پارەوەگرتن لەبانقی سیقە

درێژەی پرسیار:

من دووجار پارەم لە بانقی سیقە وەرگرتووە، ئێستا ئەم هەوێت دووبارە وەریبگرمەوە، پێشتر نەم ئەزانی لەسەر حەڵاڵی یا حەرامی، پرسیارەکەم ئەوەیە لە بانقی سیقە داوای کەفیل و کاتب عەدلت لێ ئەکەن، دوای ئەوە بڕی دوو هەزار دۆلار داوا ئەکەیت لە بانق پێت ئەڵێن ئەڵێن بۆ یەك ساڵ بڕی لە ٪١٢ ئەچێتە سەر، کاتێك پارەکەت پێ ئەدات ١٨٦٠ دۆلارت پێ ئەدات، ٢٤٠ دۆلارت یەکسەر لێ دەبڕێ لە کاتی دواکەوتنی پارەی هیچ بڕە پارەیەکی زیادەت لێ وەرناگرن، ئەم مامەڵەیە درووستە یا حەرامە؟ 

وەڵام:


بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:

 حەرامە ئەمە ڕیبایەکی صەریحە، لە ٪١٢ خستنە سەر قەرز ئەمە هیچ پێی ناگوترێ ڕسوومات، وە هیچ مەصاریفێکی فعلی نیە بگاتە لە ٪١٢، ئەو قەرزانەی بانقی سیقە دەیدا ڕیبایە، وە حەرامە، وە ڕاستە بانقەکە ناوی بانقی سیقەی ئیسلامییە، بەڵام موعامەلەکانی هیچ پەیوەندی بە ئیسلام بە شەرعەوە نیە، بەتایبەتی ئەو جۆرە قەرزانەی کە دەیدا، ئەم جۆرە قەرزانە حەرامن، وە سوویان دەچێتە سەر، پێویستە بانك ئەگەر دەیهەوێت قەرزی شەرعی بدات سوو نەخاتە سەری، ڕێژەی تێچووی قەرزەکانی بە فعلی چەندێکە ئەوەندە بخاتە سەر قەرزەکە نەك لە ٪١٢.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3901

بڵاوکردنەوە: