پزیشکی ڤێرتێنەری

درێژەی پرسیار:

ئاڵقە 52_ پرسیاری 884_ دەقەی (12:13)
بەرێزێکی تر دەپرسێ: هاوسەرەکەم پزیشکی ڤێتەرنەریە، ناو عەیادەکەی هەمووی دەرمانی ئاژەڵە، وە رەسمی ئاژەڵی لەسەرە، ئایا دەتوانێت لەناو عەیادەکەی نوێژ بکات؟ چونکە ماڵمان دوورە لە عەیادەکەی؟


وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:


وەڵام :هیچ ئیشکالی شەرعی نیە بەڕێزان، ئێستا زۆرێک لەو مەوادانەی نەک هەر مەوادی بەیتەری، هەتا مەوادی سەیدەلی و مەوادی جوانکاری هەموو ئەو مەوادانەی کە کە لەبازاڕدا هەن، ئەمانە ڕەسمیان لەسەرە، بەداخەوە زۆرێک لە ڕەسمەکانیان ناشەرعیشن، ئێستا لەوانەیە ئەوەی خێزانی تۆ سەری پشیلەیەک یا سەگێکی تێدایە دەیەها جار رەسمی ئافرەتێکی نیمچە روتی لەسەرە دەرمانەکە، ئەو بەڕێزانە لەو شوێنانەشدا  ناچارن نوێژ بکەن، نوێژ نەکەن ناتوانن، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەت بێت ناتوانێت بچێتە مزگەوت، مەجبورە لەو شوێنەدا نوێژ بکات، دەڵێین ئیشکالی شەرعی نیە، ئەسڵ وایە هەوڵبدا  رووی قیبلەکەی ئەو ڕەسمانەی تێدا نەبێت، وە ڕووی قیبلەکەی ئەو شتانەی تێدا نەبێت لە چواردەوری شوێنەکە ئەگەر شتێکی لەو بابەتەش هەبێت، هیچ گرفتێکی شەرعی نیە و نوێژەکان ئاساییە بکرێن لەو شوێنانەدا.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3684

بڵاوکردنەوە: