السلام علیکم

درێژەی پرسیار:

پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت ئێستا کاری پارێزەرایەتی زۆر بووە دەڵێت وای کردووە بەوەی مۆزەفەکان لە دایرەکاندا پۆلیسەکان ئەفسەرەکانی بنکە پۆلیس دەڵێت تا پارەیان پێندەیت ئیش و کارەکانت بۆ ناکەن. کارەکانت ڕایی ناکەن معامەلاتەکانت ڕادەگرن کارت تاخیر دەکەن ،دەڵێت ئایا ئەگەر پارە بدەیت بەوانە حەڵاڵە یان حەرامە دەڵێت ئیشەکە وای لێهاتوە واز لە کارەکە بێنین یان چی بکەین 


وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی

وەڵام :ئێمە دەڵێین هەرکەسێک کارێکی مەشروعی خۆی هەبێت، وە ڕێگە پێدراوی هەبێت ئەگەر ئاستەنگ بۆ کارەکەی دروست کرا، بەوەی کە دەبێت بەرتیل بدات بەوەی کارەکەی ڕایی بکات. وە ئەو کەسە دەزانێت حەقەکەی دەفەوتێت ئەگەر ئەو بەرتیلە نەدات بەو کەسانە وە بەرتیل پێدانەکە بۆ ئەوە نیە حەق بدەن بەتۆو خەڵک بەناهەق بکەن، لەو حاڵەتەدا پێدانی بەرتیل بە ناچاری بۆتۆ دروستەو بۆ ئاوان ڕەشوەیە، بۆ ئەوان حەڕامە و بۆ ئەوان ئاگرە. بەڵام ئێمە کە ناچار دەبین ئێستا تەبیعەتی وڵاتەکە وایە تۆ حەقێکت هەیە، مافێکت هەیە ،مافەکەی خۆت دەست ناکەوێت، ئەگەر بەرتیلت لێنەسەنن ،ئینسان بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی بەرتیل بدات، من کە پارە دەدەم بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆم حەرام نییە ،بەس بۆ ئەو کە بە شێوازێکی نامەشروع بەرتیل وەردەگرێت بەدڵنیاییەوە حەرامە، وە کارێکی ناتەندروستە، وە خوای پەروەردگار سزای دەدات لەسەری، بۆیە من ئامۆژگاریم بۆ کارمەندانی دامودەزگا فەرمیەکان، وە بەتایبەتی بنکەکانی پۆلیس، ئەفسەرەکان،  رسقی خۆتان ،رسقی ماڵ ومنداڵتان ،حەرام مەکەن .دونیایەکی بڕاوە ،دنیایەکی کەم و کورت، مەگۆڕنەوە بە قیامەتێکی نەبڕاوە، منداڵەکانتان بەم پارە حەرامانە پەروەردەیان تەندروست نابێت ،وە لە بەری ڕەنجی ئەم مناڵانەدا ناحەسێنەوە، وە ئەم مناڵانە بۆ خۆشیان دەبن بە بەڵاو موسیبەت چی بۆخۆیان، چی بۆ ئێوە؟ چونکە بە پارەی حەرام گەورەیان دەکەن، لەبەر ئەوە کاری وا مەکەن بەو رسقە حەڵاڵەی خوای پەروەردگار دای ناوە قەناعەت بکەن، خواردنی بەرتیل ،خواردنی پارەی خەڵکە بە حەرامی، وەک دزی وایە، فەرقی نیە، وەک چەتەیی، وەک ڕێگری وایە، بەزۆر پارە لەخەڵک وەردەگرن، لەپێناو ئەوەی مافە شەرعیەکانی خۆیان پێ بدەنەوە، پارێزەرە بەرێزەکانیش یا موراجیعە کانیش، پێویستە تا دوا نەفەس پارە نەدەن، وە شکات لەم جۆرە کەسانە بکەن، کە فێری ئەم جۆرە کارانە بوون لە شوێنی باڵاتر ،کە ئێمە دڵنیاین لە هەموو شوێنێک ئینسانی باش زۆرە بچین پێیان بڵێین کاکە ئەو کارمەندە بەرتیل وەردەگرێت،، پارەوەردەگرێت، وە ئیشەکانمان تاخیر دەکات، لەپێناو ئەوەی پارەمان لێبسەنێت، وە هەوڵبدەین چارەسەری دیاردەکەو  بنبڕکردنی بدەین، نەک ئەوەی ئێمەش ببینە بەشێک لەو واقعە و لەپێناو ئەوەی سەریع برواو ئیشەکانمان نەوەستێ بەرتیل بدەین کۆمەڵگە تووشی ئەم لادان و هەڵدێرانە بێت وە ببێتە عادەت لەناو خەڵکدا
خوای گەورەش زاناتره

زنجیرەی: 3909

بڵاوکردنەوە: