سلفەی دوای خانەنیشین

درێژەی پرسیار:

ئەو پارەیەی بە سولفەیەك دوای خانەنشین بوون وەری دەگرێت لە حکومەت ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت؟ مەبەستم ئەو بڕە پارەیەیە کە کە حکومەت لە موچەکەت دەیگێڕێتەوە و دوای خانە نشین بوون بە سولفەیەك دەتداتەوە؟ 

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:


طبعا ئێمە دەڵێین بەڕێزان  ئەگەر هاتوو ئەو پارانەی کە لای حکومەتن، یا لای هەر کۆمپانیایەکی ئەهلین، ئەگەر هاتوو ئەم پارانەی لە ئێمەیان وەرگرتووە و بۆیان خستووینەتە سەر ڕەصید ئێمە : یەکەم -ڕێژەی ڕەصیدەکە دەزانین، دووەم -  دەتوانین هەرکات بمان هەوێت ڕایبکێشینەوە ئەم پارانە، ئەوکات پێویست دەکا ئەم پارانە کە لە ڕەسیددان لای ئەم دەزگایە لای حکومەت، ئێمە ساڵانە لەگەڵ پارەکانی تر زەکاتی بدەین، چونکە پارەکە وەك ئەوە وایە لەبەر دەستماندا بێ، هەرکات بمانەوێ ئەتوانین ڕایبکێشین، ئەگەریش نا ئەو پارانە بەردەست نین بۆ ئێمە، وە پارەکان ئێمە نازانین چەندێکە وەك ئەوەی کە تەقاعودی حکومەت هەیە، ئەم پارانە زەکاتی ناکەوێت، چونکە  یەکەم ئێمە  ڕێژەکەی دڵنیا نین لەوەی، -دووەم - ئێمە ناتوانین ئەو پارانە سەحب بکەینەوە، وەك ئەوە وایە تۆ پارەت لای کەسێکی قەرز کوێرە، ناتداتەوە، یا کەسێکی موفلیسەو ناتداتەوە، ئێ تۆ خۆ ناکرێ بڵێی هەموو ساڵێ زەکاتی ئەم پارانە بدە، پارەی تەقاعودی  حوکمی وەك ئەم پارانە وایە، کەواتە ئێمە دەڵێین نەخێر ئەو پارانەی کە دواتر موچەخۆر لە سولفەی تەقاعودی وەری دەگرێت کە پێشتر مافی نیە ڕایبکێشێتەوە، ئەو پارانە زەکاتی تێدا نیە تا وەری دەگرین، ئەگەر وەرمانگرت  زەکاتی ساڵێکی لێ بدەین باشە، هەروەك ئەو پارانەی   وەکو عەرزم کردن قەرزن لای خەڵكێك کە نیەتی بمانداتەوە، یا بۆ نموونە ئێمە زەویێکمان هەیە زەویەکە بەرنامەی فرۆشتنیمان نەبووە ، ئەم زەویە کەی فرۆشتمان باشە عولەما دەڵێن زەکاتی ساڵێکی لێبدە، ئەو قەرزەی کە چەن ساڵە هەمانە لەلای کەسێك و نیەتی بمان داتەوە، کە ئەمان داتەوە زەکاتی ساڵێکی لێبدەین، پارەی تەقاعودیش  ئینسان دەکرێ زەکاتی ساڵێکی لێبدا، ئەو سولفەیەی کە دوای تەقاعودی وەر دەگیرێ بەیەك گوژمە، زەکاتی ساڵێکی لێبدا، ئەوانی تر کە وەکو موچە وەرئەگیرێنەوە ئەوانە نا ، مەبەستمان قسەکەی پرسیارەکەی ئەم بەڕێزە لەسەر ئەوەیە کە ئەو سولفەیەی کە بەیەك گوژمە وەرئەگیرێتەوە دوای تەقاعودی ڕاستەوخۆ، قسەکە لەسەر ئەوەبوو ئەگینا ئەوەی کە مانگانە وەرئەگیرێ زەکاتی تێدا نیە، باقی پارەکانی تر وەکو داهاتی تری مانگانە ئەگەر ما لە کاتێکدا کەئێمە ساڵانە تەصفییەی حسابی خۆمان دەکەین زەکاتی دەدەین، ئەگەر نا ئەو کاتە زەکاتی ناکەوێت.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3900

بڵاوکردنەوە: