زەکات بەکێ دەشێت؟.
بەڕێزێکی کە دەپرسێ :-ئەو کەسانە کێن کە زەکاتیان پێ دەشێ؟ یانی ئێمە زەکات بدەین بە هەموو کەسێک یان بە هەموو خەڵکێکی هەژار؟
وەڵام
بهناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین بەڕێزان خوای پەروەردگار زەکاتی بۆ (هەشت) سنف داناوە کە پێیان دەشێ وەکوو پێغەمبەری خوا ﷺ خهڵكێك هات داوای زهكاتی لێكرد فەرمووی خوای پەروەردگار بەحوکمی پێغەمبەر ﷺ وە بە حوکمی هیچ کەسێک ڕازی نەبووە لە زەکاتدان خۆی دیاری کردووە , فەرمووی : (ئەگەر ئێوە لەو خەڵکانەن کە خوا دیاری کردووە زهكاتتان دهدەمێ ئەگەرنا ناتاندەمێ) ئەو سنفانەی کە خوای پهروهردگار دیاری کردووە لە قورئاندا دەفهرموێ:( إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمين وفي سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم ) ئەمە خوای پهروەردگار ئهم ههشت سەنفەی دیاری کردووە ,هەژارەکان تەبعەن فەقیر و میسکین هەردووکیان هەژارن جا "فەقیر" کەسێکە کە هیچی نییە "میسکین" کەسێکە هەیەتی بەڵام بەشی ناکا واتە تۆ سەیردەکەی ئەمڕۆ خەڵکێک هەیە مۆزەفە مانگی سێ سەد هەزار وەردهگرێ ,کرێ چییە, مەعاشەکەی بەشی ناکا ,ئەمە سنفێکە لەو سنفانەی کە زەکاتی پێ دەشێت; خەڵکێکی هەژار و نەدار ئەوەی هیچی نیە ئەمانە زەکاتیان پێ دەشێ ,ئەو کەسانەی کە "موەزەفی دیوانی زەکاتن" ئەمانە بۆیان هەیە مانگانە لەسەر زەکات وەربگرن ئەگەرچی دەوڵەمەنیش بن لە قەدەر مەعاشی مۆزەفێکی دیاریکراو ,یانی خەڵکێکمان هیە هیچ ئیشی نییە وە ئینەما خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی کە زەکات کۆ دەکاتەوە لە خەڵکی دەوڵەمەند دهیدا بە خەڵکی هەژار و نەدار ئەم جۆرە خەڵکانەش بۆیان هەیە لە زەکات وەربگرن. (والمؤلفة قلوبهم )ئەم بەڕێزانه ئەو کەسانەن کە کاتی خۆی پێش ئەوەی کە ئیسلام دەسەڵاتی هەبێ و بەم شێوازە بڵاو بێتەوە خەڵکێک بوون (بێ باوەڕ بوون) موسڵمانەکان لە شەڕیان دەترسان زەکاتیان دەدانێ بۆ ئەوەی لە شەڕیان دووربن, یان خەڵکێک هەیە ئەمڕۆ بۆ نموونە تۆ حەزدەکەی موسوڵمان بێ وە پێشت وایە ئەگەر موسڵمان بێ ئەم کەسە خێر دەداتەوە بۆ ئیسلام و موسڵمانان دەکرێ لە پارەی زەکات هاوکاری بکرێ, دیاری بۆ بکڕدرێ بۆ ئەوەی زیاتر دڵی نەرم کەین دامەزراوی کەین لەسەر ئیمان وە زیاتر سەرنجی ڕابکێشین بە لای موسوڵماناندا. ئەو کەسانەی کە قەرزدارن (وَفِي الرِّقَابِ ) ئەو کەسانەی قەرزانن; تهبعهن(وَفِي الرِّقَابِ) ئێستا نەماوە, بۆ؟ چونکە ئەمانە (کۆیلەبوون) ئەو کۆیلانە بوون کە دەکرا لە پارەی زەکات ئازاد بکرێن ,کۆیلە ئێستا نەماوە بۆیە هەڵوێستەی لەسەر ناکەم. (وَالْغَارِمِينَ )قەرزارەکانن ئەو کەسانەی قەرزارن هاوکارییان بکرێ تا قەرزەکانیان دەدەنەوە بەڵام ئاگامان لهوهبێ کە کەسی قەرزار قەرزەکەی بە ئیشێكی مەشروع بێ کابرا زیادەڕەوی نەکردبێ , چووبێ پێی لێ ڕاکێشابێ خانوویهکی (بیست دەفتەری) کردبێ و دوای بڵێ وەڵا من قەرزدارم , سەیارهی هەیە خانووی هەیە ئەرزی هەیە باخی هەیە بڵێ وهڵا قهرزدارم لهسهر ئهمانه و زهكاتم پێ دەشێ! زەکات به ئەوانە ناشێ , زەکات بە کەسێک دەشێ کە لەسەر بنمایەکی مەشروع قەرزدارە, كابرا خانوویهکی هەشتا مەتری سەد مەتری کردووە لە قەدەر حاڵی خۆی دوو هۆدە سێ هۆدەی تێدا کردووە بۆ ماڵ و منداڵەکەی هیچ مواسەفاتێکی ئەوەی تێدا نییە و ئیسرافی تێدا نەکراوە قەرزدار بووە لەسەر ئەمە بەڵێ زەکاتی پێ دەشێ تا قەرزی خانووەکەی لەسەر لا دەچێ, کەواتە ئەو قەرزانه دەبێ وابن یان کابرایەک چووبێ لە ڕێگەی حەرامەوە تووشی قەرز بووبێ به سووخۆری بە قومارکردن, بە نموونە زوڵم و ناحەقی, و ڕێگەی حەرام لەسەر داوێن پیسی و کەتن کردن قەرزار بوبێ و دوای بێ ئێمە بە زەکات قەرزی بۆ بدەینەوە زەکات بەمانە دەرناچێ وە قەرزی ئەمانەش بە زەکات پڕ ناکرێت زەکات بۆ هاوکاری کردن و دهسگیرۆی كردنی خهڵكێكی ههژاری لێ قەوماو . (وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ ) ش هەموو مەشروعێکی خەیری دەگرێتەوە کە دواتر دەکرێ قسەی لەسەر بکرێ (وَابْنِ السَّبِيلِ )ش ئەو خەڵکانەن کهڕێبوارن ئەگەرچی لە شوێنی خۆیان دەوڵەمەند بوون بەڵام ئەمڕۆ بەڕێبواری بە خوێندکاری بۆ نموونە بە کرێکاری کەوتوونەتە شوێنێکەوە و پارەیان لێ بڕاوە هاوکارییان دەکەین تا ئەگەنەوە شوێنی خۆیان لە پارەی زەکات دروسته هاوکاری ئەمانەش بکرێ ,ئەمە ئەو هەشت سنفهن کە زەکاتیان پێ دەشێ بە غەیری ئەمانە زەکات بە خەڵکی تر ناشێ خەڵکی تر دەکرێ هاوکاری بکرێن لە پارەی سەدەقات لە پارەی خێر و چاکە بەڵام لە پارەی زەکات نەخێر .
لینک