واژوو لەسەر پڕۆژەکان

درێژەی پرسیار:

 من ئەندازیارم ساڵانە عەقد دەکەین، لەگەڵ مەکتەبی نوسینگە ئەندازیاریەکان بۆ ماوەی ساڵێک، لە بەرامبەر بڕە پارەیەک دەڵێت ئێمە تەنها عەقدەکە ئیمزا دەکەین لەسەر مەسولیەتی خۆیان، ئێمە چەند پڕۆژەیەک بەڕێوە دەبەین بەڵام ئێمە تەنها ئیمزا دەکەین سەردانی پڕۆژەکان ناکەین ئایە ئەو ئیشە حەڵاڵە؟


وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی

وەڵام:نەخێر حەرامە تۆ کاتێک وەکو ئەندازیارێک ئیمزا دەکەی پارە لەسەر ئیمزاکە وەرەگریت تۆ مەفڕوزە تەواو ئاگات لە کاری ئەم پڕۆژانە هەبوو بێت، چونکە تۆ شایەتی دانە ئیمزاکە بەوەی کە من ئاگادارم مەرجە تەندروستیەکان، وە مەرجە ئەندازیاریەکان، لەم پڕۆژانەیدا بونیان هەیە ،خۆشت دەڵێت ئێمە سەردانیان ناکەین ،و پڕۆژەکان نابینین ئێ چۆن ئیمزا ئەکەی بەڕێزم لەبەر ئەوە ئەگەر متمانەی تەواواتان هەیە بەوەی کە ئەم پڕۆژانە بەپێی مەرجە هەندەسیەکان کراون ،وە خیلافیان تێدا نەبوە ،وە ئەم کەسانەی کە بەڵێندەرن یا خاوەنی پڕۆژەکانن، خەڵکانی دیندارن بەئەخلاق و سەر ڕاستن دزی و فێڵ و تەڵەکە ناکەن، ئەوە لەسەر مەسئولیەتی خۆتان ئەتوانن ئیمزای کەن ،ئەگەر خەڵکەکە ناناسن وە بە گومانن لێیان، وە ئەگەر دڵنیان کە ئەمانە پڕۆژەکانیان مەرجی هەندەسیان تێدا نیە، ئەو ئیمزایە حەرامە ئەیکەن ئەو پارەیەش وەریدەگرن لەئەنجامی ئەو ئیمزایە هەمووی حەرامە. چونکە ئەم پڕۆژانە ئەمانەتن، دوایی لە خەڵکی تێدەچێت یا بۆ خەڵک دەکرێت ئەگەر مەرجەکانیان تێدا نەبێت، دزی کراوە ،غەش کراوە، فێڵ کراوە، بە ئیمزای ئێوەش غەشە کە چۆتە سەرو فێڵەکە کراوە کەواتە بەژداری ئەو حەرامە مەکەن
خوای گەورەش زاناتره

زنجیرەی: 3908

بڵاوکردنەوە: