حوکمی حەفرکردنی قژ ؟
درێژەی پرسیار:
سڵاو بێزەحمەت ئایا حەفرکردنی قژ بەم مۆدێلی ئەم سەردەمە حوکمی چیە ؟ ئەگەر دەلاک بیت یان ئەگەر بڕۆیت سەرت بەو شێوە چاک بکەیت ؟
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام:کاری سەر تاشین لە بەریتانیا بێ لە کوردستان بێ٫ لە تەلئەبیب بێ٫ لەهەر شوێنێك بێ ٫ ئێمە حوکمی ئیشەکە باس دەکەین٫ هەر پیشەیەکی سەرتاشین دەم وچاو هەڵگرتنی تێبکەوێ بۆ پیاو، هەڵبەت قسەکانم لەسەر پیاوە ئەو بەڕێزە دیارە پیاوە باسی پیاو دەکات، وە برۆ چاکردنی تێبکەوێ ،وە ڕیش تاشینی تێبکەوێ، ئەم کارە حەرام دەبێ، وە سەرتاشینی بە شێوازی قەزەع تێبکەوێ کە چوار دەورەکە سفر بکرێ و تەپڵە سەرەکە بهێڵ رێتەوە، یا نەخش و نیگار لە تەپڵە سەردا یا لە قژدا درووست بکرێت، هەموو ئەم کارانە ئەو کارانە حەرامن، وە دەقی شەرعیان لەسەر حەرامی هەیە، وە دەقی شەرعی هەیە لەسەر نەفرەت لێکردنی ، ئەو کەسانەی کە ئەم کارە دەکەن کە دەلاکن، وە لەسەر ئەو کەسانەش کە ئەو جۆرە کارانەیان بۆ دەکرێت کە مشتەریەکانن، کەواتە ئەگەر ئەزانی دەتوانی خۆت بپارێزی لە ڕیشتاشین بە موس و لە دەم و چاو هەڵگرتن و لە برۆ هەڵگرتن و لە شەمع بەکار هێنان بۆ دەم و چاوی خەڵك ئەو کاتە ئیشەکە بکە ئەگەر ئەزانی خۆت پێناپارێزرێ ئەبێ ئەم کارانە بکەی بۆ ئەوەی مشتەریت هەبێ کارەکە حەرامە وە مەیکە . خوای گەورەش زاناتره
زنجیرەی: 3586
بڵاوکردنەوە: