەسماء. عبداللەی کوڕی عومەریش ئەیگێڕنەوە بەوەی کە ئەویش دیسانەوە ئەڵێن کچەکانی وە خێزانەکانی ئاڵتونیان پێوە بووە و زەکاتی لە ئاڵتونەکانیان نەداوە. وەڵامی ئەو ئەحادیثانەیان داوەتەوە کە باسێکی زەکات ئەکا، گوتوویانە فەرموودەکان زەعیفن، پشتی پێ نابەسترێ، وە گوتوویشیانە ئەم ئاڵتون و زیوانەی کە خشڵن قیاس ئەکرێتە سەر ئەو شتانەی کە ئینسان هەیە. ئەمە کۆی بەڵگەکانی ئەوانە، ئەگەر دیقەت بدەی بەڕێزان یەک بەڵگەی فەرموودە نییە لە قسەکانی ئەواندا،یەک فەرموودەیان هەیە کە دەفەرموێ: (ليس في الحلي زكاة)، ئەم حەدیسە موحەددیثین، ئیمامی بەیهەقی ئەفەرموێ: (هذا الحديث: باطل لا أصل له) ئەسڵی نییە. کەواتە ئەوەی کە ئەوان پشتیان پێ بەستووە، ئەوانەی کە ئەوان ئەڵێن (خشڵی ئافرەت زەکاتی تێدا نییە)، ئەگەر سەرنج بدەن ئەسحابن، ئیشی ئیمامی بۆ نموونە عەبدوڵڵای کوڕی عومەرە و ئیشی خاتوو عائیشە و خاتوو ئەسما ئەو قسەی ئەنەسی کوڕی مالیکە و ئیمامی مالیکە و ئەمانەیە، ئەمانە هیچیان دەق نین و حديث نین. *ئەوانەی کە ئەڵێن زەکات تیایدا واجبە، وە ساڵانە وەکو هەموو کاڵایەکی تری بازرگانی یا شتێکی تری دینار و دراو زەکات تیایدا واجبە، بزانین بەڵگەی ئەمان چییە، بزانین بەڵگەی کێ بە قووەترە؟ طبعا ئەوانەی کە ئەڵێن زەکات تیایە واجبە، ئەڵێن هەموو ئەو ئایەت و فەرموودانە کە باسی زەکاتی ئاڵتون و زیو ئەکەن شمولی خشڵیش ئەکەن، چونکە خشڵ ئەگەرچی کراوە بە خشڵ بەڵام هەر ئاڵتون وزیوە خۆ مەعدەنەکەی نەگۆڕاوە، یەعنی ئێستا ئەو ئاڵتونەی خوشکێکی بەڕێز ئەیکا بە خۆیەوە مەگەر هەر ئاڵتوون نییە، ئەگەر بیتوێنیتەوە نابێتەوە بە قاڵب؟ با، کەواتە ئەوان ئەڵێن خوای پەروەردگار کە لە قورئاندا کە ئەفەرمووێ ﴿.. وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ﴾، ﴿يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ﴾ ئەمە بەڵگەیەکی بە قووەتی دەستی ئەوانەیە کە ئەڵێن زەکات واجبە، ئەڵێن خوای پەروەردگار باسی ئاڵتون و زیو ئەکا، نەیفەرمووە خشڵ بێ یا خشڵ نەبێ، خشڵیش ئاڵتون و زیوە کەواتە زەکات تیایە واجبە. بۆیە جەساس لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا ئەفەرمووێ: (أوجب عمومه إيجاب الزكاة في سائر الذهب والفضة؛ إذ أن الله تبارك وتعالى إنما علق الحكم فيهما بالاسم دون صنع)، ئەفەرمووێ: (خوای پەروەردگار باسی ناوەکەیان ئەکا، کانزاکەیان ئەکا، نەک باسی بۆ نموونە دروستکراوەکەی ئەکا کە ئەمانە قاڵبن یاخشڵن، خوای پەروەردگار بە موتڵەقی فەرمویەتی وە بۆ موتڵەقی ئیشی پێ ئەکرێ). حەدیثێکی پێغەمبەرمان هەیە (ﷺ)، ئەفەرمووێ: (مَا مِنْ صَاحِبِ ذَهَبٍ وَلَا فِضَّةٍ، لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ، صُفِّحَتْ لَهُ صَفَائِحُ مِنْ نَارٍ، فَأُحْمِيَ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ، فَيُكْوَى بِهَا)، ئەفەرمووێ: (هەر خاوەن ئاڵتون و زیوێک زەکاتەکەی نەدا خوای پەروەردگار ئەو ئاڵتون و زیوەی لە قیامەت بۆ ئەکا بە پلێتی ئاگر، وە خوای پەروەردگار پێست و دەموچاو پشتی پێ داخ ئەکا)، ئەمە هەڕەشەیە. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دیسانەوە لێرە خشڵی جیا نەکردووەتەوە لە ئاڵتون و زیو. لە حەدیسێکدا کە باسی زیو ئەکا فەرموویەتی: (وفي الرقة ربع العشر) ،ئەفەرمووێ: لە زیودا دیسانەوە لە سەدا دوو و نیو زەکات تیا واجبە. وە لە حەدیسێکی تردا پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: کە باسی زەکاتی خشڵ ئەکا، (ئەم حەدیسانە تایبەتن، یەعنی ئەوانەی کە ئەڵێن حەدیسمان لەبەر دەستدا نییە دەقیق نییە قسەکەیان، وە کە ئەشڵێن حەدیسەکان زەعیفە، هەر دەقیق نیە قسەکەیان، ئەوە من چەند حەدیس باس ئەکەم کە حەدیسی صحیحن لەسەر زەکاتی خشڵ). بۆ نموونە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (يا معشرَ النِّساءِ تصدَّقنَ ولو من حُليِّكُنَّ)، فەرموویەتی: (ئەی گرۆهی ئافرەتان زەکات دەر بکەن ئەگەر لە خشڵەکانیشتان بێ)، حەدیثەکە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردووە. خاتوو عائیشە ڕیوایەتێکمان بۆ ئەکا خۆی ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا (ﷺ) هاتە ماڵەوە، (في يدي فتخات من ورق)، ئەفەرمووێ: چەند مستیلەیەکی زیوی گەورەم لە پەنجە دابوو، پێغەمبەری خوا فەرمووی: (ما هذا يا عائشة؟)، فەرمووی: (ئەوانە چین لە دەستتدا)، (قلت صنعتهن أتزين لك يا رسول الله)، وتم: (ئەی پێغەمبەری خوا دروستم کردووە بۆ ئەوەی خۆمی بۆ تۆ پێ بڕازێنمەوە)، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (أتؤدين زكاتهن)، فەرمووی: (زەکاتی ئەدەی؟)، (قلت لا)، گوتم نەخێر، (قال: "هو حسبك من النار".)، پێغەمبەری خوا فەرمووی: (بەس ئەوەندە بەسە کە بتخاتە دۆزەخ کە زەکاتی ئەو خشڵانە نادەی). ئێستا ئەمانە مستیلەن وە ئەم مستیلانە زیون وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمر بە دەرکردنی زەکاتەکەی ئەکا. حەدیسەکە ئەبوو داوود گێڕاوێتیەوە وە ئیبن و حەجەری عەسقەلانی و ئەلبانیش تەسحیحیان کردووە. * ئەم موسەلەمە حەديسێکمان بۆ ئەگەڕێتەوە ئەفەرمووێ: (كنتُ ألبس أوضاحًا من ذهبٍ) ،ئەفەرمووێ: (خشڵێکی ئاڵتونم پێوە بوو)، خاتو عەیشە خێزانیتی، ئوم سەلەمەش کرد زانێتی، ئەفەرمووێ: (خشڵێکی ئاڵتونم لە ملدا بوو)، گوتم: (يا رسول الله، أكنزٌ هذا؟)، گوتم: (ئەی پێغەمبەری خوا ئەمە ئەو کەنزەیە کە خوا هەڕەشە ئەکا؟ ئەفەرموێ ﴿وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ.. ﴾، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (ما بلغ أن يؤدى زكاته فزكي فليس بكنز)، فەرمووی: (هەرچییەک لە ئاڵتون یان لە زیو گەشتە ئەو حەدیەی زەکاتی بدرێ، ئەگەر زەکاتەکەی درا ئەو کەنزە نییە کە خوا ئەفەرموێ ﴿وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّه﴾، ئێ باشە ئەمە ملوانکە بووە لە ملی خاتوو ئەو موسەلەمەدا وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) باسی زەکاتەکەی ئەکا. ئەم حەدیسەش ئەبوو داوود ڕیوایەتی کردووە، وە ئیبنوقودامە بە صەحیحی لە قەڵەم ئەدا وە حافزی عێراقیش ئەڵێ ئیسنادەکەی ئیسنادێکی جەییدە. * عەمری کوڕی شوعیب حەدیثێکمان بۆ ئەگێڕێتەوە فەرمووێ: جارێکیان ئافرەتێک هاتە خزمەت پێغەمبەر (ﷺ)، ئافرەتەکە خەڵکی یەمەن بوو، کچێکی لەگەڵدا بوو کچەکە ئەفەرمووێ: (وفي يدِ ابنتِها مِسكتانِ غليظتانِ من ذهبٍ)، (دوو بازنی ئەستووری ئاڵتونی لە دەستد بوو)، پێغەمبەری خوا (ﷺ) پێی فەرموو: ( أتعطين زكاةَ هذا؟)، فەرمووی: زەکاتی ئەو بازنانە ئەدەیت، گوتی: نەخێر زەکاتیان نادەم، پێغەمبەری خوا (ﷺ): (أيَسرُّكِ أن يُسورَكِ اللهُ بهما يومَ القيامةِ سوارين من نارٍ؟)، فەرمووی: (حەزەکەی ئەو دوو بازنە خوای پەروەردگار لە قیامەتدا بیکا بە ئاگر بیکا بە دەستدا؟) ئافرەتەکە یەکسەر.. ئەفەرمووێ (عەمری کوڕی شیعیب) ئەفەرمووێ: (فخلعَتْهما فألقتْهما)، ئەفەرمووێ: یەکسەر بازنەکانی لە دەستی داکەند. ئەمەش ئەبوو داوود ڕیوایەتی کردووە وە نەسائی ڕیوایەتی کردووە تەسحیحیشی کردووە وە ئیمامی نەوەی ئەلبانیش ئەڵێ حەدیثەکە حەسەنە. ئێستا سەرنجی ئەم چوار حەدیثە بن کە من پێشتر باسم کرد بەڕێزان، هەموو ئەمانە حەدیثن وە هەموو ئەمانە دەربارەی خشڵی ئافرەتن بە دەقیقی، ئێ پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەڕەشەی کردووە لە نەدانی زەکاتی ئەم ئاڵتون و زیوانە وە ئەمریشی کردووە بە زەکاتدانیان. ئیمامی سندی دەربارەی ئەو حەدیسانە ئەفەرمووێ: (تعدد أحاديث الباب وتأييد بعضها ببعض يؤيد القول بالوجوب)، ئەفەرمووێ: (ئەم حەدیسانە کە هاتوون هەموویان پشتگیری یەکن)، یەعنی ئەگەر حەدیسێکیش قسەی لەسەر بێ، حەدیسی دووەم، حەدیسی سێیەم، حەدیسی چوارەم بە قووەتی ئەکا وە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە زەکات تیایدا واجبە. ئەلبانی لە تەخریجی ئەو حەدیسەی کە ئەفەرمووێ: ( فل (فحلي الزكاه)، ئەڵێ: (وان كان ضعفا إسناد.. )، ئەڵێ: (ئەگەر ئەم حەدیسە ئەگەرچی سەنەدەکەیشی قسەیەک هەڵبگرێ..)، (فقد جاءت له شواهد قوية أشد له بصحة) ئەڵێ: (بەڵگەی زۆری تر لە فەرموودە پشتڕاستی ئەکەنەوە وە ئەفەرموون کە زەکاتەکە تیایدا واجبە). ئیمامی عومەر کتابێک ئەنووسێ بۆ ئەبوو مووسای ئەشعەری، ئەفەرمووێ: ( مر من قبلك من نساء المسلمين ان يصدقن حليهن)، ئیمامی عومەر خولەفای ڕاشدینە کیتابێک بۆ ئەبوو مووسای ئەشعری ئەنووسێ کە قازی ئیمامی عومەر بووە( والی ئیمامی عومەر بووە)، ئەفەرمووێ: (بە ئافرەتانی موسڵمان بڵێ ئەوانەی کە تۆ سەرپەرشتیار و دەمڕاستیانی، با زەکاتی خشڵەکانیان بدەن). ئەم ڕەئیەی ئیمامی عومەر خولەفای ڕاشیدینە،وە ئەمە ڕەئی بە تەنیا ئەو نییە، ڕەئی ئیمامی عومەر و عەبدوڵڵای کوڕی عەمری کوڕی عاص و عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود و عەبدوڵای کوڕی عەبباس و عومەری کوڕی عەبدولعەزیز و ئیمامی شافیعی (لە قەولی قەدیمدا) وە ڕیوایەتێکی ئیمامی ئەحمەدە، وە زیاتر لە بیست لە تابیعین و کیباری تابیعین لەگەڵ ئەم ڕەئییە بوون، وە زۆرێکی تر کە ناوەکانیان زۆر دوور و درێژە فریای خوێندنەوەی ناکەوین بەڕێزان، ئەمانە هەموویان پێیان وایە زەکات واجبە. وە عەمری کوڕی شووعەیب خۆی کە صەحابی پێغەمبەرە (ﷺ)، ئەڵێ بۆ خازینەکەی ئەنووسی: (أن يخرج زكاة حلي بناته كل سنة)، ئەیفەرموو: (زەکاتی خشڵی کچەکانت دەربکە هەموو ساڵێک). تەبعەن ئەقوالی ترمان زۆر زۆرە، ئیمامی سەنعانی و ئیمامی زۆری و خەتابی و شیرازی و حەتتا ئیمامی شیرازی کردە شافیعیەکانە خۆی ئەفەرموێ: (لە مەزهەبی ئێمەدا..)، (فيه قولان احدهما: لا تجب زكاة والثاني تجب فيه الزكاة، واستخار اللهَ فيه للشافعيَ فاختارهُ )، ئیمامی شافیعی نوێژی ئیستیخارەی بۆ کردووە ئەو ڕەئیەی هەڵبژاردووە کەسەکە تیایە واجبە. ئیمامی سەنەعانیش ئەفەرموێ: (وأظهر الأقوال دليلاً وجوبها لصحة الحديث وقوته)، (بە قووەترین ڕەئی ئەوەیە کە زەکات تیایدا لە خشڵدا واجبە لەبەر قووەتی ئەو حەدیثانەی کە باسی ئەکەن، کە پێغەمبەری خوا فەرموونی. ئیبن بازیش دەرباری ئەم مەسەلەیە ئەڵێ: (والصحيح أنها تجب فيها الزكاة إذا بلغت النصاب ولو كانت لمجرد اللبس والزينة)، ئەڵێ: ئەسح وایە کە واجبە زەکات تیایە ئەگەر هاتوو تەنها بۆ جوانی و بۆ ڕازانەوەش بەکار بێ). ئەمە ئەو دەلیلانەن کە دەڵێ زەکات تیایە واجبە، ئەوەی کە زانایانی تر پشتیان پێ بەستبوو کە پێشتر باسم کرد بەڕێزان، ئەوانە وەکوو عەرزم کردن هەیە و نییە، ڕەئی خاتوو عائیشەیە، ڕەئی خاتوو ئەسمائە، باشە ڕەئی خاتوو عائیشە و خاتوو ئەسما لە پێشە یان چوار پێنج حەدیثی پێغەمبەر (ﷺ) لە پێشە؟ ئینجا دوای ئەوە خاتوو عائیشە نەیگوتووە زەکاتی تیایە واجب نیە، خەڵک دەڵێ زەکاتی نەداوە، دەڵێ خاتوو عائیشە، یا دەڵێ عەبدوڵای کوڕی عومەر یا دەڵێ ئەسما، ئەڵێ ئەوانە زەکاتیان دەر نەکردووە، بەس هیچ کەسێک باس ناکا بڵێ ئەمانە گوتبێتیان زەکاتی تیا نییە، ناکرێ بە دەلیل لەسەر نەبوون، وەکوو هەرچۆن عەرزمان کردوو گوتوومانە خاتوو عائیشەکە دەڵێ پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەو دە ڕۆژەی عەشری ذولحیجە بە ڕۆژوو نەبووە، گوتمان دەلیل نینە لەسەر سوننەت نەبوون چونکە لەوانەیە ئەو نەیزانیبێ، ئەو خەڵکانەی دەڵێن ئەوان زەکاتیان نەداوە دەلیل نییە لەسەر ئەوەی کە قسەی ئەوان بکرێ بە سەنەد وە فیعلی ئەمان ئێمە نازانین ئەم کەسانەی کە گێڕاویانەتەوە دەقیق بوون یا دەقیق نەبوون لە گێڕانەوەی حەدیثەکاندا، پاشان بەڕێزان ئێمە دەڵێین هیچ مەزهەبێکیش لەو مەزهەبانەی.. ئێستا هەندێک بەڕێز کە قسە ئەکا ئەڵێ (کاکە لای شافیعیەکان و مالیکیەکان و ئەحناف و حەنبەلیەکان وتوویان زەکات واجب نییە) ، کەس وای نەگوتووە، هیچ عالمێک لەم عالمە بەڕێزانم بە موتڵەقی نەیانگوتووە زەکات تیایە واجب نییە، بۆنموونە مالیکیەکان گوتوویانە ئەگەر هاتوو ئافرەت چووە ساڵەوە زەکات لە خشڵەکانیان واجب ئەبێ، چووە ساڵەوە، گوتوویانە (لو كان الحلي لإمرأة أعدته بعد كبرها لعاقبته فيه..ففيه الزكاة على المشهورِ فتجب الزكاة في حلي العجوز لانقطاع حاجتها إلى التحلي به )، ئەڵێ: گوتوویانە: (ئەگەر ئافرەتێک چووە ساڵەوە واجبە زەکاتەکەی بدا)، ئێ باشە ئێستا چونە ساڵەوە چەندێکە؟ ئێستا بە پەنجا شەست ساڵێک بڵێ خۆی بە کچە عازەب ئەزانێ، بڵێ وەرە زەکاتم بەرێ، زەکاتی ئاڵتوونەکان، ئەڵێ وەڵا من پیر نیم، کەواتە مالیکیەکان نەیان گوتووە زەکات بە موتڵەق واجب نییە لە خشڵدا، وە گوتوویانە ئەگەر خشڵەکە (وەکوو عەرزم کردن) بەم ڕێکارە، بەم میکانیزمە، گوتوویانە ئەگەر بۆ گەنج بوو واجب نییە، کە چووە ساڵەوە واجبە. شافیعەکان گوتوویانە: (ئەگەر زیادە ڕەوی کرا لەو ئاڵتووناندا زەکات تیادا واجبە.)، بۆ نموونە شیرازی لە موهەددەبدا ئەڵێ: (لو اتخذ حليا ولم يقصد به استعمالا مباحاً ولا محرماً، بل قصد كنزه، فالمذهب وجوب الزكاة فيه، وبه قطع الجمهور)، زۆرینی زانایانی شافعی گوتوویانە: (ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە خشڵێکی هەبوو وە خشڵەکەی دانا بوو، وە ویستبووی هەڵی بگرێ هەر وەکوو ئاڵتون هەیبێ، ئەڵێ ڕەئی ڕاجیع ئەوەیە کە زەکات تیایدا واجبە). لەبەر ئەوە ئەمانیش دیسانەوە ڕەئیان وایە بەوەی کە زەکات لە حولییەکاندا واجبە. ئیمامی نەوەویش هەر لە شافیعیەکان بەڕێزان ئەڵێ: ( كل حليٍّ أُبيحَ للنساء فإنما يُباحُ إذا لم يكن فيه سرفٌ ظاهرٌ فإن كان كلخلخال وزنه مائتا دينار فالصحيح الذي قطع به معظم العراقيين تحريمه )، ئەفەرموێ: (هەر خشڵێک کە ڕێگەمان پێ داوە ئافرەت هەیبێ بە مەرجێک زیادەڕەوی تیا نەکا، (فإن كان كالخلخالا وزن ميئتان الدنيار فصحيح الذی قطع معظم عیراقین تحرمه)، وتویەتی: ئەگەر ئافرەتەکە خڵخاڵێکی هەبێ بای دوو سەد دینار بێ، وتوویەتی زەکات تیایە واجبە، ئەوە حەرامە ئەو خشڵە بەو شێوازە ئەگەر زەکاتەکەی... کەواتە شافیعیەکانیش بە موتڵەقی نەیان گوتووە، ئێستا ئافرەتی وامان هەیە نیو کیلۆ ئاڵتونی هەیە بەڕێزان، هەمانە مەسەلەن پەنجا مسقاڵی هەیە، هەمانە شەست مسقاڵی هەیە، چۆن بەمانە بڵێین زەکات تیایە واجب نییە. حەنبەلیەکان دیسانەوە، حەنبەلیەکان گوتوویانە ئەگەر بە مەبەستی ئەوە هەڵگرتبێ کە وەکوو ئەها خۆمان دەڵێین) ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش)، وەکوو ئیدیخار هەڵگرتبێ، ئەڵێ زەکاتی هەیە واجبە. بۆیە ئەڵێ: ( أو أعده للنفقة إذا احتاج إليه، أو للقنية أو ادخار، أو لم يقصد به شيئا، وكذا المكروه، قال الشيخ وغيره، فهو باق على أصله في وجوب الزكاة ). کەواتە ئەم نییەتانە ئێستا تێکەڵن، ئافرەتێک ئاڵتونی هەیە کە ئەڵێی بۆ نایفرۆشی، خۆ جاری وا هەیە بە دە ساڵ نایکا بە خۆیەوە، بە ساڵ جارێک ئەیکا بە خۆیەوە، ئەڵێ ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش، با هەر هەبێ خۆ زەرەری لێ ناکەین، کەواتە بە پێی ئەمەش بێ دیسانەوە زەکات تیایدا واجبە. خاڵێکی تر بەڕێزان کە بەڵگەیە لەسەر واجببوونی زەکات ئەوەیە، ئێمە سەیری کانزای ئەمانە بکەین، مەعدەمی ئەمانە ئاڵتون زیوە. یەکەم: مەعدەنەکە ئاڵتون و زیوە حەقەکە پەیوەستە بە مەعدەنەکەوە، کەواتە چۆن زەکات تیایدا واجب نییە؟! دواتر ئێمە ئەڵێین ئافرەت ئەگەر ئەمانە بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاردێنێ ئێمە، گوتومانە ئەگەر عیاری بیست و چوارە شەرع تا شانزە مسقاڵ و نیوی زەکاتی لێ وەرناگرێ، ئەگەر عەیاری بۆ نموونە (21)ە تا نۆزدە مسقاڵی زەکاتی لێ وەرناگرێ، یەعنی ئەمە ڕێگە پێ دراوە ئافرەت خۆی پێ بڕازێنێتەوە بەبێ ئەوەی واجب بێ زەکاتی تیا بدا، کە لەمە تێپەڕی و ساڵی بە سەرا تێپەڕی ئەو کاتە دیارە ئەمە شەرع حسابێکی تری بۆ ئەکا، وە حسابی کەنزی بۆ ئەکا، وە ئەو خوشکە بەڕێزانە ئەبێ زەکاتەکەی بدەن. لەبەرئەوە من ئامۆژگاریم بۆ خوشکانەی خۆم ئەوەیە کە ئەوان خۆیان قەرزاری خوا نەکەن، ئاڵتونتان هەیە یا بچین ئاڵتونەکانتان بدەن بە کانزایەک کە زەکاتیایە واجب نابێ، بیدەم بە سەیارەیەک بۆ ژێر خۆتان، بیکەنە کارێک، کەسابەتێکەوە کە ئیستیسمار ئەکا و پارە پەیا ئەکا، یا بیدەن بە هەر شتێک کە زەکاتی نەکەوێ، بەڵام ئێوە دای بنێن بەو شێوازە تاوانەکەی لە قیامەت ئەچێتە ئەستۆتان، وە واجبە زەکاتی بدەن، بە لای کەمەوە ئەگەر ئەم مەسەلەیە مەسەلەیەکی خیلافی بێ، پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرموویەتی: (فمَن اتَّقى الشُّبهات فقد استبرأ لدينه وعرضه)، ئینسان خۆی لە شتی گومانایی بپارێزێ، بە لای کەمەوە کە بە لای منەوە گومانی تیا نییە، زۆر زۆر ڕوونە، بەڵام بە لای هەندێ کەسەوە کە گومانی لەسەر دروست ئەکەن ئەگەر جێی گومانیش بێ بۆچی زەکات نادەن؟ ئێمە ئەو هەموو حەدیثەی پێغەمبەر (ﷺ) ئەو هەموو دەقەی قورئان، ئەو هەموو قەولی عولەمایەمان هێنا، ئێمە لە ئەمانە دەلیلن لەسەر واجب بوون، ئێستا چۆن بڵێین زەکات تیایدا واجب نیە؟ دواتر بەڕێزان ئێمە جاری وا هەیە پیاوێکی داماوی بەدبەخت ئەڵێن پارەیەکی خەوتووی هەیە، خاوەنی حەوت هەشت مناڵە و کرێچیشە و ئەچین زەکاتی لێ وەرگرین، ئەگەر پێنج شەش ملیۆنی خەوتووی هەبێ، بەڵام تۆ پەنجا شەست مسقاڵ ئاڵتوونە هەبێت ئێمە بڵێنین زەکات لە پارەی تۆدا واجب نییە؟ لە کاتێکدا زەکات حەقێکی مالییە پەیوەستە بە خودی ماڵەکەوە، پەیوەست نییە بە ذيمەی شەخسەکەوە، کەسەکە موسوڵمان بێ، کافر بێ هەرچی بێ پەیوەست نییە بەوەوە، لەبەر ئەوە ئەسڵ وایە زەکات لە خشڵی ئاڵتوونی ئافرەت بەڕێزان بدرێ، وە ئەو خوشکە بەڕێزانە خۆیان قەرزاری قیامەت نەکەن خوای گەورەش زاناترە

لینک