بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە یوتیوب و وەرگرتنی پارە لە بەرامبەردا

درێژەی پرسیار:

السلام علیکم، من هەژمارێکم هەیە لە یوتیوب و دەمەوێ ڤیدیۆی تێدا بڵاوبکەنەوە ڤیدیۆکان شتی زانیاری و پەروەردەیین لە ڕێیانەوە ئەگەر خەڵک سەیری بکەن و ڕێکلامی لەسەر پیشانبدرێ ئەوا بڕە پارەیەکی کەم بۆ من حیساب دەبێ، هەڵبژاردنی جۆری ڕێکلامەکان لە کۆنتڕۆڵی منا نییە بەڵام زۆربەی جار ئەو شتانەی پیشان دەدرێن هەمان ئەو شتانەن کە بینەر خۆی بۆیان گەڕاوە یان پێگەی تری هاوشێوەی لەسەر بابەتەکە (هەمان بابەتی ڕێکلامەکان) تەماشا کردەوە جا ئایا ئەو پارەیە حەڵاڵە؟ لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم، پەروەردگار لەش ساخ ڕاوەستاوتان بکات.

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:	 ئەگەر هی کاری شەرعی وبەرنامەی زانستی وبەسوود بێت بەڵێ دروستە بەڵام ئەگەر هی یاری یان ڕیکلامی ناشەرعی یان و ئەو جۆرە بابەتانە بێت کەهیچ سوودێکی نییە جگە لە کات کوشتن وپارە بەفیڕۆدان ئەو کات نەخێر دروست نییە وەری بگریت. خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 3666

بڵاوکردنەوە: