سڵاوی خواتان لێبێ ئایە خواردنی بۆفی کراوە(البوفية المفتوح) لەچێشخانەکان جائزە؟

درێژەی پرسیار:

سڵاوی خواتان لێبێ ئایە خواردنی بۆفی کراوە(البوفية المفتوح) لە چێشخانەکان جائزە؟

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:


وەڵام /هیچ گرفتی نیە بەڕێزان ئەم بابەتانە ی ڕاستە غەرەری تێدایە، بەڵام ئەمە پێی دەگوترێ غەرەری یسیر ئەو غەرەرەی تێدایە کە شەرع عەفووی ئەکات، واتە شەرع چاو پۆشی لێ ئەکات ئەم بەڕێزەی کە چێشتخانەکەی داناوە ئەزانێ کەسێك کە ئەچێ بۆنمونە لەوانەیە بای (١٠)هەزار (١٥)هەزار (٢٠)هەزار (٢٥)هەزار  ئەخوات، ئەگەر زیاتر بخوا خاوەنی چێشتخانەکە  چاوپۆشی هەیە،  ئەگەر کەمتر بخوا کڕیارەکە خۆی چاوپۆشی هەیە ،چونکە ئێمە  عەقدەکەمان زانیوە ،زانیومانە  خواردن لەم مەطعەمە بە (٢٥)هەزارە هەر وەك  ئەچی لەمەطعەمێك واز لە بۆفیەی مەفتوح بێنین ،چوار شیش داوا ئەکەین دوانمان بۆ ئەخورێت دوانەکەی کە بەجێ دێڵین سیانمان بۆ ئەخورێ دانەکەی کە بە جێ دێڵین،  مریشکێ بانگ ئەکەین لەتێکی ئەخۆین،  قاپێ برنج بانگ ئەکەین، نیوەیمان بۆ ئەخورێ ئەمە هیچ گرفتی نیە ،چونکە ئێمە  چاومان لەوەنیە والله  بڵێین خۆ ئێمە سێ کەبابمان خوارد کەبابێکی فەوتاند، چونکە ئێمە خۆمان چوینەتە ئەم مەطعەمانە، وە طەبیعەتی عەقدەکەمان زانیوە کابرای خاوەن چێشت خانەش تەبیعەتی عەقدی خۆی ئەزانێت، ئەو نادیاریەی کە لە ڕێنجی  پارەکەدا درووست ئەبێت، بۆنمونە  من لەوانەیە (٥)هەزار زیاتر یا (٥)هەزار کەمتر لەوەی کە  ئەکرێت، لەدەرەوە بیخۆم، لەوێ بیخۆم، ئێمە بەچاوپۆشی لەمە کردوومانە کێشەی نیە، هەر وەك ئەوە وایە  بەڕێزان ئێمە بەیانی ئەچینە حەمامی بازاڕ، کە ئەچینە حەمامی بازاڕ خۆمان ئەشۆین هەیە لەوانەیە بە تەنەکەیەك ئاو پاك ئەبێتەوە هەیە بەرمیلێ ئاو بەکار ئەهێنێ کابرای حەمام چی ناپرسێ خۆ عەدادی ئاوی بۆ دانانێت وەکو بەنزین عەدادەکە بڵێ والله تۆ ئەوەندە لترەت بەکار ،هێناوە یا والله تۆ ئەوەندە ماویتەتەوە لە حەمامەکەدا هەر کەسێ ئەچێت خۆی ئەشوات، مەبلەغێکی مەفتوحی لێ وەر ئەگرێت، ئەم چێشخانانەش هەروان لەبەر ئەوە ئەمانە هیچ گرفتێکی شەرعیان نیە وە درووستن، وە ئەو  نەزانیە کەمەی کە هەیە حەرامی درووست ناکات لە ئەصڵی موعامەلەکەدا.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3193

بڵاوکردنەوە: