سلام علیک

درێژەی پرسیار:

مامۆستا گیان سڵاو لێبێت، دکتۆر علی قەرەداخی ئەڵێت فۆڕێکس بەبێ بەکارهێنانی ڕەفعی مالی و بە ئاسای حەڵاڵە،وە مەبەست لە فەرموودەکەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەست بە دەستی حەقیقی نیە ڕاستی من سەرم لێتێکچوە نازانم چی بکەم مەمنون دەبم وەڵامم بدەنەوە.

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: 



وەڵام:بەڕێزان ئیشکردن لە فۆرێکس حەرامە هیچ ئەکاونتێکی ئیسلامیشی نیە بەو مەعنایەی ئێمە ئێستا بمانەوێت فۆرێکس منصەیەکە بۆ ئاڵوگۆر کردنی دراو فۆرین ئیکس چەینج، ئەم کۆمپانیایە ئێستا لە بواری ئاڵوگۆڕ کردنی دراو وە موئەشوراتی ئەسهوم ئیش دەکات، وە ئێمە دەڵێین بەڕێزان ئەم کۆمپانیایە لە کۆمەڵێک ڕوەوە ئیشکالی هەیە کە لەرووی ئەوەوە نیە کە ئێمە گوتومانە بابڵێین یەک لەیەک جانیبدا کە ریبایە یا ئیڤرەیجە ئەگەر ئیڤرەیج بەکار نەهێنێ یا ئەگەر بۆ نموونە هەموو ڕوویەکی کۆمپانیاکە لە هەر لایەکەوە بۆیدەچی ئیشکالی هەیە،یەکەم ئەم کۆمپانیایە فۆڕێکسە بە ئەکاونتە ئیسلامیەکەشەوە سپریدی هەیە، ئەم سپریدانە ئێمە دەڵێین هەموومان دەزانین کە تۆ دەچیت دراوێک داخڵ دەکەیت یەکسەر بۆتدەکاتەوە بە دراوێکی تر تەزەوجی عوملەی پێ دەڵێن، بۆتەکاتەوە بە دراوێکی تر بە نرخێکی زیاتر لە بازاڕ ئەمە بۆچی؟ ئێ باشە ئەم کۆمپانیایەی کە کۆمپانیای نێوەند گیرەو لەرێی مەنەسەکەوە ئیش دەکات بۆچی بێم ئەم زیادەیە بدەم من بچم بۆ بازاڕی دۆلارەکە ئەوە قبوڵ دەکەم کە کابرا لە نرخی بازاڕ سەنتێک زیاترم لێوەر بگره؟ نا کە چویتە فۆڕێکس لە منصەی فۆڕێکسەوە دەبێ قبوڵی کەی کە پارەکەت بۆ بگۆڕێت، وە قبوڵت بێت کە زیاترت لێ وەربگرێت، ئەمە یەکێکە لە ئیشکالەکانی ئەم کۆمپانیایە، دووەم لیڤرەیجی هەیە لە لیڤرەیجەکاندا تۆ دەتوانیت یەک بۆ چوارسەد تا پێنج سەد قاتی پارەکەی خۆت مامەڵە بکەی، ئەمەش دیسانەوە حەرامێکە وەچهێکە لە وەچهەکانی حەرام، گوتومانە ئەگەر تۆ ئێستا ئەمەش نەکەی هەرخۆی بۆخۆی ئێستا کۆمپانیاکە گرفتی تری هەیە،
خاڵێکی تر لە گرفتەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە ئێمە دەڵێین جاری وا هەیە ئێستا ئەم دەڵێ ئەکاونتەکە لە ماوەی 24سەعاتدا لە ئەکاونتی ئیسلامی دا ناخرێتەوە بەڵام تۆ دەزانیت ئەو کۆمپانیایە کە پارەکە ئەدا بە تۆ یا تۆ لەڕێی ئەوەوە معامەلە دەکەی ئەو لەگەڵ کۆمپانیای فۆڕێکس بە هەمان رێکاری ڕیبا مامەڵە دەکات ئەگەرچی لەسەر تۆشی لابردبێ، کۆمپانیا نێوەندگیریەکە کەواتە لە ئەسڵدا عەقدەکە ئەم مەرجەی تێدایە، وە ئەم رێکارە، وە ئەم شێوازە مامەڵەیە هەیە تۆ کە دەڵێی ئەکاونتێکی ئیسلامی ئەمە کە زانیان دەبێ بە سوو هاتن ئەم شەرتەیان لابرد،بەڵام شەرتەکە لەنێوان کۆمپانیای نێوەند گیرو مەنەسەکەدا هەر وجودی هەیە،
خاڵێکی تر ئەوەیە ئێمە دەڵێین ئەمانە معامەلاتی وەهمین، یانی تۆ دەڵێی من پارەم کریوە،کوا پارەکە قەزبی پارەکەت کردووە نەکردووە، پارەکە لە فەزایەکی مەزاجیدا لە شاشەیەکدا هەیە، وە ئەم معامەلانەی کە دەکرێن بە کۆی کاڵاکانی ئەو بازاڕەوە ئیتر هەر جۆرە دراوێکن ئێمە گوتومانە ئەمانە معامەلاتی وەهمین معامەلاتی حەقیقی نین، پارە دەبێ دەست بەدەست بێ، واتا ئەو پارەیەی تۆ دەیکڕی ڕێک بێتە سەر ئەکاونتەکەی خۆت،لە هەمان کات وە تۆ ببی بە خاوەنی فعلی ئەم پارەیە، وە تۆ کەس ئیجبارت نەکا بە فرۆشتنی یا کڕینی پارەکان بەبێ ویستی خۆت کە کۆمپانیا ئیجبارت دەکات لە گەڕانەوە و لە فرۆشتنیشدا لە هەموو ئەمانەدا کۆمپانیاکە ئەم کارە نامەشروعانە دەکات وە فۆڕێکس بەڕێزان دەستێکی زەبەلاح لەپشت یاری کرد بە نرخەکانیەوە هەیە، خەڵکی لاواز، خەڵکی کەم دەرامەت بەژدارەبن هەمیشە ئەو کەسانەن کە دۆڕاون، چونکە کۆمپانیای زەبەلاح لەپشت فۆڕێکسەوەیە کۆمپانیای نێوەند گیری بەقوەتی تێدایە، کە دەیەوێت یاری بە نرخی پشکەکان بکا، یاری بە نرخی دراوەکان بکات،دراوێکی زۆردەکاتە بازارەکەوە دەیشکێنێت، کە دەیشکێنێ ئەوانەی کە پارەیەکی کەمیان هەبووەو بەژدار بون حیسابەکانیان سفردەبێتەوە، کۆمپانیا ئەکاونتەکانیان دادەخات و پارەکانیان دەروا، دواتر کە بیەوێت بەرزی کاتەوە پارە سەحبدەکاتەوە نرخی پارەکان بەرزەبنەوە، دیسان ئەو خەڵکەی کە بەژدار بون زەرەرمەندەکەن.
بۆیە بەرێزان ئێمە بە ئەزموون قسە لەسەر ئەم بابەتانە دەکەین، وە بەرێکاری شەرعیش قسە دەکەین، ئەم کارانە حەرامن خۆتان لە فۆڕێکس مەدەن، بە هیچ شێوازێک ئەم هەڵخەڵەتاندن و ئەم چاو بەستەی وەڵا ئەکاونت ئێمە، ئەکاونتی ئیسلامیە ئەکاونتی ئێمە لیڤرەیجمان نیە، ئێمە گوتومانە یەک هۆکار نیە بۆ حەرام بونی فۆڕێکس فۆڕێکس دونیایە هۆکاری هەیە و یەک هۆکاریشی
چارەسەر بکرێ

خوای گەورەش زاناتره

زنجیرەی: 3667

بڵاوکردنەوە: