ئیشی مەوادی بیناسازی دەکەین

درێژەی پرسیار:


 ئێمە ئیشی مەوادی بیناسازی دەکەین، مەوادمان بۆ کەسێك لە تورکیا وە داواکرد بۆ ئەوەی ئیشەکەی بۆ بکەین، ئیشەکەی دوو بەشە، ئێستا لە نیوە ئیشەکەدا دەڵێ بەشێکی ئیشەکەم بۆ بکەن ئەویتر مەکەن، بێ ئەوەی هیچ عەیبێك لە ئیشەکەی ئێمە هەبێت، ئایا حەقی خۆمانە پارەی ئەو مەوادەی لێ وەرگرین کە بۆمان هێناوە؟ حەقی ئێمە چیە؟ ئەگەر ئەوە نەبێت؟   

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:

حەقی ئێوە ئەوەیە ئەگەر لەئەنجامی وەعدەکەی ئەو هەر زیانێکتان کردووە بەس قەرەبووی زیانەکانی لێ وەربگرنەوە، یەعنی مەوادەکان کە بۆ ئەوتان هێناوە بیفرۆشنەوە لە بازاڕدا، ئەگەر کەمی کرد وە زەرەرتان کرد قەرەبووی زەرەرەکەی لێ وەربگرنەوە، بەڵام ئەگەر مەوادەکان بەهەمان ئەو نرخەی بۆ ئەوتان هێناوە لە بازاڕدا ئەفرۆشرێ گوناهبار دەبن هیچ لەو وەربگرن، چونکە ئێوە لەئەنجامی پاشگەزبوونەوەکەی ئەو زەرەرمەند نین، بۆ هەموو موعامەلەیەکیش نەك هەر بۆ موعامەلەی ئەم برایە بەڕێزان، هەموو موعامەلەیەك وایە، ئەگەر لایەنێك لەلایەنەکانی گرێبەستەکە پەشیمان بۆ وە لە موعامەلەکە لەئەنجامی ئەم پەشیمان بوونەوەیە کەسی بەرامبەر زیان لێکەوتوو بوو، لایەنی زیان لێکەوتوو مافی ئەوەی هەیە بەقەدەر قەرەبووی زیانەکەی پارە لەکەسی بەرامبەر وەربگرێ زیاتر نا، ئەگەریش لەئەنجامی پاشگەز بوونەوەی کەسی بەرامبەر ئەم هیچ زیانێکی بەر نەکەوتبوو زەرەرۆمەند نەبوو، بۆی نیە کە داوای قەرەبوو بکات، چونکە تۆ زیانت بەر نەکەوتووە وە زەرەرۆمەند نیت.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3683

بڵاوکردنەوە: