16/03/2025 - 08:21 PM
71 بینراو

کاتی دەرکردنی زەکات.

کاتێکی دیاریکراو هەیە بۆ دەرکردنی زەکات واتە ئایا واجب بە ئێمە تەنها لە ڕەمەزاندا زەکاتی ماڵەکانمان بدەین؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین نەخێر کاتێکی دیاری کراو نییە کەی کەسەکە بوو بە خاوەنی ماڵ بە تایبەتی ئەو ماڵانەی کە پێویست دەکا  ساڵیان بە سەردا تێ پەڕبێ  گەشتە ڕێژەی زەکات، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو ماڵەدا  کە ڕێژەی زەکاتی هەیە، وە ساڵی بە سەردا تێپەڕ بووە، زەکات تێیدا واجبە بۆچی ئەو کە کام بڕە مەسەلەن بابەتە زەکات تێیدا  کات دیاری کراوە مەسەلەی دانەوێڵە خوای پەروەردگار لە بابەتی دانەوێڵەیا دەفەرمووێ: {وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ} ئەو بابەتە کەی پێگەی کەی دروێنە کرا کەی گەیشتەبەر ئەوکاتە زەکات  دەدەی، بەڵام پارە و سەروەت و سامان کاتێکی دیاریکراوی نییە،  بەڵام  هەرکات ڕێژەکە گەشتە حەددی زەکات و ساڵی بە سەردا تێپەڕ بوو، ئەو کەسە زەکاتەکەی دەدا  دەرکردنی لە ڕەمەزاندا  خێرترە، بەڵام ئەبێ ئینسان ئەگەر ویستی بۆ نمونە تۆ پارەکەت سێ مانگ لەمەوپێش گەیشتووەتە حەددی زەکات، بەڵام حەزدەکەی لە ڕەمەزاندا زەکات دەرکەی، ئەبێ ئیزافەی ئەو سێ مانگەی بۆ بکەی بۆ زەکاتەکە نەك  تۆ بڵێی من هەر زەکاتەکە ئەتەوێ  بیخەیتە ڕەمەزان، ئەم سێ مانگە واتە تۆ ئێستا زەکاتی ساڵێک و سێ مانگ دەدەی، ئەگەر ئەتەوێ کاتەکە ڕێک کەیتەوە بۆ ساڵانە بیخەیتە ڕەمەزان  لەبەر ئەوە قەرزدار نەبی . خوای گەورەش زاناترە

لینک