سەیارەی جنوب
درێژەی پرسیار:
کۆمەڵێک سەیارە لە جنوبەوە هاتوون سەنەوی ئەسڵ و وەکالەی خاوەنی سەنەوی لەگەڵە، ئەم سەیارانە کەسەکە لە کۆمپانیا کریویەتی بۆخۆی بەقیست قیستی تەواو نەبووە، لە جنوب فرۆشتوێتی، ئێستا لێرەیە، ناتوانێت بەناو بکرێت هەتا قیستەکەی تەواو نەبێ. ئایا کڕینی حەڵاڵە؟
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : ئەگەر ئەم سەیارانە خاوەنەکانیان ئەوانەی کە دەریان کردوون هێنابێتیان وە فرۆشتبێتیان،وە هیچ نادیاریەک یا دزراویەک یا حەرامیەک نەبێت لە هاتنی سەیارەکاندا هیچ ئیشکالی نییە، هەروەک ئەو خانووانەی ئێستا لە کۆمپانیاکان دەکرێ، ئەو بەڕێزانە خانوویان کڕیوە، خانوەکان قیستی تێدا ماوە ئێستا دەیفرۆشنەوە، ئەگەر کۆمپانیا بۆ نموونە مەرجی ئەوە دابنێت کە خانوەکە بەناوی کەسێکیتر ناکرێت هەتا قیستەکە تەواو نەبێت، هیچ ئیشکالی شەرعی نیە، ئەم سەیارانەش وایە لەکۆمپانیا ڕاکێشراون خاوەنەکەی مولتەزیمە بەدانەوەی قیستەکان پێویستی بە پارەیە، سەیارەکە ئەفرۆشرێتەوە مانگانە دەچێت قیستی خۆی دەدات، سەیارەکە بەناوی کەس ناکرێت تا قیستەکانی تەواو نەبێت، هیچ ئیشکالی شەرعی لە کڕین و فرۆشتنی ئەم سەیارانە نیە، بەمەرجێک وەک عەرزم کردن بزەبت وابێ، ئەم جۆرە سەیارانە بەم شێوازە بێت. نەک وەک ئەوەی ئەوروپا، ئەوەی ئەوروپا کابرا چووە سەیارەکەی ڕاکێشاوە، دوای سەیارەکەی هێناوەتە کوردستان، قیستەکان ناداتەوە، لێرە سەیارەکەی فرۆشتووە، کڕینی ئەم سەیارانە کە بەجۆرێک لە دزراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، وەکو دزراو وان، چونکە ئەو کەسەی سەیارەکەی هێناوە دوای دەچێت درۆ دەکات لەگەڵ کۆمپانیا لەوێ، دەڵێت سەیارەکە دزراوە،وە هەر وەسیلەیەک لە وەسیلەکان قیستەکان ناداتەوە، یان هاتۆتەوە کوردستان قیستەکان ناداتەوە، کڕینی ئەم سەیارانە مامەڵە پێوەکردنیان حەرامە، بەڵام ئەگەر نا کەسەکە سەر ڕاستانە سەیارەیەکی هێناوەو مولتەزیمە بە دانەوەی قیستەکان لەکاتی خۆیدا و دوای سەیارەکەی فرۆشتووە، هیچ گرفتێکی شەرعی لەمەدا دروست نابێت. خوای گەورەش زاناترە
زنجیرەی: 3685
بڵاوکردنەوە: